ساڵانە لە ڕۆژی 25ی نۆڤەمبەردا یادی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان دەکرێتەوە و لە سەرتاسەری جیهاندا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت. ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان بڵاودەکاتەوە. لە هەرێمی کوردستان-یش ساڵانە هەڵمەتێکی وشیارکردنەوە ڕادەگەیەنرێت کە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لەو بارەوە د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت:لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی زۆر نراوە لە بواری پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، بەتایبەتی یاسای نەهێشتنی توندوتیژیی خێزانیی لە هەرێمی کوردستان ژمارە (8) ی ساڵی 2011 کە تائێستا لە زۆر وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش بەم شێوەیە یاسایەک دەرنەچووە بۆ پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و نەهێشتنی توندوتیژیی خێزانی، جگە لەمە چەندین یاسا هەموارکراونەتەوە و ڕێنمایی تایبەت دەرچوون کە هەموویان لە بەرژەوەندیی ئافرەتاندان، هەروەها ئافرەتان بەشدارییەکی کارایان هەبووە لە کایە سیاسییەکانی وەک پەرلەمان و حکومەت، بۆ نموونە لە ❞=KTML_Bold=دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دوو ئافرەت هەیە ئەوانیش سەرۆک و سکرتێری پەرلەمانن، هەروەها لە حکومەتیشدا سێ ئافرەت پۆستی وەزیریان پێ سپێردراوە=KTML_End=❝. لەلایەکی دیکەوە (30) دادوەری سزادان و (56) داواکاری گشتی و (31) دادوەری پێداچوونەوە و (94) لێکۆڵەری دادی و (289) یاریدەدەری لێکۆڵەری دادی، لە هەرێمی کوردستان ئافرەتن. جگە لەمانە بە دەیان ڕێکخراو و دەزگای تایبەت بە بەرگریکردن لە ئافرەتان بوونیان هەیە.
2019 بەشداربوونی ئافرەتان لە کایەی داد
|
|
|
|
لە بارەی خزمەتگوزارییەکانی بواری تەندروستی کە پەیوەندییان بە ئافرەتانەوە هەیە، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان وتی:حکومەتی هەرێم ستراتیژیەتی تەندروستی دایک و منداڵی پەسەند کردووە لە ڕێگای پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەتایبەتی بۆ ئافرەتانی دووگیان بە خۆڕایی لە ڕێگای بنکە تەندروستییەکانەوە کە ژمارەیان (238) بنکەیە، هەروەها لە ڕێگای (7) نەخۆشخانەی تایبەت بە دایکان و لەدایکبوون و بەشەکانی لەدایکبوون لە نەخۆشخانە گشتییەکان و (20) یەکەی تەندروستی، سەرەڕای دەیان نەخۆشخانەی کەرتی تایبەت. چەندین سەنتەری تەندروستی کراونەتەوە، بۆ نموونە: (16) سەنتەری تایبەت بە وشیارکردنەوە دەربارەی هاوسەرگیریی و ئەنجامدانی پشکنینی پێویست پێش هاوسەرگیریی بەتایبەتی پشکنینەکانی هەوکردنی جگەر و تالاسیمیا و ئایدز و چەند نەخۆشییەکی دیکە، (3) سەنتەری ئاشکراکردنی زووی شێرپەنجەی مەمک و (12) سەنتەری پزیشکی بۆ ئەو ئافرەتانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.
دیندار زێباری وتیشی:ئێستا لە کوردستان زیاتر لە (1500) ئافرەت ئەندامی کارا و بەشداریی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانن، (13) ئافرەت خاوەن ئیمتیاز و (17) سەرنووسەرن، لیژنەیەک لە ئەنجومەنی سەندیکا دامەزراوە بۆ داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتانی ڕۆژنامەنووس. سەبارەت بە کەرتی پۆلیسیش لە میلاکی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پۆلیسی هەرێم (882) ئافرەت هەیە لە ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەر، تەنیا لە میلاکی دیوانی #وەزارەتی ناوخۆ# و فەرمانگەکانی (2522) ئافرەت هەیە، وێڕای هەزارانی دیکە لە ڕیزەکانی پێشمەرگە بە پلەی جۆراوجۆر.
2019 بەشداربوونی ئافرەتان لە کایەی جۆرا و جۆردا
|
|
|
|
رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی ئاماژەی بە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد و وتی:حکومەتی هەرێم چەندین هەنگاوی ناوە بۆ ڕێگرتن لە دوورکەوتنەوەی ئافرەتان لە خوێندن، لەوانە: نەهێشتنی نەخوێندەواری کە (55، 4%) ئافرەتان سوودیان لێی بینیوە، خوێندنی خێرا کە تەنیا لە ساڵی 2016 زیاتر لە (2506) ئافرەت لێی سوودمەندبوو، زیادبوونی ژمارەی قوتابخانەی تایبەت بە کچان، لە پێنج ساڵی ڕابوردوودا ڕێژەی کچان لە قۆناغەکانی خوێندن بەم شێوەیە بوو: باخچەی منداڵان (50%)، بنەڕەتی(47%)، ئامادەیی (51%)، پیشەیی (36%)، پەیمانگا (31%) و خوێندنی خێرا (29%). ژمارەی مامۆستا و قوتابیانی ڕەگەزی مێینە بەم شێوەیە بوو: (922648) قوتابی واتە بە ڕێژەی (51.72%)ی کۆی قوتابیان و (73، 769) مامۆستا بە ڕێژەی(57.70 %) ی کۆی مامۆستایان، هەروەها خولی شیاندن بۆ زیاتر لە (12000)مامۆستا کراوەتەوە بۆ گەیاندنی کەلتووری یەکسانی جێندەری. ئێستا لە کوردستان (14) زانکۆی حکومی و دەیان زانکۆی ئەهلی هەیە کە ڕێژەی قوتابیان تێیاندا یەکسانە، هەروەها بەشێک لە ڕاگر و سەرۆکی بەش ئافرەتانن کە لە ساڵی خوێندنی 2016-2017 بەم شێوەیە بوو: (1) سەرۆکی زانکۆ (10) ڕاگر، (83) سەرۆکی بەش (2972) مامۆستا، (68099) قوتابی و (7714) فەرمانبەر.
بەشداربوونی کچان لە قۆناغەکانی خوێندن 2014 تا 2019
|
|
|
|
رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم، دەربارەی ڕفاندنی ئافرەتانی ئێزدی لەلایەن #داعش#ەوە وتی:ئەمە یەکێک بوو لە بابەتە گرنگەکانی نێو گفتوگۆکانی جنێڤ، لەم ڕووەوە گشت هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان خستەڕوو بۆ ڕزگارکردنی ئەو ڕفێندراوانە. لەوانە: بڕیاری ژمارە (5170) ی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێکەوتی21/8/2014 بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بە مەبەستی ناساندنی ئەو تاوانانەی دەرهەق بە کوردانی ئێزدی ئەنجامدراون، وەک جینۆساید و پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لە 25/11/2014 کە ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاری و ڕزگارکردنی ڕفێندراوانە، بەپێ زانیارییەکانی نووسینگەی ئازادکردنی ڕفێندراوان تا ڕۆژی 18/11/2019 ژمارەی ڕزگارکراوەکان (3524) کەس بووە، لەوانە (1197)ئافرەت و (339) پیاو و (1038) منداڵی کچ و (950) منداڵی کوڕ، هەروەها (100) ڕزگاربووی دیکە نێردراون بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بە مەبەستی چارەسەرکردن بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان حکومەتی ئەڵمانیا و حکومەتی هەرێم.
ئازادکردنی رفێندراوانی ئێزدی تا 18-11-2019
|
|
|
|
وتیشی:لە بواری تەندروستیشدا، حکومەتی هەرێم خزمەتگوزاریی جۆراروجۆری پێشکەش بە ئافرەتە ئاوارە و پەنابەرەکان کردووە، بۆ نموونە: لە ساڵی 2014ەوە لە هەر کەمپێک یەکەیەکی تەندروستی دانراوە بۆ تەندروستی دایکایەتی و منداڵبوون و چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی توندوتیژیی، پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ منداڵانی تازەلەدایکبوو. لە ڕێکەوتی (22/8/2017)وە لە کەمپی حەسەن شام خانەیەکی تایبەت بۆ منداڵانی بێ دایک و باوک دامەزراوە بۆ چاودێریکردنی ئەو منداڵانەی لە ئەنجامی شەڕ دایک و باوکیان لە دەستداوە. ئەنجامدانی چەندین هەڵمەتی کوتانی دایکان و منداڵان، چارەسەرکردنی زیاتر لە (1278) کەس لە سەنتەری ڕاوێژکاریی پارێزگای #دهۆک#، ئەمە سەرەڕای تۆمارکردنی کەیسی (2036) لەو ئافرەتانەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:50%;float:left;=KTML_Quote_Icon=❗=KTML_Quote_Content==KTML_Red= تۆمارکردنی کەیسی (2036) لەو ئافرەتانەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە=KTML_End==KTML_Quote_End=
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم وتی:بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژیی، هێڵی گەرمی (119) دانراوە کە بۆ ماوەی (24) کاتژمێر کار دەکات بە بەردەوامی، هەروەها (4) شەڵتەر کراونەتەوە بۆ داڵدەدانی ئەو ئافرەتانەی ڕووبەڕووی توندوتیژیی خێزانی دەبنەوە و دەیان ئافرەت لە خۆدەگرن و جگە لە ئافرەتانی کورد ژمارەیەک ئافرەتی ئاوارە و پەنابەری بیانی لەو شەڵتەرانەدا بوونیان هەیە بەبێ جیاوازیی نەتەوە و ئایین، لەوانە لە شەڵتەری #سلێمانی# (17) ئافرەتی ئاوارە لە #هەولێر# (10) ئافرەتی ئاوارە و (18) ئافرەتی پەنابەر لە ڕەگەزنامەی جۆراوجۆر، لە شەڵتەری دهۆک (15) ئافرەتی ئاوارە کە کەیسی (24) یان چارەسەرکراوە.[1]
ئافرەتی ئاوارە لە شەڵتەرە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووی توندوتیژیی خێزانی
|
|
|
|