بەناوی فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە ناڕەزایی بەرامبەر پەسەندکردنی یاسای نوێی هەڵبژاردن دەردەبڕین و یاسای نوێی هەڵبژاردن بە بێ تەوافوق تێپەڕێنراوە.
لەپەسەندکردنی یاسای نوێی هەڵبژاردندا ڕەچاوی ئیرادەی گەلی کورد نەکرا و بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە دەیانەوێت دەستبگرن بەسەر دەنگی دەنگدەراندا و عیراق بگەڕێننەوە بۆ سیستمی هۆزگەرایەتی و ڕێگری لەخەڵکی بەتوانا بکەن.
یاساکە ڕێخۆشکەرە بۆ ساختەکاری و دەستکاریکردنی دەنگ لەپارێزگاکان و هەروەها ڕەچاوی داخوازی خۆپیشاندەران نەکراوە.
پەسەندکردنی ئەو یاسایە دەنگی بەشێکی زۆری دەنگدەران دەسوتێنێت و دژی هاتنە پێشەوەی کەسانی لێوەشاوەیە.[1]