ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند ئەمڕۆ کورد لە ڕۆژئاوا لە بەریگریکردنێکی سەختدا لە مافەکانی و پێویستی بەهاوکاری هەمو کودێکی بە ویژدانە.
وتیشی ئەمڕۆ کورد شەرەفی مرۆڤایەتی و شەرەفی خۆی دەپارێزێت.
هێمای بۆ ئەوەش کرد کە بەرگری ئەوان بۆ چارەسەری پرسی کورد و پرسی دیموکراتییە.
ئاماژەی بەوەشکرد ئێمە تەنها دەمانەوێت بژین و ئەوە مافی خۆمانە، بەڵام لێناگەڕێن و هەوڵی داگیرکردنی خاکەکەمان دەدرێت.[1]