Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
📕 حەقیقەتی مامۆستا جاسم کەرکووکی
ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: سالار ئەحمەد نەوجۆڵی
2020
📕 حەقیقەتی مامۆستا جاسم کەرکووکی
👫 مەریوان نوری حەمدی
مەریوان نوری حەمدی ساڵی 1962 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیشی هەر لەو شارە تەواوکردووە. ساڵی 1979 پەیوەندی کردووە بە شانەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان لە
👫 مەریوان نوری حەمدی
📕 هونەری ژیانکردن لە بەشی ناوخۆیی
سەلام حەسەن
2020
📕 هونەری ژیانکردن لە بەشی ناوخۆیی
📕 چۆن بووم بە فەیلەسوف؟
بەختیار مام حەمید
2020
📕 چۆن بووم بە فەیلەسوف؟
📕 مرواری تاقانە
نووسینی: توانا ئەمین [1]
📕 مرواری تاقانە
📝 بزوتنەوەی گۆڕان: یادەوەری قادر حاجی عەلی بەرزرادەگرین
دەقی راگەیاندراوەکەی گۆڕان:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمرۆ سێشەمە قادر حاجی عەلی، سەرکردەی هەڵکەوتو و نیشتمانپەروەر و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی نەخۆشی لە شاری سلێمانی، کۆچی دوای
📝 بزوتنەوەی گۆڕان: یادەوەری قادر حاجی عەلی بەرزرادەگرین
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
👫 کەسایەتییەکان
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
👫 کەسایەتییەکان
سۆنیا شێرزاد حەسەن
📖 ئێمە بۆچی شەرم لە هەڵەکانی خۆمان دەکەین؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئێمە بۆچی شەرم لە هەڵەکانی خۆمان دەکەین؟
هونەرمەند شیروان فاتیح (لەدایک بووی ساڵی 1974، عێراق) لە شاری سلێمانیسلێمانی دەژیێت و هەرلەوێش کارە هونەریەکانی خۆی ئەنجام دەدات. ئەو یەکێکە لە نێو ئەم شەپۆلە نوێیەی هونەرمەندانی سلێمانی کە کار دەکات لە بوارەکانی کارکردنی هونەری تایبەت بە شوێن، هونەری تێهەلکێش و هونەری ڤیدیۆ سازی. ئەم هونەرمەندە بەشێوەیەکی سەرەکی جەخت دەکاتە سەرسیستەمی پەروەردەیی لە وڵاتی عێراقدا، و بۆ بەرهەمهێنانی کارەهونەریەکانی بەشێوەیەکی زۆر چڕ کار لەگەڵ قوتابخانە و مناڵانی قوتابخانەدا دەکات. شێروان بۆ بەرهەمهێنانی پڕۆژەکاری هونەری مەساحە(2009)، هەڵسا بە کۆکردنەوەی پاشماوەی مەساحەکانی مناڵانی هەر شەش پۆلی قوتابخانەیەکی سەرەتایی نێو شاری سلێمانی. کارە هونەریەکە بریتی بوو لە وێناکردنی ململانێی نێوان سروشت و پەروەردەکردن، پڕۆسەی دووبارەکردنەوە و ڕاستکردنەوەی نێو سیستەمەکانی فێرکردن کە بۆمناڵان داڕێژراون. هونەرمەند لە بارەی ئەم بابەتە و کارەهونەریەکەی ئەم دواییانەی بۆ ڕێکخراوی ڕوئیا دەدوێت.
وەک هونەرمەندێک، چ شتێک ئێوەی کێشکرد بۆ بیرۆکەی کارکردن لە گەڵ قوتابخانە و مناڵانی قوتابخانەدا؟
قوتابخانە یەکێکە لە بوار و کایە گشتیەکان و بەشێکی سروشتی ئەوکۆمەڵگایەیە کە تیایدایە. من هەوڵدەدەم جەخت لە سەر پەروەردە و فیرکردن بکەمەوە بۆئەوەی بتوانم لە ڕێگەیانەوە قسە لەسەر کێشەی گەورەتر بکەم کە ئێمە هەم لە کوردوستان و هەمیش لە عێراقدا ڕووبەڕوویان دەبینەوە. لە میانەی پڕۆژەهونەریەکەی پێشوترم بەناوی مەساحە(2009)، سەرنجم خستۆتە سەر ئەوەی ئاخۆ چۆن چۆنی پەروەردە هەڵدەستێت بە گەڵاڵەکردنی ڕەفتارەکانمان وەک تاکەکەس و دواتریش چۆن نەریتە کۆمەڵایەتیەکانمان بۆ دروست دەکات. بۆ نموونە، هەمووکەسێک هەڵەدەکات، بەڵام خەڵک زۆر بەدەگمەن دان بەهەڵەکانیاندا دەنێن، بەتایبەت ئەوانەی کە پێگەو پایەی دەستەڵاتدارێتیان هەیە، وەک سیاسەتمەدارەکان و سەرکردەکان. لەکاتێکدا مناڵانی قوتابخانە دان بەهەڵەکانی خۆیاندا دەنێن.
سەبارەت پڕۆژە کاری هونەری مەساحە، هەڵسام بەکۆکردنەوەی مەساحەکانی منداڵانی شەش پۆلی جیاوازی یەکێک لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی شاری سلێمانی. سەرنجمدا ئەم منداڵانەی گەورەتر بوون بەشێوەیەکی زۆر کەمتر مەساحە یان ڕەشکەرەوەکانی خۆیانیان بەکار هێنابوون. پرسیارەکەی من ئەوە بوو: ئایا گەورەکان لەکوێدا هەڵە دەکەن، بۆچی گەورەکان هەڵەکانی خۆیان دەشارنەوە؟ ئەم هەستکردن بەشەرمەزاریەی کاتی هەڵەکردن لە کوێوە دێت؟
وەک کەسێکی پێگەیشتو، تاچ ئەندازەیەک بەئیلهام وەرگرتن لە ئەزموونی مناڵی خۆت و قۆناخە سەرەتاییەکانی قوتابخانەی خۆت نیگاردەکێشیت؟
پڕۆسەی پەروەردە لە عێراقی ئەمڕۆدا وەک دیسپلینکردنکی سەربازیانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. ئەم پڕۆسە پەروەردەییەی ئەمڕۆ لەئارادایە بەردەوامیدانە بە هەمان سیستمی پەروەردەیی کە لەسەردەمی رژێمی دیکتاتۆری سەددامدا لە ماوەی چەند دەیەیەکدا گەڵاڵە بوو. من ئەم پڕۆسە پەروەردەییەی قوتابخانەم لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا ئەزموون کرد. بەڵی کارە هونەریەکەم ڕەنگدانەوەیەکی ڕاستەوخۆی ئەزموونی مناڵیمە، چونکە من وام هەست دەکرد لە کەمپێکی سەربازیدام وخەریکە لە چالێکی لێوانلێو لە پڕوپاگەندەدا نیغرۆ دەکرێم و هیچ کات وام هەستنەدەکرد کە مناڵێکم لە قوتابخانەدام. ئێمە هەموومان ئەو دۆخەمان ئەزموون کرد. من لەم بڕوایەدام کە ئەم توندوتیژیە شاراوەیەی لە نێوسیستەمی پەروەردەی ئەمڕۆدا بوونی هەیە، یەکێکە لەو میراتە خراپانەی کە لە رژێمی حیزبی بەعس بۆمان ماوەتەوە. هەمیشە سەرنجەکان لە سەر جەنگ بوون، تەنانەت کتێبەکانی بیرکاری قۆناغەکانی سەرەتاییش وێنەی دەبابە و فرۆکەیان بەکاردەهێنا بۆ ئەوەی لە ڕێگەیانەوە فێری ژماردنمان بکەن. لە کاری هونەری نواندن و تێهەڵکێشەکەمدا بەناوی چاکەتەکەی باوکم (2017)، هەوڵمداوە وێنای هەڵسوکەوتی کەسی پەروەردەکار(مامۆستا) بکەمەوە وەک کەسێکی بەهێزی باوکسالار، هەروەها هەوڵمداوە تیشک بخەمە سەر بەردەوامی کاریگەریەکانی ئەم پڕۆسە پەروەردەییە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکیتر بە درێژایی چەند دەیەیەک.
ئایا لە کارەهەنەریەکانی ئەم دواییانەتدا چۆن چۆنی پەرەت بەم چەمکانە داوە ؟
من سەیری ئەم مەیل و خواستە سەربازگەراییەی رێکخستنی کاتم دەکرد لە سیستەمە پەروەردەییەکانمادا. بەجۆرێک درێژبووەتەوە کە کۆمەڵگاکانی ئێمەی پێ ئیدارە دەدرێت لەم سەردەمی پۆست پیشەسازیەدا. لە کارێکی هونەری تێهەڵکێشی نوێی ئەم نزیکانەمدا بەناوی تەپ و تۆزی پەروەردە و فێرکردن(2016)، هەڵساوم بەدروستکردنی خشتەیەکی کاتەکان لە سەر تەختە ڕەشێک، و زەنگی قوتابخانەکانم پێوە هەڵواسیوە بەجۆرێک کە لە میلی چرکە ژمێر و خولەک و سەعات ژمێر دەچن. ئەم کارە هونەریەم لە پێشانگایەکی بەکۆمەڵ لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانیدا بەناوەی “ژاوەژاو” نماییش کرد کە لە لایەن هونەرمەند شێرکۆ عەبباسەوە سەرپەرشتیکرا. ئەم پارچەکارە هونەریەم پرسیاری ئەوە دەکات کە ئایا لە ڕاستیدا دەتواندرێت پەروەردە و فێرکردن لە ڕێگەی کاتەوە کۆنتڕۆل بکرێت؟ ئەوانەی کەدەیانەوێت فێر ببن بەهەر شێوەیەک بووبێت ئەمکارەی خۆیان هەر ئەنجام دەدەن، جا لە هەر کاتێکی ڕۆژدا بێت و لە زۆربەی جارەکانیشدا لە خۆمانەوە ئەم کارە دەکەین. بەبۆچوونی من، ئەم ڕیکخستنە سەربازیەی کات یەکێکە لە خاڵە هەرە لاوازەکانی سیستەمی پەروەردەیی ئێمە.
ئەم بابەتانەی کە ئێوە کاریان لە سەر دەکەن، وەک دابەشکردنی کات، و ئەم کەرەستانەش کە ئێوە بەکاریان دەهێنن، وەکو تەباشیر و تەختە سڕ، دەکرێ لە هەر قوتابخانەیەکدا هەبن لە سەرانسەری جیهاندا. بۆچی ئێوە سەرنجتان لە سەر وڵاتی عێراقدا چڕدەکەنەوە؟
بەپێی ئەم توێژینەوانەی کە من خوێندونمەتەوە، سیستەمە پەروەردەییە تەندروست و سەرکەوتوەکان ئەم سیستەمانەن کە هانی تاکەکان دەدەن بۆ ئەوەی کۆشش بکەن بۆ بەئەنجام گەیاندنی بیرۆکەکانی خۆیان و هەڵەکانیاشیان بۆ ڕاست دەکەنەوە. ئەم تاکانەی کە بەمجۆرە پەروەردە دەکرێن لەتونایاندا هەیە گۆڕانکاری دروست بکەن و لەڕێگەیەوە بەشداری بکەن لە کۆمەڵگاکانیاندا. من لەم بڕوایەدام کە ئەم سیستەمە پەروەردەییەی ئێستامان هیچ کاریگەریەکی ئیجابی بە سەر کۆمەڵگای ئێمەدا نیە لە عێراقدا، و منیش وەک هونەرمەندێک دەمەوێت تیشک بخەمە سەر ئەم کێشەیە.
تاکو هەشتاکانی سەدەی رابردو وڵاتی عێراق بە بەهێزی سیستمی پەروەردەکەیەوە بەناوبانگ بوو. بەڕای تۆ چ هۆکارێک ڕۆڵی هەبووە لە پاشەکشە و ئاوابوونی ئەم سیستەمە پەروەردەییە بەهێزەدا؟
ئەم سیستەمە پەروەردەییەی کە ئێستا لە عێراق لە ئارادایە تاڕاددەیەک سیستەمێکی نوێیە بەبەراورد لە گەڵ سیستەمە پەروەردەییەکانی ئەوروپا. لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا کاتێک کە مەلیک دەستەڵاتی گرتە دەست، یەکەمین قوتابخانەکان لە وڵاتی عێراق دامەزران. لە ساڵی 1921 لە شاری بەغداد قوتابخانەی هاوپەیمانی کچان دامەزرا و دواتر لە ساڵی 1932 دا مەسیحیە(یەسوعیەکان)ی ئەمەریکا کۆلێژی بەغدایان دامەزراند. سەرەڕائەوەی کە ئەم قوتابخانانە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەزگاو قوتابخانەی مەزهەبی و تایەفی بوون، کەچی قوتابیانی سەربە زۆربەی ئایینەکانیان وەردەگرتن. بەرلەم قۆناغە، پەروەردەو فێرکردن لە وڵاتی عێراقدا لە دەزگاو دامەزراوە ئایینیەکاندا فەراهەم دەکرا. دەزگا و دامەزراوە پەروەردەییە مۆدێرنەکانی عێراق هەروەک بەر لەئێستاش ئاماژەم پێدا مەینەتی زۆریان بینی بەهۆی ئەو جەنگانەی بەرپابوون هەر لە سەرەتاکانی ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردووەوەڕا، هەروەها بەهۆی پڕوپاگەندەکانی رژێمی بەعسی ئەوسا. پڕوپاگەندەی حیزبی بەعس لە بری پەروەردەو فێرکردن بوو بە پاڵنەر و هێزی سەرەکی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە عێراقدا. لەماوەی سزا ئابووریەکانیشدا شتەکان زۆر بەرەو خراپتر چوون لەو کاتەوەڕا هەمووشتێک لە شوێنی خۆیدا ڕووی لە وەستان وداڕمان کرد. بۆماوەی زیاتر لە سی ساڵ هیچ گۆڕانکاریەک بەسەر سیستەمی پەروەردەیی و مەنهەجەی خوێندنەکانماندا نەهاتن، بەلایەنی کەمەوە ئەم سیستەمە پەروەردەییە بوو بە سیستەمێکی کۆنینە. دوای ئەمە چەند گۆڕانکاری و ڕیفۆرمێک ئەنجامدراون، بەڵام بە بۆچوونی من ئەم گۆڕانکاریانە زیاتر ڕەهەندە شکڵیەکەیان وەرگرتوە و هیچ مانایەکیان نەبووە و گۆڕانکاریەکان خۆیان لە قەری کێشە جەوهەری و ڕیشەییەکان نەداوە و من هیچ گۆڕانکاریەکی کردەییم نەبینیوە.
ئایا خۆتان وەک چاڵاکوانێکی نێو کۆمەڵگا لەقەڵەم دەدەن؟
وەک هونەرمەندێک، پێویستە لەسەرم کە لەگەڵ خەڵکدا کاربکەم، بەڵام من خۆم وەک چاڵاکوانێکی نێو کۆمەڵگا لە قەڵەم نادەم. من بەردەوام پرسیار دەوروژێنم وکێشە دەخەمە بەردید و دواجاریش ڕێگەچارەکانیان دەخەمەڕوو، جا چ لە دوتوێی کارەهونەریەکانمدا بێت و چ لە ڕێگەی گفتوگۆی ڕۆژانەمەوە بێت. لە بەرامبەردا، ئەوانیش پرسیاریان بۆمن هەیە. ئەمەش بۆخۆی پڕۆسەیەکی هاوبەش و ئالوگۆڕکارانەیە.
ئێوە چ تێگەییشتنێکتان هەیە بۆ چەمکی مناڵ، وەک هونەرمەندێک بۆچی مناڵ لای ئێوە گرینگی خۆی هەیە ؟
مناڵان زۆر هەستیارن و هەروەک لە پڕۆژەکەشمدا دەردەکەوێت، مناڵان زۆربەئاسانی هەڵسوکەوت تێگەییشتنیان بۆ جیهان گەڵاڵە دەبێت و دەکرێت بەهەمان ئاسانیش یاری بەم هەڵسوکەوت و تێگەییشتنەی مناڵ بکرێت. ئەم ماوەیەی کە کارم لە سەر پرۆژەی مەساحە دەکرد، هەوڵمدەدا کەش و هەوایەکی زۆر ئارام و لەباریان بۆ سازبکەم، لەگەل ئەوەشدا زۆر هانمدەدان بەشداری چاڵاکیەکە بکەن و پرسیار بکەن. من لەهەوڵی ئەوەدابووم زەمینەی ئەوەیان بۆ فەراهەم بکەم کە بەشێوازێکی ڕەخنەییانە بیربکەنەوە و لەگەڵ پڕۆژەکەمدا بە هزر و رۆح تێکەڵ ببن- بەپێچەوانەی ئەم شێوازی فێرکردنە سەربازیەی کە لە قوتابخانەدا فێری دەبوون. من دەمەویست ئەوە ڕوون بکەمەوە کە هیچ ڕێگە و شێوازێکی ڕاست یان هەڵە نیە بۆ بەشداریکردن. ئەگەر ئەوان هەڵەیان کرد ئەوا دەتوانن بەردەوام بن و نابێت شەرم لەوە بکەن دان بەهەڵەکانیاندا بنێن. ئەم کارەم وزە و هێزی خۆی لەم خۆشەویستی و سۆزەمەوە وەردەگرت کە هەمبوو بۆ ئەم یادەوری و جیهانە پاکەی لەمناڵیما بینیبووم.
ئایا وەک هونەرمەندێکی بواری هونەری تێهەڵکێش کە لە شاری سلێمانیدا کار دەکەن ئەم بەربەستانە چێن کە ڕووبەڕووتان دەبنەوە؟
کارەکەم بەهایەکی ئەوتۆی نابێت ئەگەر ڕووبەڕووی هیچ بەربەست و زەحمەتیەک نەبمەوە. لە پڕۆژەی مەساحەکەدا، پێویست بوو مۆڵەت لە مامۆستایان وەربگرم بۆئەوەی بتوانم دەست بخەمە نیو پۆلەکان و لەگەڵ مناڵان کاربکەم. زۆربەی مامۆستایانی شاری سڵێمانی هیچ ئاشنایەتیەکیان نەبوو لەگەڵ مومارەسەکردنی هونەری هاوچەرخ و هونەری هاوچەرخیان بەلاوە نامۆبوو و لە سەرەتاشدا کێشەی تێگەییشتنیان هەبوو بۆ پڕۆژەکە. هەروەها کارکردن لەگەڵ مناڵاندا ئەویش بۆخۆی زەحمەتیەکیترە. دواجاریش زۆر زەحمەتە کە وەک هونەرمەندێکی کۆنسێپچواڵ لە شاری سلێماندا بتوانی بناسرێیت و سەنگ و سومعەیەک بۆخۆت دروست بکەیت. ئەمەش کاریگەری لەسەر سەرجەم هونەرمەندانی عێراق هەیە. لە ئێستادا من لە هەوڵی ئەوەدام کە بەسەر ئەم زەحمەتیانەدا سەرکەوم و ڕێگەش بۆ نەوەی نوێ خۆشبکەم [1].
#️ هەشتاگ
#سلێمانی |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ruyafoundation
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-09-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شیروان فاتیح
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-09-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🎒 پەروەردە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🚼 منداڵان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Oct 6 2019 11:36PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 7 2019 12:01PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 7 2019 12:01PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 605 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020
  🗓️ 17-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات، ئازاد عەبدولواحید سەرنووسەریەتی و سەرکەوت وەلی بەرِێوەبەری هونەرییەتی.
ناوبراو پەرتووکێکی بەناوی (پیاوێک لە جنسی سەگ) لەژێر چاپدایە و لە بەرواری 25-12-2020 بڵاودەبێتەوە.
جگە لە چیرۆک خاوەنی دەیان هۆنراوە و نووسی جیاوازە کە لە تۆڕە کۆمەلایەتی و پێگەکانی تر بڵاویان دەکاتەوە.[1]
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
سۆنیا شێرزاد حەسەن

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574