#لیزا فەلەکەدین کاکەیی#، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: لە ساڵانی ڕابردوو حکوومەت لەپێناو بوژانەوە، حکوومەتی هەرێم بڕێک پارەی داوە بە هەندێک کۆمپانیا و وەبەرهێنەر، بەڵام دوای چەندین ساڵ تائێستا پارەکەیان نەداوەتەوە حکوومەت.
ئاشکراشی کرد: بڕی پارەکە نزیکە 700 ملیار دینارە، بڕە زۆرەکەی لای #شاسوار عەبدولواحید#ە کە 42 ملیار دینارە، دەبێ پارەکە بۆ حکوومەت بگەڕێنێتەوە.
گوتیشی: ئێستا شاسوار عەبدولواحید کە سەرۆکی حزبێک و باسی گەندەڵی و چاکسازی دەکات، سەرەتا پێویستە خۆی قەرزەکەی حکوومەت بداتەوە، بۆ ئەوەی حکوومەت بتوانێ بەو کەلێنێکی دیکە بەو بڕە پارەیە پڕ بکاتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە، ئاماژەی بەوەشدا: ئێستا فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمان زۆر باس لەوە دەکەن کە ئاگاداری داهاتی حکوومەت و وردەکارییەکان نییە، دەتوانن ڕاپۆرتێک ئاراستەی حکوومەت بکەن بۆ ئەوەی وردەکارییەکان بزانن ئەوە ئاساییە، بەڵام پێشتر دەبێ کەموکوڕییەکانی خۆیان چاکبکەن ئینجا باسی شتەکانی دیکە بکەن و قەرزەکان بدەنەوە حکوومەت.
راشیگەیاند: وەک لیژنەی دارایی لە پەرلەمان کۆبوونەوەمان کردووە و لەگەڵ حکوومەت میکانیزمێک دادەنێین بۆ وەرگرتنەوەی پارە لەو کۆمپانیا و بازرگانانە.[1]