بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: پاسۆکنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅27 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
📅 25-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورددا هێرشی کردە سەر ماڵی حەوا کران دایکی ئاشتیی تەمەن 65 ساڵ و ماڵەکەیان تێکوپێکدا.[1]
- دەوڵەتی تورک کە بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان ئەم جارە لە گوندی شەمسەی حەسکیف هێرشی کردە سەر گۆڕ و گۆڕستانەکان. ئاڵای تورک بە دار و درەختی دووروبەری گۆرستانەکەوە هەڵواسران.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 2ی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، چوار چالاکی فەرهەنگیی کوردی بە ناوەکانی شەهریار تەهماسبی و ئەردەشیر
📅 25-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە ھەڵەبجە دەست بەسەر 7 پارچه شوێنەوار و نزیكەی 5 ھەزار سكەدا گیرا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
نوسەر، وەڕگێر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ؛ دوکتور محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل ساڵی 1312ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.
مامۆستا شەپۆل، کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم، کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بانگ و ئاوازەی هەبوو.
مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی منداڵیدا بە داب و نەریتی قەدیم، کتێبە سەرەتایەکانی وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە، لای مەلایانی زانا علو
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
دوای راپەڕین مێژووی تیرۆری سیاسیی دژ بە دەنگە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکان دەستپێدەکات، لە ساڵی 1993دا زنجیرەیەک تیرۆری سیاسی لەناوچەی بادینانی باشوری کوردستان روویدا، کە یەکێک لەوانە، تیرۆری رەئوف ئاکرەیی بوو. رەئوف ئاکرەیی ئەگەرچی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بوو، یەکێکیش بوو لە رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسە بەتواناکانی بادینان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕێگای رەنجدەران بوو.
رەئوف تا ساڵی 1974 لە یەکێتی قوتابیانی پەدەکەدا کاری کردوە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری بو
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەئوف کامیل ئاکرەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
لە 26-05-1999 لە سلێمانی دامەزراوە و سەنتەری لە زۆربەی قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
☂️ رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان
رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,855 | وێنە 58,875 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,082 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,513 |
🌳 کاڵا بەسەرچوەکان و پیس بوونی ژینگە | 🏷️ پۆل: ژینگەی کوردستان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کاڵا بەسەرچوەکان و پیس بوونی ژینگە


فایلی پەیوەندیدار 📂
سەرەڕای بوونی جێگایەکی تایبەت بە فڕێدانی زبڵ و خۆڵ و پاشماوەی خواردن و خواردنەوەکان لە سنوری شارەدێی رزگاریی سەربە شارۆچکەی کەلارکەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانگەرمیان، ماوەیەکە لەچەند جێگایەکی جیاجیای ئەو سنورە، لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتیان و خاوەن کار و فرۆشیاران و بازرگانەکانەوە، شتومەک و کاڵا بەسەر چووەکانیان فڕێدەدەن، بێ گوێدانە هیچ بەرپرسیارێتییەک پسپۆڕانی ژینگەش لەو بارەیەوە هۆشداریی دەدەن.
د.عەبدول موتەلیب ڕەفعەت، پسپۆری بەڕێوەبردنی ژینگە و سەرچاوەکانی ئاو و مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان، لەسەر ئەو بابەتە قسەیکرد و وتی: ڕۆژانە کەرەستەیەکی زۆر لەماددە خۆراکییە بەسەرچووەکان، بەبێ هیچ ڕێگریەک فڕێ دەدرێنە شوێنە گشتیەکان، زەوییە کشتوکاڵیەکان، کەناری ڕووبار و دەریاچەکان و شوێنی دیکە، ئەمەش وایکردووە، کە سیمای ئەو شوێنانە بە تەواوەتی تێکبچێت و سروشتیان لە دەست بدەن و ببنە هۆکاری پیسبوونی بینین (Visual pollution)، هەروەها ئەو ماددە بەسەرچووانە مەترسییەکی زۆر گەورەیان هەیە لە سەر ژینگە.
وتیشی: ئه و ماددە فڕێدراوانە، دەوڵەمەندن بە ماددەی خۆراکی و هەندێ ماددەی ژەهراوی، ئەمەش وادەکات، کە پێکهاتەی خاک لەو ناوچانە تێکبچێت و هەر ئەو ماددانە هەندێ جار لە دۆڵەکان فرێدەدرێن یا ئەو شوێنانەی کە ئاو تێیدا کۆدەبێتەوە و لەگەڵ ئاوی باراندا تێکەڵ بە ڕووبار و دەریاچەکان دەبن و دەبنە هۆی تێکچوونی کوالێتی ئاوی سەر زەوی، هەروەها ئەو ماددە بەسەرچووانە لە ڕێی خاکەوە دزە دەکەنە ژێر زەوی و تێکەڵ بە ئاوی ژێر زەوی دەبن و دەبنە هۆکارێک بۆ تێکچوونی کوالێتی ئاوی ژێر زەویی.
ئەو پسپۆرەی بواری ژینگە ئاماژەی بەوەشدا، مانەوەی ئەو ماددانە لە سەر خاک سەرچاوەیەکە بۆ دەرپەڕاندنی گازە ژەهراوییەکانی وەکو میسان، دووانا ئۆکسیدی کاربۆن، هایدرۆجین سەلفایت و هەندێ گازی دیکە، کە هۆکارێکن بۆ پیسبوونی هەوا و زیادبوون یا دەرکەوتنی دیاردەی قەتیس بوونی گەرما و کاریگەریەکانی، هەروەها هۆکاری سەرەکین بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجەی کۆئەندامی هەناسەدان و کۆئەندامی هەرس.
مامۆستاکەی زانکۆی گەرمیان، باسی لەوەشکرد، حکومەت خۆی هۆکارێکە بۆ پیسبوونی ژینگە، و کەمتەرخەمیەکە زیاتر لە حکومەتدایە، چونکە تا ئێستا کاری نەکردووە بۆ دانانی کارگەکانی ڕیسایکلین بۆ هەموو جۆرە پاشماوە و پاشەڕۆکان لە شارەکانی کوردستاندا، بەمەبەستی پارێزگارێکردن لە تەندروستی هاوڵاتیان و پاراستنی سیماو جوانی سروشتی شارەکان، بۆیە بە پلە یەک کاری حکومەتە ڕێگری لەم جۆرە پێشێلکارییانە بکات و ڕێگای زانستی گونجاو دابنێت و بەدواداچوونی ورد بکات لەم پرسە، ئەگەر وانەکرێت، ئەوا بێگومان ژینگەی کوردستان بەرەو هەڵدێر دەچێت و تەندروستی هاوڵاتیان لە ژێر مەترسیدا دەبێت.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 16-12-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-12-2019
🌳 تایبەتمەندییەکانی ژینگە: 👎 پیسبوونی ژینگە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کەلار (گەرمیان)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 16 2019 10:58PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 17 2019 9:16AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 17 2019 9:16AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 126 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کاڵا بەسەرچوەکان و پیس بوونی ژینگە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-12-2019
🏰 شوێنەکان
1.👁️کەلار
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,78 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574