گۆڤاری تایم کوردەکانی ڕۆژئاوای کاندید کردووە بۆ ئەوەی بیانکات بە کەسایەتی ساڵ. لە ماڵپەڕی ئەو گۆڤارە لە باسی کوردەکاندا دەڵێت: کوردەکان ''جیهێڵدران لەدوای ڕووخاندنی #داعش#''.
تایم لە ساڵی 1927ەوە هەموو ساڵێک کەسێک دەستنیشان دەکات وەک کەسایەتی ساڵ و ئەمساڵیش کوردەکانی ڕۆژئاوا یەکێک لەو کەسایەتیانەی کە کاندید کراون بۆ ئەوەی ببنە کەسایەتی ساڵ. ئەو کەسانەی تر کە کاندید کراون بۆ ئەو لیستە بریتین لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ڕواێژکاری گشتی ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ و ڕاوێژکاری نیوزلەندا جاسیندا ئارێرن و ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا و ئەو هەواڵگیرانەی وایان کرد لە دژی ترەمپ لێکۆڵینەوە دەست پێبکات، هەروەها ڕابەری ئایینی ئێران ئایەتوڵا علی خامنەیی هەروەها چالاکوانی بواری کەشوهەوا گرێتا ثەنبێرگ هەروەها خۆپیشاندانەکانی هۆنگکۆنگ و گەیم ئۆگ ثرۆنز لەو کاندیدانەن.
کوردەکانی ڕۆژئاوا کاندید کراون بۆ ئەو لیستە کە دەتوانرێت لەسەر ماڵپەڕی فەرمی ئەو گۆڤارە دەنگ بدەیت. لە گۆڤارەکدا باس لە کوردەکان کراوە و نوسراوە ''کوردەکان لەدوای ئەوەی داعشیان ڕووخاند پشتیان تێکرا''.[1]