بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شوێننامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅26 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,941) پەڕتووک||
📅 24-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەڵکوتانە سەر چالاکوانان لە ئامەد 18 کەسی دەستگیرکردبوو و ئەمڕۆ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخستن دا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ 12 کەسیان دەرکرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سۆهەیلا حیجاب، چالاکی مەدەنیی کرماشانی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی رەوانەی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرا.[7]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری سۆما و برادۆستی ورمێ کردە ئامانج و بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەرسەلان
📅 24-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دەمیرتاش؛ جه‌ژنا وه‌ پیرۆز به؛ رۆشانێ شما بمباره‌ك بۆ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 دیاکۆ هاشمی 1
تەمەنی 24 ساڵبووە و خەڵکی شاری ڕوانسەر کە ماوەیەک لەمەوبەر پاش گەڕانەوەی لە ئورووپا، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژیم لە شاری کەرەج دەستبەسەر کرا، لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی ئیدارەی ئیتلاعات گیانی لە دەستدا.
ئەم لاوە کوردە ماوەی چەند مانگێک بوو مافی پەنابەری لە وڵاتی فەنلاند وەرگرتبوو کە پاش ئەوەی هەواڵی نەخۆشکەوتنی باوکی پێ درا گەڕایەوە ئێران و لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژیم لە شاری کەرەج دەستبەسەر کرا.
لە ڕۆژی 25-05-2017 گیانی لەدەستداوە
👫 دیاکۆ هاشمی 1
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
دیاکۆ هاشمی 1
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
نوسەر، وەڕگێر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ؛ دوکتور محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل ساڵی 1312ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.
مامۆستا شەپۆل، کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم، کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بانگ و ئاوازەی هەبوو.
مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی منداڵیدا بە داب و نەریتی قەدیم، کتێبە سەرەتایەکانی وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە، لای مەلایانی زانا علو
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
دوای راپەڕین مێژووی تیرۆری سیاسیی دژ بە دەنگە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکان دەستپێدەکات، لە ساڵی 1993دا زنجیرەیەک تیرۆری سیاسی لەناوچەی بادینانی باشوری کوردستان ڕوویدا، کە یەکێک لەوانە، تیرۆری رەئوف ئاکرەیی بوو. رەئوف ئاکرەیی ئەگەرچی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بوو، یەکێکیش بوو لە رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسە بەتواناکانی بادینان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕێگای رەنجدەران بوو. رەئوف تا ساڵی 1974 لە یەکێتی قوتابیانی پەدەکەدا کاری کردوە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری بوو
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەئوف کامیل ئاکرەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,816 | وێنە 58,846 | پەڕتووک PDF 10,941 | فایلی پەیوەندیدار 42,067 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,499 |
📝 بەیاننامەی کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

بەیاننامەی کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە


رێبەر ئاپۆ بناغەی پەکەکەپەکەکەی لە سەر خوێنی شەهیدان بونیاتنا. بە واتایەکی دیکە هەموو پێشکەوتنەکانی کوردستان و دەرکەوتنی پەکەکە بە سایەی شەهیدەکانمان بوو. بۆیە ئەوەی پەکەکەی کردووە بە پەکەکە سەرەتا فکر، فەلسەفە، بیردۆزی و کەسایەتی رێبەر ئاپۆ، لەگەڵ ئەمەش روانگە و خەیاڵ و هزر و هەستی شەهیدەکانمانە. واتای هێزەکەیان و بەکەڵکهاتنیان و تایبەتمەندییەکانیان و رەگەزەکانیان و وابەستەبوونیان و بڕواو ئاواتیان و هاوڕێیەتییان و بانگەشەیان لە تێکۆشانی ژیانی ئازاد دا هەست و ژیانی پێدەکرێت. بە شێوەیەکی گشتیش، هەبوونیان لە هەر ساتێکی تێکۆشانی ئازادیدا، بە فیداکاری و قارەمانانە بووەتە هۆکار کە راستیی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە گەورەتر و مێژووییتر ببێت. لە چوارچێوەی ئەم واتایەدا، کاتێک دەوترێت پەکەکە، بە واتای هەبوونی شەهیدە نەمرەکانمان دێت. بە هەمان شیوە کاتێک دەوترێت شەهید، بە واتای هەبوونی پەکەکە دێت. بۆیە رێبەر ئاپۆ دەڵێت: پەکەکە، پارتیی شەهیدانە. بۆیە هەموومان لە سایەی شەهیدانە دەبینە کوردستانی و خۆمان دەگەیێنینە ئاستی وڵاتپارێزی.
بزوتنەوەی ئازادی کوردستان یان پەکەکە، دەرباسی 42هەمین ساڵەی خۆی بوو. بەم بۆنەیەشەوە مژدەی رزگاریی کوردستان و یادی دامەزراندنی پەکەکە، سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدە نەمرەکانمان و هەموو ئەو بەرەیانەی لە دژی داگیرکەری دەوەستنەوە و هەموو مرۆڤایەتی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین. راستی پەکەکە لەم 42 ساڵەدا، بۆ گەلی کورد و گشت مرۆڤایەتی بووەتە جێگای شانازی، بەختەوەری، هیوا، سەربەرزی و بەرزترین شکۆ. ئەوەی رێخۆشکەر بووە گەلی کورد و مرۆڤایەتی بگەن بەم ئاستی شکۆیە، شەهیدانی پەکەکەن. پێویستە لەبیری نەکەین کە هەموو دەستەکەوتەکانی کورد و کوردستان لە سایەی شەهیدانی پەکەکە بەدی هاتوون.
لە رۆژمێری مێژووی 42 ساڵەیدا، هەموو رۆژێک بە ناوی دەیان شەهیدی گەلی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانەوە نووسراوەتەوە. بۆیە ئێمە دەڵێین؛ مێژووی پەکەکە لە هەموو روویەکەوە بووە بە مێژووی قارەمانیەتی و فیداکاری و چاونەترسی و بووە بە سیمبولی هەزاران شەهیدی بە نرخ و هێژا. هەروەها بۆ داهاتوی مرۆڤایەتی دیمۆکراتیک، بووە بە هیوای ژیانێکی ئازاد. ئەم راستییەی شەهیدانی پەکەکە، لە مانگی کانونی یەکەمیشدا خۆی دەخاتە روو. لە رۆژی ئەمڕۆشدا بە پێشەنگایەتی پەکەکە و بە رۆحی ئاپۆیی و بە بیر و بڕوای ئازادکردنی گەلی کورد و مرۆڤایەتی، تێکۆشانێکی بێووچان بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوەوامە. لەم تێکۆشانەدا دەتوانین بڵێین هەموو رۆژێک لە ئەنجامی خۆڕاگرییە بێوێنەکان، لە دژی داگیرکردنی خاکی کوردستان، گەلە فیداکارەکەمان و ئەو مرۆڤانەی چاویان لە ئازادییە، جوانترین رۆڵەکانیان دەکەنە قوربانی و شەهید دەبن. بێگومان هەر چەند باس لە راستییەکانی قەرەمانە نەمرەکانمان بکەین، بەشی ناکات. هەر شەهیدێک ئەستێرەیەکی گەشاوەیە کە ژیانی ئێمە رۆناک دەکەنەوە. مانگی کانونی یەکەم پڕە لەم ئەستێرانە.
'عادل و گوڵبوهار روحی پەکەکەن'
لەم مانگەدا چەندین قاڕەمان هەن کە ناوی خۆیان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە پیتی زێڕین نووسیوەتەوە. یەکیک لەم قارەمانانە، فەرماندە و رۆڵەی فۆتانە، هاوڕێ عادل-رەمەزان عەیبی-یە. هاوڕێ عادڵ لەگەڵ رێبەر ئاپۆ وابەستەبوونی وڵات و خاک و هاوڕێیەتیی کرد بە یەک و لە دڵی هەموو هەڤاڵانیدا بە چاونەترسی و بڕواو بە بڕیارەوە و پێشبینییە مێژووییەکانیەوە، جێی خۆی گرتبوو. فەرماندە و پێشەنگی گەلی کورد هاوڕێ عادڵ لە هەر ساتێکی ژیانیدا، کادیر و ملیتانی سەردەمی بەرهەم دەهێنا. بەم شێوەیە گورزی کوشتندە و برینی قوڵی لە جەستەی دوژمندا دروست کرد. هەڤاڵ عادل پێناسەی راستی ژیانکردن و دروست شەڕکردن و بە باشترین شێوە و راست تێگەیشتنی رێبەر عەبدولا ئوجالان، بوو. هێندەی شارەزایی لە هاوڕێیەتی و خۆنەویستی و پێداگریی ژیانێکی ئازاد بوو، هێندەش شارەزای شەڕ بوو. بۆ ئەو جێگایە هەڤاڵ عادلی لێدەمایەوە، ترس و دۆڕانی لێ نەبوو. تەنها گورزوەشاندن لە دوژمن و سەرکەوتنی ئازادیی لێبوو. هەڤاڵ عادل پەروەردەکار بوو، هەروەها لەسەر بیردۆزی رێبەر ئاپۆ، کەسایەتی کوردی پێگەیاند. بۆیە لە چووبا بۆ هەر جێگایەک دەبووە هێزی سەرکەوتن و ژیانێکی واتادار. لەگەڵ خۆی چەندین قاڕەمانی پێگەیاند. هەڤاڵ عادل لە تێکۆشانی ئازادیدا بوو بە رۆحێک کە هەمیشە لە بەرەی پێشەوەدا، بەرو ئازادی رادەکات.
قارەمانیەتی، پێکهاتەیەکی سەربەخۆ نییە، بەڵکو بەرهەمی ژیانی هەزار ساڵەی کۆمەڵگایە. واتە هەر قارەمانیەتییەک، لە هەمان کاتدا، هەوێنی خستنەرووی ژیانە. بازنە بە بازنە دەگەن بە یەک و تەونی جیهانێکی ئازاد رادەخەن. بازنەیەکیش لەو تەونە هەڤاڵ گولبەهار. هەڤاڵ گوڵبەهار-سەلما کایا ژنێکی سەرکێش کە بە زووترین کات لەگەڵ راستییەکانی رێبەر ئاپۆ بوو بە یەک و لە بەرزایی شاخەکانی کوردستان پێشەنگایەتی جوانیی بەدەستخستنی ئازادەکانی کرد. بۆ ئەوەی لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان ژن ببێت بە هێزی پێکهێنەری ژیانێکی ئازاد لە برەوپێدانی بە سوپابوونی ژندا، وەکو فەرماندەیەک رۆلی بینی. ئەمڕۆ چاوی گشت جیهان لە ژنانی کوردستانە کە بێگومان ئەمەش بەرهەمی رەنج و فیداکاریی گوڵبەهارەکانە.
'هەڕەشەی داگیرکردن لە وڵاتەکەمان دەکرێت'
هەر شەهیدێک لە هەمان کاتدا، رۆح و پێناسەی کاتێک دەگەیێنێت. لەوانەیە ئێمە نەتوانین ناوی هەموو شەهیدێک لێرەدا بهێنین، بەڵام دەبێت باش بزانرێت، شەهادەت حەقیقەتێکی یەکگرتووە کە هەرگیز پارچە پارچە ناکرێت. بۆیە باسکردنی یان هێنانی ناوێک لە هەمان کاتدا یادەوەری هەموو شەهیدانە. ئەمڕۆ لە چوارپارچەی کوردستان دیسان نۆکەری بۆ دوژمن زیندوو دەکرێتەوە. ئەو پیلانگێڕییەی کە لە ساڵی 1998 لە بەرامبەر ئاپۆ ئاپۆ جێبەجێ کرا، بە داگیرکردنی خاکی کوردستان دیسان تازە دەبێتەوە. بەڵام ئێمە باش دەزانین کە هەموو جارێک هەڕەشەی قڕکردن زیاتر بووە، قارەمانان لەبەرامبەر ئەو هەڕەشانە بوونەتە قەڵغان. لە دژی پیلانگێڕیی بازنەیەک لە ئاگر لە دەوری رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان هەڵکرابوو، هەموو رۆژێک بە بەشداریکردنی گیانێکی نوێ بە گوڕتر دەبوو و گورزی گەورە لە دوژمن درا. هەڤاڵ بنەوش حوسنیە ئوروچ مەشخەڵێکی ئەو ئاگرەیە کە بەردەوام لە مێژووی داگیرکەر و نۆکەراندا بە داگیرساوی دەمێنێتەوە. هەڤال رۆستەم-یوجەل زەیدان لە بەرامبەر نۆکەری بۆ دوژمن پوختەی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕییەکی پوخت رێبەرایەتی دەکات. راستیی هەڤاڵ رۆستەم ئاشکرای دەکات کە ئەگەر مرۆڤ لە سیستمی قڕکەریشدا گەورە ببێت، کە بابەتە دەبێتە وڵات و شەرەفی مرۆڤی ئازاد، مرۆڤ دەتوانێت ببێتە خاوەن هەڵوێستێکی زۆر بە نرخ. ئەڵقەیەکیش لەو قارمانییەتییەی کە رۆژی ئێمە دروست دەکات هەڤال سەبری گولۆ- دارا رەشید گولۆیە. هەڤال سەبری ئەوەندەی کە بوەتە سیمبۆلی کەسایەتی شەڕکەر و بەرخۆدێری رۆژئاڤا، هێندەش بوەنەتە نوێنەری باوەڕ و هەڵوێستی هەرە بەهێز لە بەرامبەر خیانەتکار و هاوکارانی. بە شەهیدبوونی لە ناوچەی گابار لە هەمان کاتدا دەبێتە هەڵوێستێکی نەتەوەیی کوردستانی. بزووتنەوەی ئازادی بە تێکۆشانە جیهانییەکەی بۆ هەموو باوەڕ و رەنگێک چەندین پێشەنگی پێگەیاندووە. یەکێک لەو پێشەنگانەی کە کەسایەتییەکی زۆر بەهێزی گەلی ئێزیدیمان رێبەرایەتی دەکات و لە کاتەکانی ئاسایشی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا لە گەورەبوونی گەریلادا رۆلێکی گێڕاوە، عومەر-عەبدوڵا سەڤگاتە. ئەمڕۆ لەسەر گەلی ئێزدیمان فەرمانی قڕکردن بەردەوامن. منداڵانی ئێزیدخان دەبێت ئەو گیانە سەرهەلدێرە، لە پاراستنی شەنگالدا بگەیننە هێزێکی بەهێزی ژیان.
لە 42ەمین ساڵیادی تێکۆشانی پەکەکە، هەڕەشە و قڕکردن بە دڕندەترین شێوە لەسەر گەلی کورد و کوردستان بەردەوامە. هێرشی راستەوخۆ لە بەرامبەر ئەو گەلانەی کە بونەتە خاوەن ئیرادە، لەسەر منداڵ، ژن و پیرەکانمان جێبەجێ دەکرێن. وەکو ئامێرێکی شەڕی تایبەتی زۆر چەپەڵ و دەرەوەی مرۆڤایەتی هێرش دەکەنە سەر بەها پیرۆزەکانمان، بە تەرم و گۆرستانەکانی شەهیدانمان یاری دەکات. لە نمونەی شەهیدگای خەرزاندا بینرا کە سیستمی قڕکەر-فاشیستی دەوڵەتی تورک بۆ کورد و کوردستان لەناوببات هەموو ڕێگەیەک بەکار دەهێنێت. لە بەرخۆدانی جزیرەی بەڕێوەبەرایەتی جەوهەرییشدا بینرا کە بەبەرچاوی هەموو جیهان، ئەو کوردەی کە سوورە لە سەر ژیانێکی ئازاد، دەتوانێت ببێتە ئامانجی هێرشە هەرە دڕندەکان و لە ژێر زەمینەکاندا بسوتنێرێت.
ئەمرۆش هەمان شت لە رۆژئاوا تاقی دەکرێتەوە. وەک چۆن هەشت ساڵ لەمەوبەر بە کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکێ منداڵانی کورد کۆمەڵکوژ کران و لەدڵی گەلەکەماندا برینی گەورە کرانەوە، ئەمڕۆکەش بەداگیرکردنی ئەم دواییانە بۆ سەر تەلڕەفعەت داوا دەکرێت کە لە دڵی گەلەکەماندا ترسێک دروست بکرێت، قڕکردنی سەد ساڵە لەسەر گەلەکەمان و گەلانی کوردستان جارێکی دیکە زیندوو دەکەنەوە. بەڵام دەبێت بزانرێت کە لەدڵی گەلەکەماندا نەک ترس، بەڵکو بە هەر شەهیدبوونێک باوەڕی سەرکەوتن بەهێزتر داکات و سەقامگیرتر دەبێت.
'شەهیدانمان دابینکەری ژیانێکی ئازادن'
هەروەها دەبێت بزانرێت کە بەڕێوەبەرییە جەوهەرییەکان خەونی شەهیدانمانن. هەر شەهیدێک بە سوربوونی لەسەر هەبوونێکی واتادار، ئاشکرای دەکات کە حەقیقەتی پەکەکە و شەهیدەکانمان دابینکەری ژیانێکی ئازادن. هەر شەهیدبوونێک لەدەستدان نییە، بەڵکو بە خوێنی خۆی بونیادنانی ژیانێکە کە پێشتر بە نەبوو ژمێردراوە. دەبێت لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات گەلەکەمان، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ناوچەیەک کە لە دژی داگیرکەریی و فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرگری دەکرێت، ئەم راستییەی شەهیدبوون لە هەموو ساتێکی تێکۆشان و ژیاندا جێبەجێ بکرێت. دەبێت باش بزانین کە بە شکاندنی هەر جۆرە داگیرکارییەک لەسەر وڵاتەکەمان ئێمە دەتوانین ببینە شایستەی شەهیدەکانمان و ببینە وەدیهێنەری خەونەکانیان. بەو بیروباوەرەوە ئێمە دەبین بە رووناکی بۆ شەهیدانی مانگی کانونی یەکەم و لە کەسایەتی هەڤاڵ عادل، گولبەهار، سەبری، رۆستەم، بنەوش، عومەر و فەرماندە نەعمان ئامەدئامەد کە لە ناو دڵی ئامەد گەورە بوو و شەهید بوو، هەموو شەهیدانی شۆرش بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە، سەری رێز و نەوازش لەبەرامنەر حەقیقەتەکەیان دادەنەوێنین. جارێکی دیکە بەڵێنی سەرخستنی ژیانێکی ئازادیان پێدەدەین. خەونەکانیان بۆ ئازادی هەر وا ناهێڵینەوە و جیهانێکی ئازاد دەکەینە دیاری بۆیان. شەهید فەلسەفەی ژیانمانە. تا هەتایە لەگەڵ شەهیدەکانمان دەژین.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 24-12-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-12-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔘 ئامەد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 24 2019 11:16PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 24 2019 11:38PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 24 2019 11:38PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 197 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بەیاننامەی کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-12-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,188 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574