موقتەزای خولقە کێچ پیاو ئەگەزێ
ئەو دڵە دڵە کەوا نەلەرزێ
ئەگەر بمێنین کای تازە دەرچوو
کاتێک ئەزانی کە کێچیش گوم بوو
لە پەندەکانی پیرەمێرد[1]
گوم= ون
دنیا هەروا بووە کێچ جانەوەرێکی خوێنی مرۆڤ دەمژێت، ئیتر ترس و لەرزی پێناوێت، وە ئەگەر بمێنین تا ماوەیەکی تر کای کۆن تەواوببێت و کای تازە دەربچێت ئەوا کێچەکانیش لەگەڵ کای کۆندا نامێنن.