جەژنی جەمایێ لە سەرجەم خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و هەر سووچێکی جیهان دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە بۆ هەمووان بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە و جەژن و بۆنەکانی داهاتووش لە دۆخێکی باشتردا بۆ ئێزیدیەکان و تەواوی کوردستانیان بکرێنەوە.
ئەمساڵ جەژن لە کاتێکدا دەگێڕدرێت، کە هێشتا بە دەیان هەزار خوشک و برای ئێزیدیمان لە ژیانی ئاوارەییدا لە کەمپەکان دەگوزەرێنن و ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، زیاتر لە 3 هەزاریشیان بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
ئێمە جارێکی دیکە خوشک و برا ئێزیدییەکانمان دڵنیا دەکەینەوە، کە ئەوەی لە تواناماندا بێت درێخی ناکەین، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی ئارام و ئاوەدانکراوی خۆیان و تا یەک ئێزیدیش بێسەروشوێن مابێت، هەموو هەوڵەکانمان بۆ گەڕاندنەوەیان دەدەین.
دووبارە جەژنی جەمایێ پیرۆز بێت، هەرساڵ بەخێر و خۆشی.[1]
#نێچيرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#05-10-2019#