ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,441
画像 106,013
書籍 19,160
関連ファイル 96,492
Video 1,307
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ئێمە بۆچی شەرم لە هەڵەکانی خۆمان دەکەین؟
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێمە بۆچی شەرم لە هەڵەکانی خۆمان دەکەین؟

ئێمە بۆچی شەرم لە هەڵەکانی خۆمان دەکەین؟
هونەرمەند شیروان فاتیح (لەدایک بووی ساڵی 1974، عێراق) لە شاری #سلێمانی# دەژیێت و هەرلەوێش کارە هونەریەکانی خۆی ئەنجام دەدات. ئەو یەکێکە لە نێو ئەم شەپۆلە نوێیەی هونەرمەندانی سلێمانی کە کار دەکات لە بوارەکانی کارکردنی هونەری تایبەت بە شوێن، هونەری تێهەلکێش و هونەری ڤیدیۆ سازی. ئەم هونەرمەندە بەشێوەیەکی سەرەکی جەخت دەکاتە سەرسیستەمی پەروەردەیی لە وڵاتی عێراقدا، و بۆ بەرهەمهێنانی کارەهونەریەکانی بەشێوەیەکی زۆر چڕ کار لەگەڵ قوتابخانە و مناڵانی قوتابخانەدا دەکات. شێروان بۆ بەرهەمهێنانی پڕۆژەکاری هونەری مەساحە(2009)، هەڵسا بە کۆکردنەوەی پاشماوەی مەساحەکانی مناڵانی هەر شەش پۆلی قوتابخانەیەکی سەرەتایی نێو شاری سلێمانی. کارە هونەریەکە بریتی بوو لە وێناکردنی ململانێی نێوان سروشت و پەروەردەکردن، پڕۆسەی دووبارەکردنەوە و ڕاستکردنەوەی نێو سیستەمەکانی فێرکردن کە بۆمناڵان داڕێژراون. هونەرمەند لە بارەی ئەم بابەتە و کارەهونەریەکەی ئەم دواییانەی بۆ ڕێکخراوی ڕوئیا دەدوێت.
وەک هونەرمەندێک، چ شتێک ئێوەی کێشکرد بۆ بیرۆکەی کارکردن لە گەڵ قوتابخانە و مناڵانی قوتابخانەدا؟
قوتابخانە یەکێکە لە بوار و کایە گشتیەکان و بەشێکی سروشتی ئەوکۆمەڵگایەیە کە تیایدایە. من هەوڵدەدەم جەخت لە سەر پەروەردە و فیرکردن بکەمەوە بۆئەوەی بتوانم لە ڕێگەیانەوە قسە لەسەر کێشەی گەورەتر بکەم کە ئێمە هەم لە کوردوستان و هەمیش لە عێراقدا ڕووبەڕوویان دەبینەوە. لە میانەی پڕۆژەهونەریەکەی پێشوترم بەناوی مەساحە(2009)، سەرنجم خستۆتە سەر ئەوەی ئاخۆ چۆن چۆنی پەروەردە هەڵدەستێت بە گەڵاڵەکردنی ڕەفتارەکانمان وەک تاکەکەس و دواتریش چۆن نەریتە کۆمەڵایەتیەکانمان بۆ دروست دەکات. بۆ نموونە، هەمووکەسێک هەڵەدەکات، بەڵام خەڵک زۆر بەدەگمەن دان بەهەڵەکانیاندا دەنێن، بەتایبەت ئەوانەی کە پێگەو پایەی دەستەڵاتدارێتیان هەیە، وەک سیاسەتمەدارەکان و سەرکردەکان. لەکاتێکدا مناڵانی قوتابخانە دان بەهەڵەکانی خۆیاندا دەنێن.
سەبارەت پڕۆژە کاری هونەری مەساحە، هەڵسام بەکۆکردنەوەی مەساحەکانی منداڵانی شەش پۆلی جیاوازی یەکێک لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی شاری سلێمانی. سەرنجمدا ئەم منداڵانەی گەورەتر بوون بەشێوەیەکی زۆر کەمتر مەساحە یان ڕەشکەرەوەکانی خۆیانیان بەکار هێنابوون. پرسیارەکەی من ئەوە بوو: ئایا گەورەکان لەکوێدا هەڵە دەکەن، بۆچی گەورەکان هەڵەکانی خۆیان دەشارنەوە؟ ئەم هەستکردن بەشەرمەزاریەی کاتی هەڵەکردن لە کوێوە دێت؟
وەک کەسێکی پێگەیشتو، تاچ ئەندازەیەک بەئیلهام وەرگرتن لە ئەزموونی مناڵی خۆت و قۆناخە سەرەتاییەکانی قوتابخانەی خۆت نیگاردەکێشیت؟
پڕۆسەی پەروەردە لە عێراقی ئەمڕۆدا وەک دیسپلینکردنکی سەربازیانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. ئەم پڕۆسە پەروەردەییەی ئەمڕۆ لەئارادایە بەردەوامیدانە بە هەمان سیستمی پەروەردەیی کە لەسەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆری سەددامدا لە ماوەی چەند دەیەیەکدا گەڵاڵە بوو. من ئەم پڕۆسە پەروەردەییەی قوتابخانەم لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئەزموون کرد. بەڵی کارە هونەریەکەم ڕەنگدانەوەیەکی ڕاستەوخۆی ئەزموونی مناڵیمە، چونکە من وام هەست دەکرد لە کەمپێکی سەربازیدام وخەریکە لە چالێکی لێوانلێو لە پڕوپاگەندەدا نیغرۆ دەکرێم و هیچ کات وام هەستنەدەکرد کە مناڵێکم لە قوتابخانەدام. ئێمە هەموومان ئەو دۆخەمان ئەزموون کرد. من لەم بڕوایەدام کە ئەم توندوتیژیە شاراوەیەی لە نێوسیستەمی پەروەردەی ئەمڕۆدا بوونی هەیە، یەکێکە لەو میراتە خراپانەی کە لە ڕژێمی حیزبی بەعس بۆمان ماوەتەوە. هەمیشە سەرنجەکان لە سەر جەنگ بوون، تەنانەت کتێبەکانی بیرکاری قۆناغەکانی سەرەتاییش وێنەی دەبابە و فرۆکەیان بەکاردەهێنا بۆ ئەوەی لە ڕێگەیانەوە فێری ژماردنمان بکەن. لە کاری هونەری نواندن و تێهەڵکێشەکەمدا بەناوی چاکەتەکەی باوکم (2017)، هەوڵمداوە وێنای هەڵسوکەوتی کەسی پەروەردەکار(مامۆستا) بکەمەوە وەک کەسێکی بەهێزی باوکسالار، هەروەها هەوڵمداوە تیشک بخەمە سەر بەردەوامی کاریگەریەکانی ئەم پڕۆسە پەروەردەییە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکیتر بە درێژایی چەند دەیەیەک.
ئایا لە کارەهەنەریەکانی ئەم دواییانەتدا چۆن چۆنی پەرەت بەم چەمکانە داوە ؟
من سەیری ئەم مەیل و خواستە سەربازگەراییەی ڕێکخستنی کاتم دەکرد لە سیستەمە پەروەردەییەکانمادا. بەجۆرێک درێژبووەتەوە کە کۆمەڵگاکانی ئێمەی پێ ئیدارە دەدرێت لەم سەردەمی پۆست پیشەسازیەدا. لە کارێکی هونەری تێهەڵکێشی نوێی ئەم نزیکانەمدا بەناوی تەپ و تۆزی پەروەردە و فێرکردن(2016)، هەڵساوم بەدروستکردنی خشتەیەکی کاتەکان لە سەر تەختە ڕەشێک، و زەنگی قوتابخانەکانم پێوە هەڵواسیوە بەجۆرێک کە لە میلی چرکە ژمێر و خولەک و سەعات ژمێر دەچن. ئەم کارە هونەریەم لە پێشانگایەکی بەکۆمەڵ لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانیدا بەناوەی “ژاوەژاو” نماییش کرد کە لە لایەن هونەرمەند شێرکۆ عەبباسەوە سەرپەرشتیکرا. ئەم پارچەکارە هونەریەم پرسیاری ئەوە دەکات کە ئایا لە ڕاستیدا دەتواندرێت پەروەردە و فێرکردن لە ڕێگەی کاتەوە کۆنتڕۆل بکرێت؟ ئەوانەی کەدەیانەوێت فێر ببن بەهەر شێوەیەک بووبێت ئەمکارەی خۆیان هەر ئەنجام دەدەن، جا لە هەر کاتێکی ڕۆژدا بێت و لە زۆربەی جارەکانیشدا لە خۆمانەوە ئەم کارە دەکەین. بەبۆچوونی من، ئەم ڕیکخستنە سەربازیەی کات یەکێکە لە خاڵە هەرە لاوازەکانی سیستەمی پەروەردەیی ئێمە.
ئەم بابەتانەی کە ئێوە کاریان لە سەر دەکەن، وەک دابەشکردنی کات، و ئەم کەرەستانەش کە ئێوە بەکاریان دەهێنن، وەکو تەباشیر و تەختە سڕ، دەکرێ لە هەر قوتابخانەیەکدا هەبن لە سەرانسەری جیهاندا. بۆچی ئێوە سەرنجتان لە سەر وڵاتی عێراقدا چڕدەکەنەوە؟
بەپێی ئەم توێژینەوانەی کە من خوێندونمەتەوە، سیستەمە پەروەردەییە تەندروست و سەرکەوتوەکان ئەم سیستەمانەن کە هانی تاکەکان دەدەن بۆ ئەوەی کۆشش بکەن بۆ بەئەنجام گەیاندنی بیرۆکەکانی خۆیان و هەڵەکانیاشیان بۆ ڕاست دەکەنەوە. ئەم تاکانەی کە بەمجۆرە پەروەردە دەکرێن لەتونایاندا هەیە گۆڕانکاری دروست بکەن و لەڕێگەیەوە بەشداری بکەن لە کۆمەڵگاکانیاندا. من لەم بڕوایەدام کە ئەم سیستەمە پەروەردەییەی ئێستامان هیچ کاریگەریەکی ئیجابی بە سەر کۆمەڵگای ئێمەدا نیە لە عێراقدا، و منیش وەک هونەرمەندێک دەمەوێت تیشک بخەمە سەر ئەم کێشەیە.
تاکو هەشتاکانی سەدەی ڕابردو وڵاتی عێراق بە بەهێزی سیستمی پەروەردەکەیەوە بەناوبانگ بوو. بەڕای تۆ چ هۆکارێک ڕۆڵی هەبووە لە پاشەکشە و ئاوابوونی ئەم سیستەمە پەروەردەییە بەهێزەدا؟
ئەم سیستەمە پەروەردەییەی کە ئێستا لە عێراق لە ئارادایە تاڕاددەیەک سیستەمێکی نوێیە بەبەراورد لە گەڵ سیستەمە پەروەردەییەکانی ئەوروپا. لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا کاتێک کە مەلیک دەستەڵاتی گرتە دەست، یەکەمین قوتابخانەکان لە وڵاتی عێراق دامەزران. لە ساڵی 1921 لە شاری بەغداد قوتابخانەی هاوپەیمانی کچان دامەزرا و دواتر لە ساڵی 1932 دا مەسیحیە(یەسوعیەکان)ی ئەمەریکا کۆلێژی بەغدایان دامەزراند. سەرەڕائەوەی کە ئەم قوتابخانانە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەزگاو قوتابخانەی مەزهەبی و تایەفی بوون، کەچی قوتابیانی سەربە زۆربەی ئایینەکانیان وەردەگرتن. بەرلەم قۆناغە، پەروەردەو فێرکردن لە وڵاتی عێراقدا لە دەزگاو دامەزراوە ئایینیەکاندا فەراهەم دەکرا. دەزگا و دامەزراوە پەروەردەییە مۆدێرنەکانی عێراق هەروەک بەر لەئێستاش ئاماژەم پێدا مەینەتی زۆریان بینی بەهۆی ئەو جەنگانەی بەرپابوون هەر لە سەرەتاکانی ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردووەوەڕا، هەروەها بەهۆی پڕوپاگەندەکانی ڕژێمی بەعسی ئەوسا. پڕوپاگەندەی حیزبی بەعس لە بری پەروەردەو فێرکردن بوو بە پاڵنەر و هێزی سەرەکی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە عێراقدا. لەماوەی سزا ئابووریەکانیشدا شتەکان زۆر بەرەو خراپتر چوون لەو کاتەوەڕا هەمووشتێک لە شوێنی خۆیدا ڕووی لە وەستان وداڕمان کرد. بۆماوەی زیاتر لە سی ساڵ هیچ گۆڕانکاریەک بەسەر سیستەمی پەروەردەیی و مەنهەجەی خوێندنەکانماندا نەهاتن، بەلایەنی کەمەوە ئەم سیستەمە پەروەردەییە بوو بە سیستەمێکی کۆنینە. دوای ئەمە چەند گۆڕانکاری و ڕیفۆرمێک ئەنجامدراون، بەڵام بە بۆچوونی من ئەم گۆڕانکاریانە زیاتر ڕەهەندە شکڵیەکەیان وەرگرتوە و هیچ مانایەکیان نەبووە و گۆڕانکاریەکان خۆیان لە قەری کێشە جەوهەری و ڕیشەییەکان نەداوە و من هیچ گۆڕانکاریەکی کردەییم نەبینیوە.
ئایا خۆتان وەک چاڵاکوانێکی نێو کۆمەڵگا لەقەڵەم دەدەن؟
وەک هونەرمەندێک، پێویستە لەسەرم کە لەگەڵ خەڵکدا کاربکەم، بەڵام من خۆم وەک چاڵاکوانێکی نێو کۆمەڵگا لە قەڵەم نادەم. من بەردەوام پرسیار دەوروژێنم وکێشە دەخەمە بەردید و دواجاریش ڕێگەچارەکانیان دەخەمەڕوو، جا چ لە دوتوێی کارەهونەریەکانمدا بێت و چ لە ڕێگەی گفتوگۆی ڕۆژانەمەوە بێت. لە بەرامبەردا، ئەوانیش پرسیاریان بۆمن هەیە. ئەمەش بۆخۆی پڕۆسەیەکی هاوبەش و ئالوگۆڕکارانەیە.
ئێوە چ تێگەییشتنێکتان هەیە بۆ چەمکی مناڵ، وەک هونەرمەندێک بۆچی مناڵ لای ئێوە گرینگی خۆی هەیە ؟
مناڵان زۆر هەستیارن و هەروەک لە پڕۆژەکەشمدا دەردەکەوێت، مناڵان زۆربەئاسانی هەڵسوکەوت تێگەییشتنیان بۆ جیهان گەڵاڵە دەبێت و دەکرێت بەهەمان ئاسانیش یاری بەم هەڵسوکەوت و تێگەییشتنەی مناڵ بکرێت. ئەم ماوەیەی کە کارم لە سەر پرۆژەی مەساحە دەکرد، هەوڵمدەدا کەش و هەوایەکی زۆر ئارام و لەباریان بۆ سازبکەم، لەگەل ئەوەشدا زۆر هانمدەدان بەشداری چاڵاکیەکە بکەن و پرسیار بکەن. من لەهەوڵی ئەوەدابووم زەمینەی ئەوەیان بۆ فەراهەم بکەم کە بەشێوازێکی ڕەخنەییانە بیربکەنەوە و لەگەڵ پڕۆژەکەمدا بە هزر و ڕۆح تێکەڵ ببن- بەپێچەوانەی ئەم شێوازی فێرکردنە سەربازیەی کە لە قوتابخانەدا فێری دەبوون. من دەمەویست ئەوە ڕوون بکەمەوە کە هیچ ڕێگە و شێوازێکی ڕاست یان هەڵە نیە بۆ بەشداریکردن. ئەگەر ئەوان هەڵەیان کرد ئەوا دەتوانن بەردەوام بن و نابێت شەرم لەوە بکەن دان بەهەڵەکانیاندا بنێن. ئەم کارەم وزە و هێزی خۆی لەم خۆشەویستی و سۆزەمەوە وەردەگرت کە هەمبوو بۆ ئەم یادەوری و جیهانە پاکەی لەمناڵیما بینیبووم.
ئایا وەک هونەرمەندێکی بواری هونەری تێهەڵکێش کە لە شاری سلێمانیدا کار دەکەن ئەم بەربەستانە چێن کە ڕووبەڕووتان دەبنەوە؟
کارەکەم بەهایەکی ئەوتۆی نابێت ئەگەر ڕووبەڕووی هیچ بەربەست و زەحمەتیەک نەبمەوە. لە پڕۆژەی مەساحەکەدا، پێویست بوو مۆڵەت لە مامۆستایان وەربگرم بۆئەوەی بتوانم دەست بخەمە نیو پۆلەکان و لەگەڵ مناڵان کاربکەم. زۆربەی مامۆستایانی شاری سڵێمانی هیچ ئاشنایەتیەکیان نەبوو لەگەڵ مومارەسەکردنی هونەری هاوچەرخ و هونەری هاوچەرخیان بەلاوە نامۆبوو و لە سەرەتاشدا کێشەی تێگەییشتنیان هەبوو بۆ پڕۆژەکە. هەروەها کارکردن لەگەڵ مناڵاندا ئەویش بۆخۆی زەحمەتیەکیترە. دواجاریش زۆر زەحمەتە کە وەک هونەرمەندێکی کۆنسێپچواڵ لە شاری سلێماندا بتوانی بناسرێیت و سەنگ و سومعەیەک بۆخۆت دروست بکەیت. ئەمەش کاریگەری لەسەر سەرجەم هونەرمەندانی عێراق هەیە. لە ئێستادا من لە هەوڵی ئەوەدام کە بەسەر ئەم زەحمەتیانەدا سەرکەوم و ڕێگەش بۆ نەوەی نوێ خۆشبکەم [1].
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは3,039表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ruyafoundation
関連ファイル: 1
リンクされたアイテム: 2
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 25-09-2019 (5 年)
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 子供
ブック: 教育
プロヴァンス: イラク
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: Sulaimaniyah
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( نالیا ئیبراهیم 06-10-2019上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 07-10-2019
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 07-10-2019
URL
このアイテムは3,039表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,441
画像 106,013
書籍 19,160
関連ファイル 96,492
Video 1,307
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.484 秒(秒) !