باکووری کوردستان
-
ئایشە ئاجار باشارانئایشە ئاجار باشاران وەکو وتەبێژی نوێی ئەنجومەنی ژنانی پارتیە گەلانی دیمۆکراتیک-
هەدەپەهەدەپە هەڵبژێردرا.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
سیامەند ڕەحمانسیامەند ڕەحمان، پاڵەوانی کوردی پارائۆڵیمپی لە تەمەنی 32 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
[4]
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، زیندانییەکی کورد بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە ناوی ئەمیر محەمەدپوور خەڵکی شاری
بۆکانبۆکان لە بەندی لاوانی زیندانی
ورمێورمێ لە سێدارە درا. ئەو زیندانییە کوردە، پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
[7]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی سەید مستەفا سەبری و کوڕەکەی بە ناوی سەید ئەحمەد سەبری لە شاری دێی پەسوێ سەر بە
پیرانشارپیرانشار، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەوانیان دەسبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان پشکنینی ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان کردووە و هەندێک کەرەستەی کەسیی ئەوانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندرووستی بڵاویکردەوە، 4 هاوڵاتی لە
سلێمانیسلێمانی تووشبووی کۆرۆنان و تەندرووستیان جێگیرە.
[2]
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 01-03-2020
- ئەمڕۆ، لەناو بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە و تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا دەنگۆی توشبوونی هاوڵاتییەکی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و هۆشداریش دەداتە هاوڵاتیان.
[3]
- تەندروستیی
چۆمانچۆمان: 844 کەس لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕاونەتەوە و کەرەنتینە کراون.
[4]
-
نیاز عەبدوڵڵانیاز عەبدوڵڵا، ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دادگای
هەولێرهەولێرەوە داوای لێکرا ئامادەی دادگاییکردنی بێت لەسەر سکاڵایەکی مەتین دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برازای
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، داداگای هەولێر بێتاوانیی نیازی سەلماند و دۆسیەکەش داخرا.
[2]
- سەرۆکایەتی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی وەک هێمایەک بۆ ڕۆڵی مێژوویی میرنشینی بابان، پێشنیازێکیان کرد کە شەقامی (100)مەتری شاری سلێمانی، ناوبنرێت شاڕێی بابان.
[5]
شەقامی سەد مەتری ناونرا شاڕێی بابان
- پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، دووگی ئاژەڵ، خورمای قاچاخ، جگەر و جگەرە دەهێنرێنە هەرێمی کوردستانەوە و کەس ناتوانێت بیانپشکنێت. گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەش کردووە، هەندێک بارهەڵگر بۆ بارێک 11 هەزار دۆلار دەدەنە قاچاخچی و ملیۆنان دۆلار دەچێتە گیرفانی یەک-دوو کەس و نە ژیان و نە تەندروستیی خەڵکیان بۆ گرنگە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بەرێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جارێکی دیکە بانگەوازییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان دەتوانن پێشوازی لە هاوڵاتییە مەدەنییەکانی ئیدلب بکەن کە بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە کۆچبەر بوون.
[1]
- لە بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکان، سوپای تورک و چەتەکانی، گوندی هربەل لە کانتۆنی شەهبا تۆپباران دەکەن.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- کورد ئاکاد بە هاوکاری ئینیستیتوی کوردی دۆسەڵدورف، یەکێتی مامۆستایانی کورد و زانکی دۆرتمووند، لەسەر ناوی زمانی دایک، فرەزمانی و فڕەڕەنگی کۆنفڕانسێکی ئەنجامدا.
[1]
- بڕیار بوو، کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەی حکومەتەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبووی ڕیژەی یاسایی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەکە دواخرا. بەپێی زانیارییەکان، هیچ ئەندامێکی کورد و سونە ئامادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەبوون، هەروەها فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا-ش ڕایانگەیاندبوو، کە ئەوان دەنگ بە کابینەی حکومەتەکەی عەلاوی نادەن.
[6]
- میدیاکانی سوریا و ڕووسیا ڕایانگیاند، فڕۆکەیەکی تورک خرایە خوارەوە.
[2]
- ئاژانسی سانای سوریا ڕایگەیاند، دوو فڕۆکە جەنگییەکەی سوپای سوریا لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیەوە خراونەتە خوارەوە و ئاماژەی بەوەش کرد، فڕۆکەوانەکان بە پەڕەشووت خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە و باری تەندروستیان باشە. وەزارەتی بەرگری تورکیاش لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی جۆری SU-24-ی ڕژێمی سوریا لە ئیدلب خراونەتە خوارەوە.
[1]