پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,243
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دراما تورکییەکان، بەشێک لە تواندنەوە و تاڵانکردنی کلتوری کوردی
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دراما تورکییەکان، بەشێک لە تواندنەوە و تاڵانکردنی کلتوری کوردی

دراما تورکییەکان، بەشێک لە تواندنەوە و تاڵانکردنی کلتوری کوردی
دراما بیانییەکان بە تایبەتی دراما تورکییەکان کە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی باشوری کوردستان بڵاو دەکرێتەوە لە بواری کۆمەڵایەتی، کلتوری و ئەخلاقی-دا کاریگەریەکی نەرێنیی دروستکردووە لەسەر کۆمەڵگا، ئەو درامایانە کە وەک بەشێک لە سیاسەتی داگیرکاریی کلتوریی و فیزیکی نرخاندنیان بۆ دەکرێت، کاردانەوەی دروستکردووە و بەڕێوبەری ڕۆشنبیری #سلێمانی# و #وەزارەتی ئەوقاف# و هونەرمەندان و کۆمەڵناسانی باشوری داوا دەکەن دەزگایەک دابنرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو درامایانە.
هەرێمی کوردستان ساڵانێکی زۆرە لەژێر هێرشە سەربازیی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دایە، هاوکات مەترسیی تاڵان و تواندنەوەی کلتوری، ئەخلاقی و پێوانەکانی کۆمەڵایەتییە کوردییەکانی لەسەرە، لەلایەک جوگرافیا و شوێنەوارە مێژووییەکانی بۆردوومان دەکرێن و هاوڵاتیان دەکوژرێن، لە لایەکی دیکەشەوە لە بواری ئابووریدا هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی داگیرکراو پێناسەی بۆ دەکرێت، بە تایبەت کە زۆربەی کۆمپانیاکان و بەرهەمەکانی خواردن، خواردنەوە، جلوبەرگ، کەلوپەلی ناو ماڵ، دروستکردنی ڕێگاکان، نەوت و سوتەمەنی، بیناسازی، یان بیانین یان هی تورکیان.
لەم ساڵانەی دواییدا تاڵان و تواندنەوەی کلتوریی زیاد کراوەتە سەر ئەو کێشانە، بۆیە دەوڵەتی تورک بە تایبەتی گرنگیی داوە بە بەرهەمهێنانی دراما، دراماکان کە تادێت ژمارەیان زیاتر دەبێت، لە باشوری کوردستان دۆبڵاژ دەکرێن و لە کەناڵەکانەوە نیشان دەدرێن.
هەم تاڵان هەمیش تواندنەوە
بەپێی ئەو ئامارانەی لە ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکان دەرکەوتوون، هەروەها بەپێی بۆچوونی شارەزاکانی ئەو بوارە، دەوڵەتی تورک بەم کارە پلانە داگیرکاریی و تاڵانکارییەکانی لە بواری جوگرافی، کلتوری و کۆمەڵایەتی لە کوردستان جێبەجێی دەکات، لەلایەک دەتوێنێتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە بەو تواندنەوە پارە بەدەست دێنێت، بەو پارانەش چەک دەکڕێت و دیسان لەدژی کوردەکان بەکاری دێنێت، هەروەها جوگرافیا، کلتور و کۆمەڵگای کوردی بچووک نیشان دەدات و لە بەرامبەردا بانگەشە بۆ کلتور، زمان، جلوبەرگ و شوێنە گەشتیارییەکانی خۆی دەکات کە لەوێشەوە پارە کۆبکاتەوە.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2018، تورکیا ساڵانە 350 ملیون دۆلار لە کەرتی فیلمسازی بەدەست دێنێت، ئێستاش هەوڵدەدات داهاتی ئەو درامایانە لە ساڵی 2023 بگەینێتە یەک ملیار دۆلار.
ڕێکلام بۆ کەرتی جلوبەرگ
لەو درامایانەدا ڕیکلام بۆ ئەو جلوبەرگانە دەکرێت کە لە تورکیا نافرۆشرێن و بەو شێوازە ئەو بەرهەمانە هەناردەی وڵاتانی ناوچەکە دەکرێن، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە لەژێر کاریگەریی ئەو درامایانەدا جلوبەرگی تورکی هەناردەی 129 وڵات دەکرێت، لە باشوری کوردستانیش زیاترین ڕێژەی جلوبەرگ لە وڵاتی تورکیاوە هاوردە دەکرێت و سەرەڕای کوالیتی نزمیشیان بە بەهایەکی زۆر دەفرۆشرێن، ئەمە شێوەیەک لەو تاڵانکردنەیە، لەبەرامبەردا تادێت بەکارهێنانی جلوبەرگی کوردی کەمتر دەبێتەوە، بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2018، تورکیا ساڵانە 15 ملیار دۆلار لە کەرتی جلوبەرگ بەدەست دێنێت.
ئەو پارانە دەدرێتە بۆمب و گوللە و بەسەر کورددا دەبارێندرێت
لەم چەند ساڵەی دواییدا، دەوڵەتی تورک زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات، ئاگریان تێبەردەدات و سەربازییان بۆ دەنێرێت، کاتێک باش بۆی دەچیت و ئەنجامی ئەو نرخاندن و لێکۆڵێنەوانە لەبەر چاو دەگریت، دەبینیت کە یەکێک لە سەرچاوەکانی ئابووری ئەو بۆردوومانانە، داهاتی دراماکانە، بە واتایەکی دیکە ئەو پارەیەی لە ڕێگەی دراماکانەوە دەستی دەوڵەتی تورک دەکەوێت، بۆ کڕینی چەک و بۆمب لەدژی کوردستان بەکار دەهێنرێت، بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2017 تورکیا ساڵانە 19 ملیار دۆلار بۆ شەڕ و هێزە سەربازییەکانی جیا دەکاتەوە و بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی ڕێژەیەکی زۆر بودجە دەداتە کەرتی سەربازیی، بەشی سەرەکی بودجەی شەڕی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورک لە شەڕی دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان و گەلی کورد خەرج دەکرێت.
بەها کۆمەڵایەتییەکانیان کردووەتە ئامانج
دراماکان، کاریگەرییان لەسەر کلتور و بەها کۆمەڵایەتییەکان دەبێت، ئەنستیوتی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەزانکۆی گازی تورکیا، لەسەر 55بەشی دراما تورکییەکان، لێکۆڵینەوەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەنجامداوە، لە لێکۆڵینەوەکەدا ڕێژەی توندوتیژی و هاندان بۆ تاوان ئاشکرا کراوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکە، لەو 55 بەشەی ئەو درامایەدا، 411 ڕووداوی کوشتن، 152 برینداربوون، 137 هێرش، 147 حاڵەتی لێدان، 155 جار زلە وەشاندن، 175 حاڵەتی شەڕ، 110 حاڵەتی ئەشکەنجەدان، سێ حاڵەتی دەستدرێژی، 191 حاڵەتی ئازاردان و 145 جار ڕوودانی شەڕ و پێکدادان تۆمار کراوە.
کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای باشور
دراما تورکییەکان لە ساڵی 2007ەوە لە تەلەفزیۆنەکانی باشوری کوردستانەوە بڵاو دەکرێنەوە، بەڵام بە تایبەتی لە ساڵی 2013 بەدواوە، بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوکردنەوەیان زیادیکردووە، بەپێی زانیارییەکان هەر درامایەکی تورکی بە لانیکەمەوە 30 هەزار دۆلاری بۆ خەرج دەکرێت، ساڵانە لانیکەم 10 درامای تورکی لە هەرێمی کوردستان بە زاراوەی #سۆران#ی دۆبلاژ دەکرێت، هەر درامایەکیش لانیکەم 120 بۆ 200 عەڵقەی هەیە، کە هەر عەڵقەیەکیش لە نێوان 90 بۆ 120 خولەکە، دۆبلاژی هەر خولەک لەو درامایانە 12 بۆ 18 دۆلاری تێدەچێت، بەو پێیە عەڵقەیەکی 90 خولەکی درامایەک ئەگەر حسابی 18 دۆلار بۆ هەر خولەکێک بکەین، بە هەزار و 620 دۆلار دۆبلاژ دەکرێت، بەوەش درامایەکی 200 عەڵقەیی بە بڕی 324 هەزار دۆلار دۆبلاژ دەکرێت، ژمارەیەک لەو دراما تورکییانەی لە باشوری کوردستان بڵاو دەکرێنەوە، 900 بۆ دوو هەزار عەڵقە لەخۆ دەگرن.
توندوتیژی، هەڵوەشاندنەوەی خانەوادە و ئەخلاق
دراما تورکییەکان لە بواری شێوازی ژیانی کۆمەڵایەتی، پەیوەندیی ژن و پیاو و پەیوەندیی خانەوادە و ئەخلاق-یش کاریگەری تێکدەرانەی گەورەیان هەیە، ئەو ڕووداوانەی لەو درامایانە دەبینرێن، لە هەرێمی کوردستانیش دووبارە دەبنەوە، لە کاتێکەوە لە باشوری کوردستان دەستکراوە بە بڵاو کردنەوەی ئەو درامایانە، ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لە ساڵی 2009 بۆ 2019 سێ هەزار و 687 ژن کوژراون، سوتێندراون یان خۆیان کوشتووە، هەروەها دوو هەزار و 537 ژن ڕووبەڕووی دەستدرێژی جنسی بوونەتەوە، ئەو ڕێژانەی لە ئامارەکان بڵاو بوونەتەوە، ئاماری ساڵەکانی 2010 و 2011ی تێدا نییە.
دەستدرێژی بۆسەر منداڵان و منداڵانی بێ خاوەن
ڕووداوەکانی دەستدرێژی بۆسەر منداڵان بەم دواییانەدا لە باشوری کوردستان و عێراق دەبینرێن، شارەزایان ئەو درامایانە وەکو هۆکاری زیادبوونی دەستدرێژییەکان دەزانن، ئەمساڵ لە #دهۆک# کچێکی تەمەن 11 ساڵ لەلایەن پیاوێکی تەمەن گەورەوە دەستدرێژی کراوەتە سەری و دواییش بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە، هاوکات لە عێراق-یش ڕووداوێک بەو شێوەیە ڕوویدا، هەروەها لە هەندێک ناوچەی دیکەش ڕووداوی لەو شێوەیە ڕوویان داوە، بەڵام نەبوونەتە ڕۆژەڤی ڕاگەیاندنەکان.
لە دراما تورکییەکاندا سیناریۆیەک وەک ئەوەی منداڵان بێ خاوەنن و دوایی خانەوادەکانیان دەدۆزنەوە، دەبینرێن، هەروەها منداڵانێک کە لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی هاوسەرگیریی لەدایک دەبن دەبینرێن، کە لە بەردەم کارگەکان، مزگەوتەکان و لەسەر ڕێگاکان دادەنرێن، ئەو کلتوری فڕێدانی منداڵانە لە کۆمەڵگای باشوریش باو بووە، ئەمساڵ چەندین منداڵی کۆرپەی بێ خاوەن لە #کەرکووک#، #هەولێر# و سلێمانی دۆزرانەوە، بە گوێرەی خەڵکی ئەو ناوچانە و شارەزایان، تائێستا شتێک لەو جۆرە لە کۆمەڵگای کوردی نەبووە، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێننەوە بۆ دراما تورکییەکان.
جیابوونەوەی ژن و پیاو
ڕێژەی جیابوونەوەی ژن و پیاو هەم لە باشوری کوردستان و هەمیش لە عێراق زیادی کردووە، لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی جیابوونەوە، کاربەدەستانی عێراقی هۆکاری زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوەیان گەڕاندەوە بۆ دراما تورکییەکان.
کلتوری دزیکردن پێشدەخات
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی باشی باشوری کوردستان ئەوەیە کە لەناو کۆمەڵگادا ڕووداوی دزیکردن زۆر کەمە، بەڵام دوای بڵاو بوونەوەی ئەو دراما تورکیانە، کلتوری دزیکردن لە باشوری کوردستان دەبینرێت، ماوەیەک لەمەوبەر گەنجێک بۆ دزینی 200 هەزار دیناری عێراقی گەنجێکی کارمەندی بەنزینخانەیەکی دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتی.
لە هەرێم-دا سیستمێک بۆ کۆنترۆڵکردنی نییە
دراما تورکی و بیانیانە لە زۆرێک لە تەلەفزیۆن و کەناڵە ئاسمانییەکانی باشوری کوردستان بڵاودەبنەوە، بەڵام تائێستا یاسایەک یان سیستمێک بۆ کۆنترۆڵکردنیان دانەنراوە، ئەو درامایانە بەبێ ئەرێکردنی وەزارەتی ڕۆشنبیریی و کۆنترۆڵکردنیان، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کۆمپانیا و تەلەفزیۆنەکانەوە دەکڕدرێن و بڵاودەکرێنەوە، وەزارەتی ڕۆشنبیریی لە کاتێکدا کە سکاڵایەک دژی ئەو درامایانە بڵاو بکرێتەوە یان ئەگەر هەندێک دیمەنیان هەبێت، دەتوانێت لەسەری ڕابوەستێت و سزا بۆ ئەو کەناڵانە دیاری بکرێت.
بابەکر دڕەیی، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیریی پارێزگای سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات کە دەزگایەکیان بۆ چاودێری و پەسەندکردنی ئەو دراما بیانیانە نییە و وتی: تەلەفزیۆن و کۆمپانیاکان ڕاستەوخۆ ئەو درامایانە دەکڕن و بڵاوی دەکەنەوە، تەلەفزیۆنی تایبەتی سەربە پارتەکانیش هەر بەو شێوەیە ئەو درامایانە دەکڕن، لەخۆیدا تەلەفزیۆن و کۆمپانیاکانی سەربە پارتە گەورەکانی ناو دەسەڵاتن.
دڕەیی، ئاماژە بەوە دەکات بۆ ئەوەی بڵاوکردنەوەی ئەو درامایانە ڕابگیرێت، پێویستە هاوڵاتیان یان هەندێک کەس سکاڵا تۆمار بکەن، ئەو کاتە ئێمە دەتوانین کاری لەسەر بکەین، وتیشی:ماوەیەک کەمپەینێک دەستیپێکرد دژی ئەو درامایانە، یەکێک لەو کەناڵانەش کە پەخشی ئەو درامایانەی ڕاگرت، کەناڵی کوردسات بوو، کاتێک کەمپەین و ڕۆژەڤ هەبێت کاریگەریی دادەنێت و ئەنجامیشی دەبێت، کاتێک کۆمەڵگا بێدەنگ بێت، تەلەفزیۆنەکانیش کاری خۆیان دەکەن.
وەزارەتی ئەوقاف، بەم دواییانەدا لەسەر ناڕەزایەتیی زۆری کۆمەڵایەتی داوای لە بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیریی کرد کە پێوەرێک بۆ دراما بیانییەکان بە تایبەت دراما تورکییەکان دانێت و بەرپرسیارێتی خۆی بەجێی بهێنێت.
بازرگانی دەکرێت
کۆمەڵناس سەرکەوت قادر ئاماژە بەوە دەکات کە دراماکان وەک کاڵایەکن کە بازرگانییان پێوە دەکرێت، بۆیە پێوەرە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ لەبەر چاو ناگیرێت و وتی: ئەو درامایانەی هەناردەی وڵاتانی دیکە دەکرێن وەک سەرمایەیەکن بۆ ئەو وڵاتانەی بەرهەمیان دێنن، دراماکان ئێستا وەک کاڵایەک هاوردە دەکرێن، بۆیە لەو درامایانەدا زۆر گوێ لە هەستیارییەکانی کۆمەڵگا ناگیرێت، لەچاو ڕابردوو ڕێژەی تاوان زیادی کردووە، دراما بیانییەکان بە تایبەتیش دراما تورکییەکان، کاریگەرییەکی خراپیان لەسەر خانەوادە هەیە و بووەتە هۆی ئەوەی کێشەکان لەناو ماڵەکاندا زۆر زیاتربن، کەکاتی خانەوادەکانیش بە فێڕۆ دەدات، هەندێک لەو درامایانە تا 200 بۆ 300 ئەڵقە درێژەیان هەیە، وای لێدێت کە ئەو کەسانەی سەری ئەو درامایانە دەکەن خۆیان وەک کەسایەتییەکی ناو ئەو درامایانە ببینن، کەسەکان لە کۆمەڵگا و خانەوادە دوور دەخاتەوە، ئەو کەسە ئیدی خۆی بە هی کۆمەڵگای خۆی نازانێت.
حەزی تاوان زیاد دەکات
سەرکەوت عەبدولقادر، سەرنج ڕادەکێشێتە سەر ئەوەی کە ئەو منداڵانەی سەیری ئەو درامایانە دەکەن کە دیمەنی توندوتیژییان تێدایە، نیازی تاوان تێیاندا زیاد دەبێت و وتی: کاتێک ڕووداوی کوشتن لە فیلمێک پیشان دەدرێت، کاریگەریی لەسەر ئەو منداڵانە دادەنێت کە سەیری دەکەن، بۆیە نیازی ئەنجامی تاوان و دووبارەکردنەوەی ئەو کردەوانە تێیاندا دروست دەبێت، ئەو درامایانە ترسناکن، شەڕە چەقۆ تێیاندا زۆرە، ئەو گەنجانەی تازە پێگەیشتوون، کاتێک سەیری دراماکان دەکەن، یەکسەر لاساییان دەکەن، نمونەشی لە سلێمانی ڕوویدا، دوو گەنج لەسەر تەلەفۆنێک هاوڕییەکی خۆیان کوشت، لە هەولێریش کوڕێک باوکی خۆی کوشت.
سەرکەوت، جەختی لەوە کردەوە کە، دراماکان بێ ئەوەی کاریگەریی خراپیان لەسەر کلتوری کوردی، کۆمەڵایەتی و ئابووری هەرێم بزانرێت، ڕاستەوخۆ بڵاودەکرێنەوە، بەڵام ئەو شتانەی لە دراماکان بڵاودەکرێنەوە هیچ بەپێی ئەخلاق و کلتوری کوردی نیین.
پێویستە چارەسەر بکرێت
ناوبراو داویکرد کە وەزارەتی ڕۆشنبیریی، #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و #وەزارەتی پەروەردە# ڕێگریی لەبڵاوبوونەوەی ئەو دراما بیانیانە بگرن و وتی: پێویستە وەزارەتی ڕۆشنبیریی بۆ فیلتەرکردنی ئەو درامایانە هەندیک هەنگاوبنێت، تکا دەکەین کە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەکاتی ئەزمونەکاندا هەرجۆرە درامایەک قەدەغە بکات، چونکە کاریگەرییەکی زۆر خراپیان هەیە، پێویستە وەزارەتی پەروەردە، خوێندنی باڵا و ڕوشنبیریی هەماهەنگییەک دروستبکەن، کە ئەو دارامایانە سنووردار بکرێن، ئەگەر ئەوە نەکرێت زۆر ڕووداوی ناخۆش ڕوو دەدات، فڕێدانی منداڵان لە کەرکووک، سلێمانی و هەولێر بە شێوەیەکی مەترسیدار زیاد دەبێت.
میوان پەروەریی کوردیش دەکوژێت
سەرکەوت عەبدولقادر بەبیری هێنایەوە کە پێشتر لە کوردستان، کلتوری میوان پەروەری زۆر بەهێزبوو، بەڵام بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو درامایانەوە ئێستا کەس ناتوانێت بچێتە میوانی و وتی: کاتێک هاوڵاتیان سەردانی ماڵی یەکتر دەکەن، هەندێک سەیری دراما دەکەن، هەندێکیان سەیری موبایلەکانیان، ئەو کاتانەی پێویستە پێکەوە بەسەری بەرن، بۆ دراماکان بە فیڕۆی دەدەن، ئەوەش دەبێت هۆی هەڵوشانەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.
هونەری کوردی لە دۆخێکی خراپدایە
دەرهێنەر و سینماکار گەزیزە عومەر، ئاماژە بەوە دەکات کە هونەری کوردی لە باشوری کوردستان لە دۆخیکی خراپدایە و وتی: لە وڵاتی ئێمە زۆر کەم باسی هونەر دەکرێت، وەک هونەرمەندێک و ئەندامێکی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیریی ناتوانم بڵێم هونەری کوردی لە دۆخێکی باش دایە، دوای ڕاپەڕین، حکومەت، پەرلەمان و زۆرێک بەڕێوبەرایەتیمان دروستکرد، هەروەها چەندین تەلەفزیۆنی هەرێمی کرانەوە، هیوامان ئەوە بوو زیاتر دراما و فیلمی کوردی بڵاو بکرێتەوە، پێویستبوو ئەو تەلەفزیۆنانەی خاوەن کۆمپانیای تایبەتن بۆ بەرهەمهێنانی درامای کوردی بوایەن، بەڵام بە داخەوە ئەو خەونەمان بەدی نەهات، ئەمە جێی خەمگینییە، هۆکاری سەرەکی لاوازبوونی فیلمی کوردی و ڕاگەیاندنە بینراوەکانمانن، تەلەفزیۆنەکانیش دەڵێن؛ چونکە سیناریۆی فیلمە کوردییەکان لاوازن و دەرهێنەرەکان بەڵێنەکانییان بەجێی ناهێنن، ئێمەش ڕوو لە بەرهەمی دەرەوە دەکەین، بە ڕای من ئەمە وەڵامێکی گونجاو و بەجێی نییە، لە تەلەفزیۆنە کوردییەکاندا درامای تورکی لە ڕیزی یەکەمدایە، فیلمی فارسی، عەرەبی، مەکسیکی، کوری و هتد بڵاو دەکرێنەوە، منداڵانی ئێمە ئەو فیلمانە دەبینن، دەیانەوێت جلی هندی و هتد کە لە فیلمەکاندا بەکار دەهێنرێن لەبەر بکەن، بێ ئەوەی هەستی پێبکەین ئەوانە کەوتووەتە ناو کۆمەڵگامان.
بۆ پێشخستنی فیلمی کوردی ڕەزامەندی نادرێت
گەزیزە عومەر، سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەوەی کە بۆ پێشخستنی هونەری کوردی ڕەزامەندی نادرێت و وتی: سیناریۆی درامایەکی 30 عەڵقەیی لەبەر دەستم دایە، بەڵام هیچ کۆمپانیایەک نییە سپۆنسەریی بۆ بکات، بۆ نمونە وڵاتانی عەرەبی هەر ساڵە بۆ مانگی ڕەمەزان چەندین بەرهەمی ناوخۆیی بڵاو دەکەنەوە و هەموو کۆمەڵگای عەرەبی لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە، تەلەفزیۆنەکانی ئەوان بۆ ناوچەکانی خۆیان کار دەکەن، بەڵام تائێستا ڕووینداوە تەلەفزیۆنێک هاتبێت و وتبێتی ئەگەر بەرهەمتان هەیە وەرن بۆتان دروستبکەین، ئیستا درامایەکی کوردی ئامادە دەکەم، پێویستە تەلەفزیۆنە کوردییەکان داوای ئەو فیلمەم لێبکەن، هەم بۆ کلتوری ئێمە باشە هەمیش داهاتێکی بۆ هەرێم هەیە، بەڵام لێرە هیچ سیستمێکی کارکردن نییە، کۆمەڵگای ئێمەش دەیانەوێت لەپەخشی تەلەفزیۆنە کوردییەکاندا بابەتی پەیوەندیدار بە خۆیەوە ببینێت.
گەزیزە عومەر لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کوردستان وڵاتێکی جوان و دەوڵەمەندە، بۆیە دەبێت لە ڕێگەی هونەرەوە ڕیکلام بۆ سروشتی خۆی بکات، بەڵام تائێستا هیچ هەوڵێکی بۆ نەدراوە، ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە بۆ هونەرمەندان، تائێستا هەشت حکومەتمان هەبووە، بەڵام لە هیچ کابینەیەکدا بە پاراگرافێکیش باسی کاری هونەریی نەکراوە و مافی هونەرمەندانی نەپاراستووە، وەزیرەکان لەکارەکانی خۆیاندا شارەزانیین، بەرنامەیەکی یاسایی ئامادەکراو نییە، کۆمپانیا و تەلەفزیۆنەکان هەموو سەربە پارتەکانن، بەهۆی خەمساردی و نابەرپرسیارێتی هونەرمەندانی کورد بێهیوا دەبن، ئێمە هەموومان لەو دۆخەدا بەرپرسیارین، ئێمەی هونەرمەندانی کورد کاتێک دەگەینە یەک تەنها دەردەکانمان بۆ یەکتر باسدەکەین، بەڵام پێویستیمان بە شتێکی زیاتر هەیە[1].
ئەم بابەتە 4,099 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 02-10-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-09-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
شار و شارۆچکەکان: دهۆک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 02-10-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-10-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,099 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1189 KB 02-10-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,243
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!