بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی یارسان لە کوردستان و ئێران پێشکەش دەکەم.
هومێدوارم بە خەباتی یەکانگیری تێکڕای خاوەن باوەرەکانی کوردستان، گەلی کورد بە مافە ڕەواکانی بگات و بە شۆڕشی جەماوەریی و شۆڕشی هێزە تێکۆشەرەکان لە کوردستان و ئێران، ڕژیمی ستەمگەرو دیکتاتۆری ئاخوندی بڕوخێ. جارێکی دیکە پیرۆزبایی خۆم و هاوباوەرانم لە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی خاوەندکار بە تێکڕای هۆگران و باوەڕدارانی ڕادەگەێنم.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی
12-11-2019