ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم ڕۆژی دووشمە 09-12-2019 لا ڕایگەیاند: قەبارەی گەندەڵی لەهەرێمی کوردستان زیاتر لە 423 ملیۆن دیناری تێپەڕاندووە و له و ڕێژەیەدا بڕی 17.79% ی پارەکە بۆ حکومەت گەڕاوەتەوە و بڕی 2 ملیار و 770 ملیۆن دیناریش لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەستی بەسەرداگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە تائێستا هەزار و 27 داوای سزاییمان هەبووە و 281 کەیس ئاڕاستەی دادگای تایبەتمەند کراوە و ڕێژەی تاوانەکانی دیکەش کە ڕەوانەی دادگاکان کراون 103 کەیسی سزاییە و 299 داوای سزاییش داخراون, لەئێستاشدا جگە لە داوای هەواڵداری کە نزیکە 600 زانیارییە لەسەر گەندەڵی 304 داوای سزای لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.[1]