باشووری کوردستان
- فرۆکە شەرکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر چیای خامتری بەرامبەر گوندی بێرسڤێ سەر بەشارۆچکەی
زاخۆزاخۆیان بۆردوومان کرد.
[3]
تورکیای داگیرکەر چیای خامتری لە زاخۆ بۆردوومان کرد
- کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاری بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر میلاکی
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە پەسەندکرا.
[4]
- سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەشی هونەرەکانی میوزیکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری
سلێمانیسلێمانی، لەکارگەی جگەرەکە، کۆنسێرتێک بۆ پشتگیریکردنی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان سازدەکەن.
[1]
- لە سلێمانی، لە شوێنی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، بەشی هونەرەکانی موزیک سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی چالاکییەکیان ئەنجامدا.
[5]
- بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی
ڕانیەڕانیە ڕایگەیاند: ئەمشەو تەرمی دوو گەنجی کرێکار بە ناوەکانی (سێبور محەمەد و مەحمود سەعید) گەیشتونەتە نەخۆشخانەی ڕانیە کە بەهۆی بەربوونەوەی بلۆک بەسەریاندا گیانیان لەدەستدابوو.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- بەرپرسێکی هێزەکانی
هەسەدەهەسەدە ڕایگەیاند: لە باشووری
سەرێکانیسەرێکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیایان خستۆتە خوارەوە.
[1]
- شەوی ڕابردوو سایلۆی گەنمی خەفتە سالم سەربە گرێسپی، کە لەلایان سوپای تورک و چەتەکانییەوە داگیرکرابوو، لەلایەن
شەڕڤانشەڕڤانانی
قەسەدەقەسەدەوە ئازاد کرا. هەر شەوی ڕابردوو شەڕڤانانی قەسەدە لە گوندی کەفیفا سەربە گرێسپی، وەڵامی هیرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایەوە و لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی شەڕڤانان، 11 چەتە کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون، شەڕڤانان هەروەها جبەخانەی چەتەکانیان لە گوندەکە تەقاندەوە.
[2]
- لە گوندی بیرعیسای سەر بە ناوچەی عەین عیسا سوپای تورک و چەتەکانی هێرشێکیان ئەنجامداو شەرێکی قوڕس لە نێوان ئەوان و هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک ڕوویدا.
[3]
- لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر گوندی هەواڵکۆ-ی سەربە گرێسپی، سەربازێکی سوپای سوریا کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایدەکات، فرۆشی نەوتی ئێران 20 هێندە دابەزیوە و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە ڕێگەیەک بۆ چوونە دەرەوە لەم دۆخە بدۆزێتەوە.
[2]