بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا –TJA) لە چوارچێوەی هەڵمەتی بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تۆش ڕاپەڕە لە گۆڕەپانی ماریاتۆرگێت لە شاری ستۆکهۆلمی سوید چالاکییەکیان ڕێکخست.
ژنان پۆستەر و لافیتەی مۆر و وێنەکانی 3 ژنی شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکرابوون و ئاڵاکانی تەژەئا-یان بەرزکردبووە.
چالاکییەکە بە خولەکێک بێدەنگی و ڕێزگرتن و دوای ئەوە بە دروشمی شەهیدان نامرن دەستیپێکرد.
عایشە گۆکتەپە لە ئەنجوومەنی ژنانی ئامارا بە ناوی ڕێکخراوەکانەوە بەشداری چالاکییەکە بوو و ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو شۆڕشی ڕۆژئاوا لە دژی توندوتیژیی سیستمی پیاو، مۆری خۆی لە تێکۆشان و ڕێکخستنی ژنان لە هەموو ئاست و جومگەکانی کۆمەڵگەدا داوە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/371373/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=عایشە گۆکتەپە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=عایشە گۆکتەپە=KTML_ImageCaption_End=
هاوکات داوا لە ڕای گشتی سوید کرا، کە دەبێت لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بکەن، کە سیستمی ئازادیخواز و یەکسانە بۆ ژنان و پێکهاتە جیاوازەکان و باوەڕییەکان.
دوای پێشکەشکردنی وتەکان بەدەم ڕێپێوانەوە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی وترایەوە و سەرجەم بەشداربووانی ڕێپێوانەکە، پێکەوە سرودی چاڤ بێلا - Çav bela یان وتەوە.[1]
#22-09-2019#