لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 31-12-2019
باشووری کوردستان
- دوای ئەوەی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی
هەڵەبجەهەڵەبجە، ئاماژەیان بە مانەوەی شەش ژێرزەمین کرد کە هێشتا کاریگەریی چەکی کیمیاییان لەسەر ماوە جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێتئەو ئەنجامانەی کە لایەنە نێودەوڵەتییەکان رایانگەیاندووە، دەریدەخەن ژینگەی هەڵەبجە مەترسیی لەسەر نەماوە، بەڵام نازانین ئەو ژێرزەمینانە لەکوێن کە باس لە ژەهراویبوونیان دەکرێت.
[3]
- ئەمڕۆ دووجار لەسەر یەک فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی پاوانی گوندی کێستەیان لە سنووری ناوچەی
بەرواری باڵابەرواری باڵا کرد و زیانی ماڵی بەر خانووبەرەی هاووڵاتیان لە ناوچەکە کەوت.
[4]
زیانی ماڵی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر گوندێکی بەرواری باڵا
- بۆ رێگریکردن لە کارەکانی بەڕێوەبەری شارەوانی نوێی
کەرکوککەرکوک، کە دوو رۆژە بە بڕیاری بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانیەکانی عێراق دەستبەکاربووە، هێزێکی ئەمنی گەمارۆی شارەوانی کەرکوکیان داوە.
[4]
- بارودۆخی ئەمنی کەرکوک وەک هاوڵاتیانی کەرکووک دەڵێن: ساڵ بەساڵ بەرەو خراپی زیاتر دەچێت، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک، لەماوەی ساڵی 2019دا، هەزار و 668 رووداوی ئەمنی روویانداوە، لەدوای
16ی ئۆکتۆبەر16ی ئۆکتۆبەریشەوە 25 هەزار خێزانی عەرەب لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقەوە هاوردەی کەرکووک کراون.
[4]
- لە شاری
سلێمانیسلێمانی لە مزگەوتی حاجی محەمەدی کۆڵەک، پرسەی هونەرمەند
ئاسۆ عومەر سوارەئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەچوو، ئەم پرسەیە بە یەک لە گەورەترین پرسەکانی شاری سلێمانی دادەنرێت لە رووی ئاپۆڕای سەردانکەرانی پرسەکەوە.
رۆژئاوای کوردستان
- دوا نیوەڕۆی ئەمڕی لە کاتژمێر 15:55 خولەک سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی مالکییە و ماراناز و سۆخانەک و عاقیبی سەر بە ناوچەی شێراوا و شەڕای تۆپباران کرد.
[2]
- ئەمڕۆ دوای ئەوەی دەورییەی هاوبەشی روسی - تورکی لە نێوان گوندەکانی عالیا و لەیلان گەڕا و تێپەڕی، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی ئوم خیر سەربە تل تەمریان تۆپباران کرد. لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا، زیانێکی زۆر بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوت.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- هەوادارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی هێرشیان کردەسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئێڕاق و پرسگەکەیان سووتاند. ئەم رووداوە باری ناوخۆییی ئێڕاقی بەتەواوەتی تێکدا و تڕەمپیش رایگەیاند کە ئێران لەم کارەدا تاوانباری یەکەمە.
[1]
-
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق گوتی: عێراق لەڕووی ئەمنی و سەروەرییەکەی و ئایندەی گەلەکەیەوە، رووبەڕووی تەحەدیاتی مەترسیدار کراوەتەوە. ئەم گوتانەی سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا هاتوون و دووپاتیکردەوە، هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا پێشێلکردنی پرەنسیپ و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی عێراقە.
[4]
- وەزیری بەرگری تورکیا، خلووسی ئاکار، رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان