🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ڕوپێوی و نەخشەی بابەتی 01
بابەت: ڕوپێوی و نەخشەی بابەتی
📕 ڕوپێوی و نەخشەی بابەتی 01
📕 چەند لایەنێکی مۆرفۆلۆجیی کوردی
نووسەر: پ. د. محەمەد مەعروف فەتاح و سەباح رەشید قادر
ساڵی چاپ 2011 [1]
📕 چەند لایەنێکی مۆرفۆلۆجیی کوردی
📕 جوگرافیای خزمەتگوزاری
بابەت: جوگرافیای خزمەتگوزاری
📕 جوگرافیای خزمەتگوزاری
📝 ڕاگەیەندراوی نوسینگەی نەجمەدین کەریم لە 3ەم ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
دەقی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی نەجمەدین کەریم:
هاونیشتیمانیانی ئازیزی کەرکووک و کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگەکانی پاراستنی خاک و نیشتمان
ئەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر پرۆسەی گشتپرسی (
📝 ڕاگەیەندراوی نوسینگەی نەجمەدین کەریم لە 3ەم ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
✌️ جیهان ئاگرباش - هارون گەڤەر
نازناو: جیهان ئاگرباش
ناو: هارون گەڤەر
ڕۆژ و شوێنی شەهادەت: 13-03-2020/شڕنەخ
لە گۆڕستانی ئاکالنی گەڤەر بەخاکسپێردراوە.[1]
✌️ جیهان ئاگرباش - هارون گەڤەر
📝 کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئیدانەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی کورد دەکات
لە راگەیێنراوەکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستاندا هاتووە:
بۆ رای گشتیی
ئۆپڕاسیۆنی دەوڵەتی تورکیا دژی هەدەپە و سیاسەتمەدانی کورد شەرمەزار ئەکەین!
سەرلەبایانی ئەمڕۆ 25/09/2020، لە تورکیا و باکوری کوردستا
📝 کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئیدانەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی کورد دەکات
📝 پەیامی تەڤگەری ئازادی لە یادی 3 ساڵەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
دەقی پەیامەکەی تەڤگەری ئازادیی بەمشێوەیەیە:
بار و دۆخی خراپی خەڵک و پاشەکشەی باشوری کوردستان و سەرجەم شکستەکان، بەرهەمی ڕیفراندۆم بوو
هاونیشتیمانیانی ئازیز..
سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەنجامدانی پڕۆسە
📝 پەیامی تەڤگەری ئازادی لە یادی 3 ساڵەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
📝 پەیامی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی محەمەد میرزا میرزا
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (محەمەد میرزا میرزا)مان بیست.
خوالێخۆشبوو محەمەد میرزا میرزا پێشمەرگەیەکی بەوەفای رێ
📝 پەیامی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی محەمەد میرزا میرزا
📝 بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە حاجی محەمەد عەلی مەلاسیفی دەکات
دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، حاجی محەمەد عەلی مەلاسیفی، بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و خزم و دۆ
📝 بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە حاجی محەمەد عەلی مەلاسیفی دەکات
📝 بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان 2020
دەقی بەیاننامەکە:
بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەینەوە، کە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاری
📝 بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان 2020
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
👫 کەسایەتییەکان
عیدۆ بابا شێخ
👫 کەسایەتییەکان
مریەم نووری حەمەئەمین دەرگە...
📊 ئافرەتی کورد لە کایە جۆراوجۆرەکاندا | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
ساڵانە لە رۆژی 25ی نۆڤەمبەردا یادی رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان دەکرێتەوە و لە سەرتاسەری جیهاندا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت. رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان بڵاودەکاتەوە. لە هەرێمی کوردستان-یش ساڵانە هەڵمەتێکی وشیارکردنەوە رادەگەیەنرێت کە بۆ ماوەی 15 رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەو بارەوە د. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت:لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی زۆر نراوە لە بواری پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، بەتایبەتی یاسای نەهێشتنی توندوتیژیی خێزانیی لە هەرێمی کوردستان ژمارە (8) ی ساڵی 2011 کە تائێستا لە زۆر وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش بەم شێوەیە یاسایەک دەرنەچووە بۆ پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و نەهێشتنی توندوتیژیی خێزانی، جگە لەمە چەندین یاسا هەموارکراونەتەوە و رێنمایی تایبەت دەرچوون کە هەموویان لە بەرژەوەندیی ئافرەتاندان، هەروەها ئافرەتان بەشدارییەکی کارایان هەبووە لە کایە سیاسییەکانی وەک پەرلەمان و حکومەت، بۆ نموونە لە ❞دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دوو ئافرەت هەیە ئەوانیش سەرۆک و سکرتێری پەرلەمانن، هەروەها لە حکومەتیشدا سێ ئافرەت پۆستی وەزیریان پێ سپێردراوە❝. لەلایەکی دیکەوە (30) دادوەری سزادان و (56) داواکاری گشتی و (31) دادوەری پێداچوونەوە و (94) لێکۆڵەری دادی و (289) یاریدەدەری لێکۆڵەری دادی، لە هەرێمی کوردستان ئافرەتن. جگە لەمانە بە دەیان رێکخراو و دەزگای تایبەت بە بەرگریکردن لە ئافرەتان بوونیان هەیە.
2019 بەشداربوونی ئافرەتان لە کایەی داد  ☰ 

لە بارەی خزمەتگوزارییەکانی بواری تەندروستی کە پەیوەندییان بە ئافرەتانەوە هەیە، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وتی:حکومەتی هەرێم ستراتیژیەتی تەندروستی دایک و منداڵی پەسەند کردووە لە رێگای پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەتایبەتی بۆ ئافرەتانی دووگیان بە خۆڕایی لە رێگای بنکە تەندروستییەکانەوە کە ژمارەیان (238) بنکەیە، هەروەها لە رێگای (7) نەخۆشخانەی تایبەت بە دایکان و لەدایکبوون و بەشەکانی لەدایکبوون لە نەخۆشخانە گشتییەکان و (20) یەکەی تەندروستی، سەرەڕای دەیان نەخۆشخانەی کەرتی تایبەت. چەندین سەنتەری تەندروستی کراونەتەوە، بۆ نموونە: (16) سەنتەری تایبەت بە وشیارکردنەوە دەربارەی هاوسەرگیریی و ئەنجامدانی پشکنینی پێویست پێش هاوسەرگیریی بەتایبەتی پشکنینەکانی هەوکردنی جگەر و تالاسیمیا و ئایدز و چەند نەخۆشییەکی دیکە، (3) سەنتەری ئاشکراکردنی زووی شێرپەنجەی مەمک و (12) سەنتەری پزیشکی بۆ ئەو ئافرەتانەی رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

دیندار زێباری وتیشی:ئێستا لە کوردستان زیاتر لە (1500) ئافرەت ئەندامی کارا و بەشداریی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانن، (13) ئافرەت خاوەن ئیمتیاز و (17) سەرنووسەرن، لیژنەیەک لە ئەنجومەنی سەندیکا دامەزراوە بۆ داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتانی رۆژنامەنووس. سەبارەت بە کەرتی پۆلیسیش لە میلاکی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پۆلیسی هەرێم (882) ئافرەت هەیە لە ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەر، تەنیا لە میلاکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەکانی (2522) ئافرەت هەیە، وێڕای هەزارانی دیکە لە ریزەکانی پێشمەرگە بە پلەی جۆراوجۆر.
2019 بەشداربوونی ئافرەتان لە کایەی جۆرا و جۆردا  ☰ 

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی ئاماژەی بە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد و وتی:حکومەتی هەرێم چەندین هەنگاوی ناوە بۆ رێگرتن لە دوورکەوتنەوەی ئافرەتان لە خوێندن، لەوانە: نەهێشتنی نەخوێندەواری کە (55، 4%) ئافرەتان سوودیان لێی بینیوە، خوێندنی خێرا کە تەنیا لە ساڵی 2016 زیاتر لە (2506) ئافرەت لێی سوودمەندبوو، زیادبوونی ژمارەی قوتابخانەی تایبەت بە کچان، لە پێنج ساڵی رابوردوودا رێژەی کچان لە قۆناغەکانی خوێندن بەم شێوەیە بوو: باخچەی منداڵان (50%)، بنەڕەتی(47%)، ئامادەیی (51%)، پیشەیی (36%)، پەیمانگا (31%) و خوێندنی خێرا (29%). ژمارەی مامۆستا و قوتابیانی رەگەزی مێینە بەم شێوەیە بوو: (922648) قوتابی واتە بە ڕێژەی (51.72%)ی کۆی قوتابیان و (73، 769) مامۆستا بە رێژەی(57.70 %) ی کۆی مامۆستایان، هەروەها خولی شیاندن بۆ زیاتر لە (12000)مامۆستا کراوەتەوە بۆ گەیاندنی کەلتووری یەکسانی جێندەری. ئێستا لە کوردستان (14) زانکۆی حکومی و دەیان زانکۆی ئەهلی هەیە کە رێژەی قوتابیان تێیاندا یەکسانە، هەروەها بەشێک لە راگر و سەرۆکی بەش ئافرەتانن کە لە ساڵی خوێندنی 2016-2017 بەم شێوەیە بوو: (1) سەرۆکی زانکۆ (10) راگر، (83) سەرۆکی بەش (2972) مامۆستا، (68099) قوتابی و (7714) فەرمانبەر.
بەشداربوونی کچان لە قۆناغەکانی خوێندن 2014 تا 2019   ☰ 

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم، دەربارەی رفاندنی ئافرەتانی ئێزدی لەلایەن داعشداعشەوە وتی:ئەمە یەکێک بوو لە بابەتە گرنگەکانی نێو گفتوگۆکانی جنێڤ، لەم رووەوە گشت هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان خستەڕوو بۆ رزگارکردنی ئەو رفێندراوانە. لەوانە: بڕیاری ژمارە (5170) ی ئەنجومەنی وەزیران لە رێکەوتی21/8/2014 بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بە مەبەستی ناساندنی ئەو تاوانانەی دەرهەق بە کوردانی ئێزدی ئەنجامدراون، وەک جینۆساید و پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لە 25/11/2014 کە ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاری و رزگارکردنی رفێندراوانە، بەپێ زانیارییەکانی نووسینگەی ئازادکردنی رفێندراوان تا رۆژی 18/11/2019 ژمارەی رزگارکراوەکان (3524) کەس بووە، لەوانە (1197)ئافرەت و (339) پیاو و (1038) منداڵی کچ و (950) منداڵی کوڕ، هەروەها (100) رزگاربووی دیکە نێردراون بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بە مەبەستی چارەسەرکردن بەپێی رێکەوتنێکی نێوان حکومەتی ئەڵمانیا و حکومەتی هەرێم.
ئازادکردنی رفێندراوانی ئێزدی تا 18-11-2019  ☰ 

وتیشی:لە بواری تەندروستیشدا، حکومەتی هەرێم خزمەتگوزاریی جۆراروجۆری پێشکەش بە ئافرەتە ئاوارە و پەنابەرەکان کردووە، بۆ نموونە: لە ساڵی 2014ەوە لە هەر کەمپێک یەکەیەکی تەندروستی دانراوە بۆ تەندروستی دایکایەتی و منداڵبوون و چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی توندوتیژیی، پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ منداڵانی تازەلەدایکبوو. لە رێکەوتی (22/8/2017)وە لە کەمپی حەسەن شام خانەیەکی تایبەت بۆ منداڵانی بێ دایک و باوک دامەزراوە بۆ چاودێریکردنی ئەو منداڵانەی لە ئەنجامی شەڕ دایک و باوکیان لە دەستداوە. ئەنجامدانی چەندین هەڵمەتی کوتانی دایکان و منداڵان، چارەسەرکردنی زیاتر لە (1278) کەس لە سەنتەری راوێژکاریی پارێزگای دهۆکدهۆک، ئەمە سەرەڕای تۆمارکردنی کەیسی (2036) لەو ئافرەتانەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە.

تۆمارکردنی کەیسی (2036) لەو ئافرەتانەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە



لە کۆتایی لێدوانەکەیدا د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم وتی:بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژیی، هێڵی گەرمی (119) دانراوە کە بۆ ماوەی (24) کاتژمێر کار دەکات بە بەردەوامی، هەروەها (4) شەڵتەر کراونەتەوە بۆ داڵدەدانی ئەو ئافرەتانەی رووبەڕووی توندوتیژیی خێزانی دەبنەوە و دەیان ئافرەت لە خۆدەگرن و جگە لە ئافرەتانی کورد ژمارەیەک ئافرەتی ئاوارە و پەنابەری بیانی لەو شەڵتەرانەدا بوونیان هەیە بەبێ جیاوازیی نەتەوە و ئایین، لەوانە لە شەڵتەری سلێمانیسلێمانی (17) ئافرەتی ئاوارە لە هەولێرهەولێر (10) ئافرەتی ئاوارە و (18) ئافرەتی پەنابەر لە رەگەزنامەی جۆراوجۆر، لە شەڵتەری دهۆک (15) ئافرەتی ئاوارە کە کەیسی (24) یان چارەسەرکراوە.[1]
ئافرەتی ئاوارە لە شەڵتەرە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووی توندوتیژیی خێزانی  ☰ 


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 25-11-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-11-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-11-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 📈 بەرزبوونەوە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🎒 پەروەردە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🤺 توندوتیژی
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚠️ توندوتیژیی سێکسی
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⛑ تەندروستی
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👪 کۆمەڵایەتی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی داد
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی رۆشنبیری و لاوان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی ناوخۆ
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وەزارەتی پەروەردە
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وەزارەتی تەندروستی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Nov 25 2019 10:08PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 26 2019 9:58AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 26 2019 9:58AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,461 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 385,763
  
وێنە 65,110
  
پەڕتووک PDF 12,591
  
فایلی پەیوەندیدار 53,634
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,569

📚 پەڕتووکخانە
  📖 Human Geography 04
  📖 ڕوپێوی و نەخشەی جۆری 02
  📖 ڕوپێوی و نەخشەی بابەتی 01
  📖 هەستکردن لە دوور 03
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 29-11-2021
  🗓️ 28-11-2021
  🗓️ 27-11-2021
  🗓️ 26-11-2021
  🗓️ 25-11-2021
  🗓️ 24-11-2021
  🗓️ 23-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دڵشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جێهێشتوە بەناوەکانی رێبین و دێرین
خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕۆستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ رۆشنبیر و کەسایەتی دیاری ئیزدییەکان و برای بابا شێخی پێشووی ئیزدیەکان بووە و ئەندام خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە و ماوەیەکیش راوێژکاری جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری پێشووتری عیراق بووە بۆ کاروباری ئێزدییەکان.
یەکشەممە29/11/2020، عیدۆ بابا شێخ برای بابا شێخی پێشووی ئیزدییەکان بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکردووە.[1]
عیدۆ بابا شێخ
مریەم نووری حەمەئەمین دەرگەڵەیی
خاتوونێکی کوردی گوندی دەرگەڵەی شارۆچکەی چۆمانی پارێزگای هەولێری باشووری کوردستان بووە. لە ئاوەکانی نیوانی سنووری وڵاتانی فەرەنسا و ئینگلتەرا ڕۆژی 26-11-2021 پێش ئەوی بگات بە هاوژینەکەی خنکاوە.
[1]
مریەم نووری حەمەئەمین دەرگەڵەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,889 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)