هەسەدە دەستپێکردنی پێکدادانی مەیدانی لەگەڵ سوپای تورکیا راگەیاند
هێزەکانی سوریای دیموکرات (
هەسەدەهەسەدە) ئێوارەی چوارشەممە 09-10-2019 رایگەیاند: چەکدارەکانی پێکدادانی مەیدانییان لەگەڵ سوپای تورکیا ئەنجامداوە، پاش ئەوەی ئەو وڵاتە دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی سەربازی لە دژیان لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند.
ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری مەروان قامشلۆ، وتەبێژی هەسەدە راگەیاند: چەکدارەکانیان لە سنوری نێوان هەردوو وڵات رووبەڕووی سوپای تورکیا بونەتەوە.
قامشلۆ وتیشی: پێکدادانەکان بەنزیکەیی بە درێژایی سنور لە ئارادایە و هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.
لای خۆیەوە مستەفا بالی بەڕێوەبەری سەنتەری راگەیاندنی هەسەدە لە تویتەر رایگەیاند: هێزەکانی تورکیا شاری
کۆبانێکۆبانێ-یان بۆردومان کردووە.
[1]