پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,419
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ناپاکییەکانی ئەمەریکا دەرهەق بە گەلی کورد
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناپاکییەکانی ئەمەریکا دەرهەق بە گەلی کورد

ناپاکییەکانی ئەمەریکا دەرهەق بە گەلی کورد
بە لای خوێنەران و ڕۆشنبیران و نووسەران و هەموو تاکێکی کوردوە، ناپاکیکردنی ئەمەریکا و ڕووسیا، لە گەلی کوردمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە بەشەکانی تری کوردستاندا، ناپاکی و کارەسات و بەسەرهاتێکی نامۆ و کوتوپڕ نییە، ئەوەی کەمێک ئاگاداری لە سیاسەت و لە هەڵویست و لە ڕەوشت و لە پیلانە نەگریس و گڵاوەکانیئەم دوو دەوڵەتە زلهێزە، ئەمەریکا و ڕوسیا و چەند وڵاتێکی زلهێزی تر ببێت، ئەو ڕاستییە تاڵە و ئەو ستەم و تاوان و ناهەقییە گەورەانە دەزانێت، کە دەرهەق بە گەلی کوردمان کردوویانە و دیکەن، لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی خۆیان. مافەکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتیو مافی سەربەخۆیی گەلان تەنها درۆ و دروشمن.. ئەوان بازگانی و ئالوێل بە خوێنی سڤیلی کوردەوە دەکەن. بە هەزاران کورد بە ناڕەوا شەهید بکرێن، بە سەدان گوند و شارەکانی کوردستان بسووتێنرێن و کاولبکرێن.. بە هەزاران کورد لە ماڵی خۆیان دەربەدەر و سەرگەران و ئاوارە بکرێن..ئەوان باکیان پێ نییە و ویژدانی مردوویان نابزوێت.. ئەمانە لەگەڵ گورگدا گۆشت دەخۆن و لەگەڵ مەڕیشدا شین دەکەن.. دابەشکردن و داگیرکردنی کوردستان و هەر هەموو ئەو نەهامەتییانەی کە بەسەر کورددا هاتوون، پیلان و دەستی گڵاوی ئەم دەوڵەتە زلهێزەیان لە پشتەوەیە.
کۆماری کوردستان لەمەهاباد کە لە ساڵی (1946) دا دامەزرا، پشتیان بەوە قایم بوو کە ڕووسیا، بە ناوە میللەلیخواز و ئاشتیخوازە، لە پشتیانە و پشتیان بەرنادات، بەڵام ڕووسیا بەەرانبەر بە وەرگرتنی نەوت و گازیئێران، بە پیلانێکی هاوبەش لەگەڵ ئەمەریکادا، ڕووسیا سوپاکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئازەربیجان کێشایەوە و لە و گڵۆپی سەوزی بۆ ئێرانی داگیرکەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکردن، کە بە سوپایەکی زەبەلاحەوە پەلاماری کۆماری کوردستانی دا. بەم پیلانە سێ قۆڵییە کۆماری کوردستانیان جوانەمەرگ کرد.. کورد هەرگیز ئەم نامەردییەی ڕووسیا لەیاد ناکات.
شۆڕشی ئەیلوولی ساڵی (1961) لە باشووری کوردستان، کە ئەمەریکا ئەو بەڵێنەی بە کورد دابوو، کە پشتگیریمان دەکەن، لە هێنانەدی مافە ڕەواکانمان، سەرکردەکانی کوردیش هێندە خۆشبڕوابوون و لە سیاسەت و لە گەمەی سیاسی نێودەوڵەتی نابەڵەد بوون، یەکسەر بڕوایان بە درۆکانی ئامانج شاراوەی ئەمەریکا کرد و خۆیان و شۆڕشی ئەیلوولیان خستە باوەشی ئیرانی داگیرکەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.. ڕووسیاش بەرژەوەندی ئابووری و فرۆشتنی چەکی بە عێراق، بە لاوە گرنگتر بوو لە چارەنووسی کورد، بە بەرچاوییەوە فرۆکە سیخۆ و مێکەکانی بە شەستیر و ناپاڵ کوردیان دەکوشت و کوردستانیان وێران دەکرد، کەچی چەکی زیاتری بە عێراق دەفرۆشت بو ڕەشەکوژی و لەناوبردنی کورد و شۆڕشەکەی.
ئەمەریکا نەخشەکێشی ڕێکەوتنی شومی جەزائیرە کە لە ساڵی (1975) لە نێوان ئێران و عێراق واژۆکرا بۆ کۆتاییهێنان بەو شۆڕشە گەورەیە، ئەندازیاری ئەم ڕێکەوتنەش (هێنری کیسینجەر) وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمەریکا بوو، کە ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە توانەوەی شۆڕشی ئەیلوولدا. کیسنجەر لە بیرەوەرییەکانیدا نووسیوێتی: ئێمە زۆر بێڕەوشتیمان بەرانبەر بە کورد کرد.. نە ئەوەبوو پشتیان بگرین و ببن بە شت.. نە لێشیان گەڕاین کە خۆیان ببن بە شت بەڵی گەورەترین بێڕەوشتیتان دەرەق بە گەلی کوردمان کرد. لە ئەمڕۆشدا ئێوەی ئەمەریکا کە بە درۆ دروشمی ئازادی و دیموکراتیتان بەرزکردۆتەوە، هەمان سیناریۆ و ناپاکی ساڵی (1975)ی جەزائیرتان لە ڕۆژئاوای کوردستان دووبارە کردەوە و بێڕەوشتییەکی گەورەترتان دەرەهەق بە گەلی کوردمان کرد.. بە هەڵەشدا ناچم گەر بڵێم لە فەرهەنگی ئێوەدا ڕەوشت هەر بوونی نییە و بەرژەوەندییەکانتان لە سەرەوەی ڕەوشت و مرۆڤایەتییەوەیە.
لە ڕاپەڕینەکەی کوردستان لە ساڵی (1991) لە باشووری کوردستان دا، پێشمەرگە و گەلی ڕاپەڕیومان بە تەواوی باشووری کوردستانیان لە سەدامی دڕندە ڕزگارکرد، بە شاری کەرکووکی کوردستانیشەوە.. کەچی ئەمەریکا گڵۆپی سەوزی بۆ سەدام هەڵکرد و ڕێی پێدا، کە سوپای دڕندەی عێراق بە تانک و تۆپ و فرۆکە، پەلاماری کوردستان و خوارووی عێراق بدات.. بە بەرچاوی ئەمەریکاوە بە سەدان کەس کوژران و بە سەدان کەس گیران کەتا ئێستا گۆڕونن. کۆڕەوی ملێونی کوردتان بینی و ویژدانی مردووتان نەبزوا و سۆزتان نەجووڵا و مانەوەی دیکتاتۆرێکتان پێ باشتر بوو لە کۆمەڵکوژی و و چارەنووسی گەلی کورد.. نە ئەمەریکا و نە ڕووسیاش لەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالی بەدناو کە زیاتر لە دووسەد هەزار کورد زیندەبەچاڵ کران، نە هاتنە جواب؟!
بەڵامکە سەدام کوێتی داگیرکرد، هاوپەیمانییەکتان لە سی دەوڵەت پێکهێنا و سەربازی ئەمریکیتان هێنا و لە کوێت شەری سوپای سەدامتان کرد.. ئایا لەبەر چاوی ڕەشی کوێتییەکان بوو.. یا بۆ پارە و نەوتەکەی کوێت لەسەر کوێتییەکان داکاڵان و سەربازی ئەمریکیتان بە کوشت دا..ئایە سۆز و بەزەییتان بە کوێتییەکان دەهاتەوە.. یان بۆ بەرژەوەندییەکانتان بوو؟! بێگومان گەر کوێت پارە و نەوتی نەبوایە مەرحەباشتان ناکردن.. ئەمەیە دوو ڕوویی و دووفاقی و هەلپەرستی ئەمریکییەکان لە سیاسەت و لە هەڵوێستیان بەرانبەر بە گەڵانی ژیردەستەی نیشتمان داگیرکراوی وەکو کورد.
لە پرۆسەی ئازادی عێراقیشدا، لە (2003)دا، کورد هاوکاری سوپای ئەمەریکا بوو، کورد بەبێ یارمەتی ئەمەریکا هەموو ناوچەکانی باشووری کوردستانی ڕزگار کرد، بە شاری کەرکووکی کوردستانیشەوە تا دەگاتە زنجیرە چیاکانی حەمرین کە سنووری باشووری کوردستانە لەگەڵ عێراقدا.. دیسان ئەمەریکا لەسەر داوای تورکیا داوای لە سەرکردەکانی کورد کرد، کە هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک بکشێننەوە. ئەوبوو سەرکردە ترسنۆکەکانی کورد، بە زوویی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە شاری کەرکووک کێشایەوە. ئەمەش گەورەترین هەڵە و ترسنۆکی سەرکردەکانی کورد بوو لە باشووری کوردستاندا.. گەر کەرکووکیان جێنەهێشتایە.. ئەو کاتە سوپای عێراق نەمابوو، گەر لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکاشدا بەشەر بهاتنایە، هەر هێندەی ئەو شەرە براگوژییانەی کە لە پێناوی دەسەڵات و خۆسەپاندندا لەگەڵ یەکتریدا کردیان کە زیاتر لە (5000) پێشمەرگەیان بە کوشت دا، زۆر کەمتر لەم ژمارەیە، پێشمەرگەمان لەسەر بەرنەدانی شاری کەرکووک شەهید دەبوون.
هەر بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لە لایەن ئەمەریکاوە، بە گەلەکۆمەیەی سێ قۆڵی عێراق و ئێران و تورکیا، بە بەرچاوی هێزەکانی ئەمەریکا و بە دەبابەی (هامەر)ی ئەمریکی، سوپای شیعەی عێراق و حەشدی وەحشی و سوپای پاسدارانی کۆماری سێدارە و میتی زۆڵی تورکیالە ڕۆژی (16/10/2017)دا، شاری کەرکووک و خورماتوو، و خانەقینیان داگیرکرد و بە دەیان پێشمەرگە و خەڵکی سڤیلی کوردیان شەهید کرد.. ماڵ و دوکان و بازاڕی کوردیان تاڵان کرد و سووتاندیان و بە هەزاران خێزانی کورد لە کەرکووک و خورماتوو لە ترسا ئاوارە بوون، تا ئەمڕۆش زۆربەیان نەگەڕاونەتەوە.
حەشدی وەحشی بەکرێگیراوی تورکمانەکان، لە داگیرکردنەی کەرکووک و خورماتوودا ڕۆڵێکی زۆر نامەردانە و گڵاویان هەبوو بەرانبەر بە کورد، ئەوانبوون لە خورماتوو کوردیان کوشت و تاڵانیکۆگاکانی بازاڕ و ماڵەکانی کوردیان کرد ودوایش سوتاندیان، حەشدی وەحشی تورکمانی، سوکایەتی و بێرێزییەکی زۆریشیان بە کورد کرد.. کەچی کورد لە چاکە زیاتری بۆیان نەبووە.
ئەمجارەش بە پیلانێکی پێنج قۆڵی، ئەمەریکا، ڕووسیا، تورکیا، ئێران، سووریا، گەورەترین پیلانیان لە دژی گەلی کوردمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دا جێبەجێ کرد.
رووسیا بوو لە (18ی/ئادار/2018) شاری (عەفرین)ی کوردستانیرادەستی تورکیا کرد، لە پێناوی فرۆشتنی چەک و کردنەوەی بازار بۆ کەلوپەلە پیشەسازییەکانی لە تورکیادا. لە پێناوی ڕەتکردنی بۆڕی گازی ڕووسیا بە تورکیادا بۆ ئەوروپا.
ئەمجارەش بە ناپاکیکردن لە کورد، بە گەلەکۆمەیی و بە پیلانێکی هاوبەشی نێوان ئەمەریکا و تورکیا و ڕووسیا و سوریا، ئێران، لە ڕۆژی(9ی/ ئوکتۆبەر/2019) دا، ڕۆژئاوای کوردستانیان ڕادەستی دڕندەترین و خوێنڕێژترین و ڕەگەزپەرسترین سوپا لە جیهاندا کرد، کە سوپای تورکیا فاشتە، کە بە مۆدێرترین چەکی قورسی کوشندەوە، بێ دەست پاراستن، بە ڕقێکی ڕەشەوە، بەرچاوی ئەمەریکا و ڕووسیا و جیهانەوە، کەوتوونەتە ڕەشەکوژی و کۆمەڵکوژی کورد.. ئەمەش گەورەترین بێڕەوشتی و نامەردی ئەمەریکایە و شەرمەزاریشە بۆ جیهان.
ئەو داستانانەی کە شەڕڤانانی کورد لە دژی داعش تۆماریان کرد لە جیهاندا بێوێنەن، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە دژی داعش، بە تازەترین فرۆکەی جەنگی و تانک و تۆپەوە، لەسەر ئەرزی ڕاستیدا، ئەوەیان پێنەکرا کە شەرڤانانی کورد کردیان، ئەفسانەی داعش بە شەهیدبوونی یانزە هەزار شەرڤانی قارەمانمان کۆتایی هات. لە جیاتی سوپاس و پێزانین و ڕێزگرتن لە بەرخودانی کورد.. بەم ناپاکی و نامەردییە ئەمەریکا و ڕووسیا پیاوەتی کورد دەدەنەوە.
دوێنێ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نیوان پۆتین و گەورە تیرۆریست ئەردۆگاندا، ڕووسیا داوای لە ئەردۆگان کرد کە سوپای توکیا لەگەڵ سوپای سووریادا شەرنەکات. ئەردۆگان بەڵێنی دایی کە بەگژی سوپای سووریادا ناچێت.. لە پێش هێڕشکردنەکەیدا، ئەمە ڕێکەوتن بوو لە نێوان ئەو پێنج وڵاتەی لە سەرەوە ناومان بردن.. تورکیا تەنیا بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ کۆمەڵکوژی کورد و بۆ دەربەدەرکردنی کورد و بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش و، بۆ بردنەدەرەوەی کێشە ناوخۆییەکانی و بە لابردنی سەرنج لەسەر داڕمانی ئابووری تورکیا و دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بیکاری و هەژاری و بەرزبوونەوەی دەنگی نارازی لە سیاسەتە شکستخواردووەکانی.. بۆ پەردەپۆشکردنی دۆڕاندنی ئیستەنبوڵ و کێشەکانی نێو پارتەکەی، ڕۆژئاوای کوردستانی داگیرکرد.
شەرمەزارییە بۆ پۆتین کە داوای شەڕ ڕاگرتن و پاراستنی منداڵ و ژنی بێتاوانی کورد ناکات، تەنها ئەو داوایەی لە ئەردۆگان کرد، کە شەڕ لەگەڵ سوپای سووریادا نەکەن.
لە جیهاندا لە ئەرۆگان دیکتاتۆتر و لەخۆباییتر و ڕەگەزپەرستر و سیکۆپاتر و نامەردتر نییە.ئەردۆگان سەرسەخترین دوژمنی کوردە، ئەوەی کە ئەتاتورکی گۆڕبەگۆڕ تەواوی نەکرد، ئەم ڕەەگەزپەرەسترە، دەیەوێت لەو زیاتر بە کورد بکات.. بە خوێنی کورد تیینووە..ئەردۆگان فرمێسکی تیمساحی بۆ منداڵانی (غەزە) دەڕشت.. کەچی دەستە قێزەوەنەکانی بە خوێنی سەدان منداڵی بێتاوانی کورد سوورن.
(نیلسون ماندێلا) ڕاستی وت:گەر دەتەوێت تورک بناسیت.. ڕۆژێک ببە بە کورد.
ئەمجارەش ئەمەریکا کوردی بە گورگان خوارد دا و ئەوپەڕی بێڕەوشتی دەرهەق بە کورد کرد. ئەمەش لەسەر ئەمەریکا زۆر دەکەوێت. گوزارشتە لە شکستی سیاسەتیان.ئەم ناپاکییەی ترامپ لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان، ناوبانگی ئەمەریکای زڕاند و شکۆ و پێگە و هەژموونیشیهێنایە خوارەوە.ئەمەریکا پێشینەی خۆشی لە دەست دەست دا.لەمەوە دواش گەلان و وڵاتانیش متمانەیان بە ئەمەریکا و بە سیاسەتەکانی نامێنێت. بە دووریشی مەزانن کە ئەمەریکا چۆکیش بۆ ئێران دابدات.. هێندەتر حەیای بچێت.
لە سایەی سەرۆکایەتی ترامپ، سەرۆکە ئەقڵسووک و حولحولیەکەی ئەمەریکادا، کە کابرایەکی هەرزەگۆی قەولوبەولییە و فری بەسەر سیاسەتەوە نییە و لە مێژوو و لە جوگرافیادا زۆر کۆڵەوار و نابەڵەدە، هەرجارەی قسەیەک دەکات.. ترامپ لە هەڵبژارنی سەرۆکی ئەمەریکا، بە پارە دەنگەکانی کڕی و ڕووسیا یارمەتی دا، ئیستاش دوور نییە کە بۆ ئەوە لەگەڵ ڕووسیادا لەسەر بە دەستەوەدانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکەوتن، تا ڕووسیا یارمەتی بدات بۆ دووبارە خۆکاندیدکردنەوەی بۆ پۆستی سەروک کۆماری ئەمەریکا. ڕووسیاش پێ باشترە، کە سەرۆکێکی هیچ لەبار و کۆڵەوارسیاسی وەک ترامپ ببێت بە سەرۆکێ ئەمەریکا، کە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە هەموو شتێک لا لە پێشترە.. تەنات حیزبەکەشی (کۆمارییەکان) متمانەیان پێ نەماوە.
ترامپ لەو ڕۆژانەی ڕابردوودا، کۆمەڵێک قسەی هەلەق و بەلەق و تورەهاتی دەرهەق بە گەلی کوردمان کرد.. دەیەوێت بە هەندێ قسەی پروپوچ و بیمانە لە پێگە و ڕۆڵی کورد کەم بکاتە، کە لە منداڵێ ساوا و لە شێتیش ئەو قسانە ناوەشێنەوە، ترامپ بەم قسانەی دەیەوێت ناپاکییەکەی بەرانبەر بە کورد و سیاسەتە دۆڕاوەکەی پەردەپۆش بکات. گوایە کورد لە شەڕی جیهانی یارمەتی نەداون بە تایبەتیش لەشەڕی (نۆرماندی)وتیشی کورد و تورک دووسەد ساڵە شەڕ لەگەڵ یەکتری دەکەن..ترامپی هیچ نەزان، کوردێکی بێ دەوڵەت و بێ سوپا و بێ چەک، کوردێکی سەرکوتکراوی کوردستان داگیرکراو، دەبێت لە شەڕێکی جیهانیدا، بە تاپڕ و ماوزەڕەوە چی پێبکرێت؟سەرۆک تامپی نەزان، لە پاداشتی ئەوەدا شەڕی بۆتان بکردایە، کە ئێوە و هاوپەیمانە زلهێزەکانتان، گەورەترین ناپاکیتان لە کورد کرد و کوردستانی نیشتمانمانتان، بەسەر چوار وڵاتی دڕندە و ڕەگەزپەرستدا دابەشکرد..؟! سەرۆک ترامپ، ڕاستگۆبە و پێمان بڵێن، تا ئێستا ئەمەریکا لە خراپە و ناپاکی و درۆ زیاتر، چی پیاوەتییەکتان بۆ ئێمەی کورد هەبووە؟؟ ئێوە بازرگانی جەنگن و چەکفرۆشن، بەرژەوەندییەکانتان لە سەروی شەرف و مرۆڤایەتییەوەیە.
سەرۆک ترامپی بێ ئاگا لە مێژوو و جوگرافیا، ئەی خۆ تورکیای موشتەریتان، لە جەنگی جیهانی یەکەمەدا لە دژی هاوپەیمانان شەڕی کرد، کە ئێوەش دەگرێتەوە. بۆ ئەوەندە ناڕاستگۆ و دووروو و دووفاقیت، ئەی بۆ بە تورکیا ناڵێی نەک یارمەتیتان نەداین، بەڵکو لە دژمان شەڕتان کرد.. سەرۆک ترامپ، بە گویرەی قسە بێ مانا و پووچەکانت بێت، نابوایە ئەمەریکا مەرحەبای ئەلمانیاشی بکردایە و لە پەیمانی ناتۆ لەگەڵتاندا نەبوایە.
راستە ئێمە دوو سەد ساڵە لەگەڵ تورکدا شەڕەکەین، بەڵام هەر ئێوەش ئەم شەڕەتان بۆ ناینەوە. هەرگیز ئێمەی کورد حەزمان لە شەڕ نەبووە و نییە و هەردەم ئاشتیخواز بووینە، ئێستاش سەد ساڵی گفتوگۆ و ڕێکەوتنمان لە ڕۆژێکی شەڕ پێ باشترە.. دژی هیچ گەلێکیش نەبووینە و نین، پەلاماری هیچ گەلێکیشمان نەداوە کە بستێک لە خاکیان داگیربکەین. ئێمە کوردستانی نیشتمانمانیان بە بڕیار و ڕێکەوتنی ئێوە، لە لایەن تورکیا و ئێران و عێراق و سووریاوە داگیرکراوە، ناچارین کە بەرگری لە مانەوەی خۆمان و لە کوردستانی پیرۆزمان بکەین.. ئێمە تیرۆریست نین، ئێمە شۆڕشگێڕین و لە پێناوی ئازادی و ڕزگاری و ئاشتی و پێکەوە ژیاندا خەبات دەکەین.. تورکیا تیرۆریستە.. ئێوە باش ئەم ڕاستییە دەزانن، بەڵام بەرژەوەندییەکانتان کوێر و کەڕ و لاڵی کردوودوون، ڕاستییەکانتان هەڵگێراونەتەوە.. بە ڕەش دەلێن سپییە و بە سپیش دەڵێن ڕەشە!پشتی تورکیا تیرۆریست دەگرن و بە شۆڕشگێڕانی کوردیش دەڵێن تیرۆریست. ئەمەیە دووفاقیتان..بە هەلوێستە ناڕەوایەتاننزیاتر هانی بۆ داگیرکەرانی کوردستان دەدەن، بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر لە دژی گەلی کورد.. هەر بە چەکە کوشندە قەدەغەکراوە نێودەوڵەتییەکانی ئێوەیە، کۆمەڵکوژی ئێمەی کورد دەکەن و دەیانەوێت ناسنامەی نەتەوەییمان بسڕنەوە.
سەرۆک ترامپ، ئەوە منداڵە کوردانەی کە تورکیای بێڕەوشتلە ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدی کردن، چی تاوانێکیان کردووە؟ تاوانیان هەر ئەوە نییە کە کوردن..؟ ئایە ئەو منداڵانە پەکەکە و یەپەکەن؟! گەر ویژیدانت مردوو نییە و تنۆکی بەزەییت هەبێ.. سەد تف و نەفرەت لە ئەردۆگان دەکەیت.. ئینجاش لە خۆتی دەکەیت.. چونکە تۆ هۆکاری ئەم تاوانانەی کە لە کورد دەکرێن..زۆر قسەی تر هەیە گەر بمانەوێت بیڵێین.
سەرۆک ترامپ، وا باشترە کە بە خوت و بە قسەکاندا بچیتەوە و جوان بیربکەیتەوە.. ئینجا شەکر بشکێنیت.
دەڵێیت گەورەترین سزام بەسەر تورکیادا سەپاند، بڕیارەکەت مایەی پێکەنینە، چونکە کەمترین سزات بەسەر تورکیادا سەپاندووە.. بێگومانیشم، کە بڕیارەکەت تەنها قسەی ڕووتە و بە کرداری جێبەجێی ناکەیت. ئەم بريارەشت دوای ئەوەدێت، کە بەشێکی زۆر لە دەوڵەتان و گەلانی جیهان لۆمە و نەفرەتیانکردیت، لەسەر ئەو ناپاکییەی کە لە کوردت کرد.. ئۆباڵی شەهیدبوونی بە دەیان منداڵان و ژن و شەڕڤانانی بێتاوانی کورد لە ئەستۆی تۆ وپۆتین دایە.. ئۆباڵی و گوناهی ئاوارەبوون و سەرگەردانی بوونی هەزاران خێزانی کوردی بێدەرتان لە ئەستۆی تۆ و هاوناپاکت پۆتین دایە.
بە داخیشەوە، تا ئەمڕۆش سەرکردەکانی کوردمان، پەند و وانەیان لە نەهامەتییەکانمان و لە هەڵەکانی بردوویان و لە هۆیەکانی شکستییەکانمان وەرنەگرتوون، دووبارە و دەبارەیان دەکەنەوە، تا ئەمڕۆش دوست و دوژمنی ڕاستیمان ناناسن، تا ئەمڕۆش لە گەمەو هونەری سیاسەت و دیپلۆماتیدا نابەڵەدن و هەمیشە هەڵخەڵەتا و دۆڕاون. تا ئەمڕۆش خۆشباوەڕن و بە بەڵین بە درۆ شیرینەکان و بە زەردەخەنەو پێکەنینی دوژمنانی گەلەکەمان بڕوادەکەن..لە خوێندنەوە و بە وردی پێشبینیکردنی داهاتوو و لە ئەگەر و گریمانەکاندا کۆڵەوارن.
ناڵێم هەموویان، بەڵام زۆربەی سەرکردەکانی کورد کەسی شیاونین لە شوێنی شیاودا. هێندەی لە هۆڵی دەسەڵات و پایە و بەرژەوەندییەکانی خۆیاندان دان، نیو ئەوندە بە تەنگی چارەنووس و داهاتووی گەلەکەمانەوە نین.. گەر وا نەبوایە بەم دۆخ و ڕۆژە نەخوزراو و ناشایستەیە نەدەگەیشتن.
راستە کە کورد بێکەس و بێدەرەتانە و هاوڕێی تەنگانەی زۆر کەمە.. بەڵام گەلێکی کۆڵنەدەر و خۆڕاگرین و هەرگیز ملکەچی داگیرکەرانی کوردستان نەبووینە و نابین.
گەشبینم کە نەوەی نوێمان بە گوڕ وتینێکئ زیاترەوە درێژە بە خەبات و و شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان دەدەن و بڕوایان بەوە هەیە، کە سەرکەوتن بۆ گەلەمانە ومردنیش بۆ داگرکەرانی کوردستانە.. مێژووشمان چەندین زوحاک ناوی خستە چاڵ. ئەوەش دەزانین کە.. ئازدی لە لوولەی تفەنگدا هەڵدێت.
لە ئەمڕۆدا هەموومان ڕۆژئاڤایین و.. لە سەنگەرەکانی بەرگری و سەربەرزییدا، تێکڕا لەگەڵ خوشک و برا شەرڤانە دلێر و قارەمانەکانماندا.. شەڕڤانین.
#16-10-2019# - نەرویج/ ڕەزا ساڵح
ئەم بابەتە 1,452 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: نەرویژ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-11-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-11-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-11-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,452 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.145 KB 04-11-2019 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
باخ 1685-1750
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
خنگە ملانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
مۆرفیم 02
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,419
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
باخ 1685-1750
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
خنگە ملانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
مۆرفیم 02
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.719 چرکە!