=KTML_Bold=کەجەدەکە=KTML_End= - ئەوروپا داوای لە کورد و دۆستەکانیان لە ئەوروپا کرد، لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندی تل خەڵەف بڕژێنە سەر شەقامەکان.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە- ئەوروپا) ڕاگەیەندراوێکی لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندی تەل خەڵەف بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: خەڵکی شارەدێی تل خەڵەف لەدژی داگیرکاریی سوپای تورک و چەتەکانی ڕژابوونە ناو کۆڵانەکان، بەڵام سوپای تورک هێرشی کردنە سەر و چەندین خەڵکی سڤیلی کۆمەڵکوژ کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە سوپای تورک لەدژی گوندەکانی تەل خەلەف و بەتایبەتی ئەو هاوڵاتیانەی لەسەر ڕێگای M4 لە هێڵی عەین عیسا بەرخۆدان دەکەن، هێرشەکانیان قورستر کردووە، هەروەها سوپای تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر گوندەکانی قاسمیە، ئەریشا، داودیەی سەر بە تەل تەمر، کە لەدژی داگیرکاریی تورک و چەتەکانی ڕژابوونە ناو کۆڵانەکان، بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی سڤیل کوژران و برینداربوون، ئەو بریندارانەی تەندروستیان ناجێگیر بوو ڕەوانەی نەخۆشخانەی حەسکە کران.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە وەکو کەجەدەکە - ئەوروپا، لەدژی هێرشە قڕکەر و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازی دەکەین کە لە هەر جێگەیەک بن هەستنە سەر پێ و ئەو کردەوەیەی تورکیا شەرمەزار بکەن.[1]
ک.س
#10-11-2019#