قائیمقامیەتی #سلێمانی# بڕیاری دا بە بەکارنەهێنانی ماددەی سۆدە بۆ نانەواو سەمونخانەکان بەهۆی زیانە تەندروستیەکانی و بەکارهێنانی زەرفی کاغەز لەبری کیسی نایلۆن، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لەمیانەی بەدواداچوونەکانیاندا ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا چەندین شوێنیان سزا داوە.
بەروار محەمەد، سەرۆکی لێژنەی نانەواو سەمونخانەکانی سەر بە لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەماوەی ڕابردوودا چەندین نانەواو سەمونخانەیان ڕووبەڕووی سزای دارایی کردۆتەوەو سەدان شوێنیشیان ئاگادار کردۆتەوە کە پابەند بن بە بڕیارەکەوە.
بەروار محەمەد ڕاشیگەیاند: ئەو بڕیارە لەلایەن ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی دراوە و بەوردیش چاودێری دەکرێت، ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە[1].