عەمید ئەسعەد مەلاکەریم، گوتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەماوەی دوو ساڵ و نۆ مانگدا 11 هەزار و 921 ڕووداوی هاتووچۆ لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا ڕوویانداوە. لەو 18 هەزار و 634 کەسەی قوربانی ڕووداوەکانی هاتووچۆبوون، هەزار و 772 کەس گیانیان لەدەستداوە و 16 هەزار و 862 کەسیش برینداربوون.
قوربانیانی رووداوی هاتووچۆ (2017-2019)
|
|
|
|
هەرچەندە لە ئامارەکاندا ژمارەی ئەوکەسانەی کەمئەندامبوون بەڕوونی جیا نەکراونەتەوە، بەڵام ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە تووشی لەدەستدانی بەشێکی جەستەیان دەبن هەن.
هۆکارەکانی هاتووچۆ لە جیهاندا هەشتەم هۆکاری مردنە، لە هەرێمی کوردستان ڕووداوی هاتووچۆ بووەتە یەکێک لەو هۆکارانەی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدن، کە ئەمەش بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە.
گوتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان چەند ئامارێک لەبارەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە باس دەکات:
- لە نۆ مانگی ڕابردوودا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 328 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە، لە ئەنجامدا 655 کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 844 کەسیش برینداربوون.
- لە ساڵی 2017 دا چوار هەزار و 385 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە، 690 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 16 کەسیش برینداربوون.
- لە ساڵی 2018 دا چوار هەزار و 208 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە، 655 کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 844 کەس برینداربوون.
دەربارەی هۆکاری ڕووداوەکانیش ئەسعەد مەلاکەریم، گوتی: 63%ی ڕووداوەکان بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلەکانەوە بووە، 33%یان بەهۆی کەمتەرخەمی و سەرقاڵبوونی شوفێران بە بابەتی لاوەکی و 4%ی ڕووداوەکانیش بەهۆی مەرجی تووندوتۆڵی ئۆتۆمبێل و خراپی ڕێگەوبانەکانەوە بووە.
لە هەرێمی کوردستاندا بەگشتی ملیۆنێک و 711 هەزار و558 ئۆتۆمبێل هەن، تەنیا لەماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا، 121 هەزار و 947 ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمارکراون.
رۆژی 17ی تشرینی دووەم / نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک کراوە بە ڕۆژی جیهانی بیرهێنانەوەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، لە ساڵی 2008یشەوە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتان ساڵانە ئەو یادە دەکەنەوە.[1]
=KTML_Mark_Begin=تێبینی:
ئەم ئامارە بەبراوردکردنی بە ئاماری تر بۆ هەمان مەبەست ناتەوای پێوە دیارە؛ بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو.=KTML_Mark_End=