یادی سێ ژنە شۆرشگێڕیی کورد کرایەوە
باکووری کوردستان
- لە ئەنجامی هەڵمەتێکی چەتەگەرانەی پۆلیسی رژێمی ئاکەپەدا بۆ هەڵکوتانە سەر ماڵان، لە نسێبین، 5 کەس دەستگیر کران.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، یەکێک لە بەرکەوتووانی کیمیابارانی
سەردەشتسەردەشت بە ناوی عەبدوڵڵا سەیدە، گیانی لەدەست دا.
[7]
یەکێکی دیکە لە بەرکەوتووانی کیمیابارانی سەردەشت گیانی لەدەست دا
- بەپێی سەرچاوە ئێرانییەکان لەناو فڕۆکە ئۆکرانییەکەدا کە دوو رۆژ لەمەوبەر کەوتەخوارەوە، 12 کوردی رۆژهەڵات گیانیان لەدەستداوە. قوربانییەکان خەڵکی
کرماشانکرماشان،
مەهابادمەهاباد،
سنەسنە و
سەقزسەقزن.
[1]
- لە ئەنجامی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکەی گرتوەتەوە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەچەند شارێک خوێندنگەکان داخراون و بەفربارینیش بەردەوامە.
[6]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مەجید مەزلوومی، تەمەن 25 ساڵ، خەڵکی گوندی جخورکەندی شاری چاڵدێران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا.
[8]
باشووری کوردستان
- دوای ئەوەی رۆژی
08-01-202008-01-2020، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی
کەرکوککەرکوکەوە ناوی دامەزراوانی پەروەدەی شارەکە راگەیەندرا هەر زوو نیگەرانی پێکهاتەی کوردی لێکەوتەوە، چونکە بەشێوەکی تاکڕەوانە و بێ رچاوکردنی مافی پێکهاتەکان دانراوە.
[3]
- بوومەلەرزەیەک روویدا و لە چەند ناوچەیەکی وەک پارێزگاکانی
سلێمانیسلێمانی و کەرکوک هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
[5]
- بەهۆی ئاڵۆزییەکانی رۆژانی رابردوو، گەشتەکانی ئێران و تورکیا بۆ
هەولێرهەولێر و سلێمانی وەستابوون، لەمڕۆوە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.
[1]
- بە بەشداریی هاوڵاتیانی
رانیەرانیە و ئەندامانی چەند ڕیکخراوێکی ژنان، یادی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کرایەوە.
[7]
رۆژئاوای کوردستان
- فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خاڵی پشکنینی ئاسایشی رۆژئاوایان لە دەروازەی چوونە ناوەوەی ناوچەی عەین عیسا بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا 2 کەس بریندار بوون.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- ئەمیر حاجیزادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی
سوپای پاسدارانسوپای پاسداران رایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بەردەوامدەبن.
[4]
- وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی میسر، فەرەنسا، قوبرس و یۆنان بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی لیبیا و رۆڵی تورکیا له و وڵاتە کۆبوونەوە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد، تێیدا یادداشتی لەیەکتێگەیشتنی تورکیا و لیبیایان رەتکردەوە و رایانگەیاند، ئه و یادداشتە پێچەوانەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە. هەروەها یادداشتەکەی ئەنقەرە و تەرابلووسیان بە پێشێلکردنی مافی سەروەری وڵاتانی دیکەی سەر دەریای ناوەڕاست لەقەڵەمدا.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان