هێمن باقی گەنجێکی #هەڵەبجە#ییە لەگەڵ هاوسەر و خەسوی بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕوویان لەوڵاتی ئێران کردووە، بەڵام لەگەڵ گەشتنیان بەو وڵاتە لە #ورمێ#، بەمەبەستی بردنی ئەو پارەیەی کە پێیان بووە دەرمان خواردکراون و دواتریش ئاگر لە جەستەی هێمن و خێزانەکەی بەردراوە.
موحسین باقی، برای هێمن باقی ڕایگەیاند: هێمن و خێزانی جەستەیان سووتاوە بەڵام خەسووی هێمن کە لەگەڵیان بووە سەلامەت دەبێ، دواتریش ئەو کەسانەی کارەکەیان ئەنجامداوە، هێمن و خێزانی و خەسووی لە ناوچەیەکی دوورەدەست فڕێدەدەن. دوای جێهێشتنی ئەو جێگایە لەلایەن تاوانبارەکانەوە خەسووی هاوار بۆ خەڵکانی ئەو ناوچەیە دەبات و هێمن و خێزانی دەگەیەننە نەخۆشخانە.
موحسین باقی دەڵێت: براکەم و خێزانی و خەسووی دەچنە ماڵێک پشووبدەن، دواتر قاوەیان بۆ دێنن بۆ ئەوەی بیخۆنەوە و بێهۆشببن، پاشان ئەو پارە و زێڕانەی پێیانە بیبەن. هێمن و خێزانی ژەهرخوارد دەکرێن بەڵام خەسووی نەیخواردووەتەوە، دوای ئەوەی هێمن و خێزانی لەهۆشی خۆیان دەچن پارە، و ئاڵتوون، پاسپۆر و مۆبایلەکەیان دەبەن و خەسووی دەدەنە بەرچەقۆ، لەشوێنێکی چۆڵی دوورەدەست فڕێیان دەدەن و ئاگر لەجەستەیان بەردەدەن.
بەگوتەی موحسین باقی، هێمن کە تەمەنی 33 ساڵە 40%ی جەستەی سووتاوە و چیا ناسری خێزانی کە تەمەنی 29 ساڵە 90%ی جەستەی سووتاوە و ئێستا لە نەخۆشخانەن.[1]