03-01-2020 - ڕۆژی کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس
رۆژئاوای کوردستان
- سەدان دانیشتووی تەبقا، بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهیدانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقایان کرد کە لەژێر چەتری
قەسەدەقەسەدەدایە، ئەو دوو شەهید پێکهاتبوون لە هەریەک لە ئەحمەد جەدوو (ئەحمەد شیهاب) و شەمسی جەدوو (ئەبو ئالا) کە لە بەرخۆدانی شەرە لەدژی سوپای تروکی داگیرکەر و چەتەکانی شەهید ببوون. مەراسیمەکە لە گۆرستانی شەهیدانی تەبقا بە خولەکێک ڕێزگرتنی سەربازی لەلایەن
شەڕڤانشەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا و جەماوەری ئامادەوە بەڕێوەچوو.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- لە هێرشێکی ئەمریکییەکاندا، هەردوو
قاسم سلێمانیقاسم سلێمانی و ئەلموهەندیس و چەند ئەندامێکی تری
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و
سوپای پاسدارانسوپای پاسداران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغداد کوژران.
[1]
- د.
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سلێمانی دەکات، ڕاشیگەیاندووە: موهەندیس و سولەیمانی ڕۆڵی گرنگ و یەکلاکەرەوەیان بینیوە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی
داعشداعشدا.
[1]
- لە جێگەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران، ئیسماعیل قائانی دانرا.
[1]
- دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پلانی تورکیا بۆ ناردنی سەربازەکانی بۆ لیبیا، هۆشیاری دایە
ئەردۆغانئەردۆغان و وتی، ئەو هەنگاوە دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی لیبیادا.
[1]
- ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند: لە کات و ساتی گونجاو تۆڵەی قاسم سلێمانی و ئەوانی تر دەکەینەوە.
[1]