ڕێبین خدر، لە شاعیرانی نوێی کوردە. ساڵی 1986 لە هەولێر لە دایک بووە. ئێستا نیشتەجێی ئەڵمانیایە. یەک کتێبی شیعریی بە ناوی “بە 14 ڕێگادا” هەیە. ڕێبین سەر بە دنیایەکی سووریالییە. لەم دوو شیعرەیدا، بە دوای پەیوەندییەکەیەوە، لە نێوان ئینسانەکان و شوێن، لە نێوان ئەدەبیات و واقیعی ڕۆژانەدا. لە شیعری یەکەمدا چیرۆکی ئینسان دەگێڕێتەوە و لە شیعری دووەمدا چیرۆکی شیعر. ئەو وردترێک لە بابەتێکی بەرباسی وەک (مەرگی شیعر) دەڕوانێت و لەم ڕووەوەیش دیسان هەر شیعر دەخولقێنێتەوە.[1]