رێباز فاوەندەیشن بە هەمئاهەنگی لەگەڵ تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان چالاکییەکی هۆشداری لەبارەی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بۆ ژنانی بەندیخانەی چاکسازی ژنان لە سلێمانی کردەوە. لە میانەی چالاکییەدا، لەپاش پێدانی ڕێنمایی و زانیاری لەبارەی نەخۆشییەکەوە، ژنانی ئەو بەندیخانەیە پشکنینی جەستەییان لەلایەن پزیشکێکی پسپۆڕی ژنەوە بۆ ئەنجامدرا بەمەبەستی زانینی هەر نیشانەیەک کە ڕەنگە سەرکێش بکات بۆ ئەو نەخۆشییە. هەروەها بەشداربووان نامیلکەیەکی تایبەتیان پێبەخشرا کە تێدا چۆنێتی ئەنجامدانی خود-پشکنین بۆ نیشانەکانی نەخۆشییەکە ڕوونکراوەتەوە. سوودمەندانی چالاکییەکە 37 ژن بوون[1]
22-11-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,583 بار مشاهده شده است