یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد 04-01-2020
📝 بەڵگەنامەکان
ئەمڕۆ شەممە
04-01-202004-01-2020 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.
1- نووسراوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لقی
سلێمانیسلێمانی بە ژمارە 149 لە رێکەوتی 16/12/2019 پەسند کرد، کە خولێکی راهێنەرایەتی (C) ئاسیاییان ئەنجامداوە، بەڵام تاکو رێکەوتی 16/12/2020 ناتوانن خولی راهێنەرایەتی (C) ئاسیایی بکەنەوە.
2- ئاگاداری سەرجەم راهێنەران دەکەینەوە، دوا دەستپێکردنی یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی کوردستان پێویستە بڕوانامەی باوەرپێکراویان ئامادە بکەن، بە پێچەوانەوە مافی راهێنەرایەتیان لە یانەکانیان نابێت.
3- ئاگاداری یانەی هەڵۆ دەکەینەوە، پێویستە لە یارییەکانی داهاتوویان لە خولی پلەیەکی کوردستان، ژووری جلگۆڕینی یاریزانان و توالێتەکانیان بە پاک و خاوێنی ئامادە بکەن، بە پێچەوانەوە تووشی سزا دەبن.
4- راگرتنی سەرپەرشتیاری یاری (تاریق سەعید) بۆ ماوەی یەک مانگ، ئەمەیش بە هۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە یاری نێوان
چەمچەماڵچەمچەماڵ و
هەڵەبجەهەڵەبجەی شەهید، لە خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان، کە کەسانێکی زۆر بێ بوونی باجی تایبەت لە نێو یاریگە ئامادە بووینە.
5- ئاگاداری سەرجەم سەرپەرشتیارانی یارییەکان دەکەینەوە، پێش تەواو بوونی یارییەکان بە پێنج خولەک، جگە لە راگەیاندنکارانی وەرزشی هیچ کەسێکی دیکە بۆی نییە بێتە نێو یاریگە، ئەمەیش بۆ سەلامەتی سەرپەرشتیار و ناوبژیوانان و یاریزانان، بۆ ئەوەی راگەیاندنکارانیش کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن.
6- ئاگاداری سەرۆکی یانەی سەیدسادق دەکەینەوە، بە زوترین کات پەیوەندی بە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکات بۆ کاری پێویست.
7- دوا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە رووداوەکانی یاری نێوان سیروانی نوێ و
زاخۆزاخۆ لە گەڕی نۆیەمی خولی نایابی لاوانی کوردستان، بڕیاردرا بە:
أ - دابەزاندنی تیپی لاوانی نایابی یانەی زاخۆ بۆ ریزی یانە پلەیەکەکانی لاوانی کوردستان بۆ وەرزی 2020/2021.
ب - هەژمارکردنی دووی یاری داهاتووی یانەی زاخۆ بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی بەرامبەری، ئەمەیش بە پێی رێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە پەڕاوی 2019/2020.
ت - راگرتنی ئەم یاریزانانەی خوارەوە لە تیپی لاوانی یانەی زاخۆ بۆ ماوەی یەک ساڵ لە رێکەوتی
04-01-202004-01-2020 تاکو 4/1/2021
1- ئەحمەد چیایی ژمارە 7
2- یوسف ئەیوب ژمارە 6
3- شڤان مەحموود ژمارە 12
4- عەلی عەبدولرەقیب ژمارە 10
5- زانا شڤان ژمارە 3
6- بێوار فەریق ژمارە 77
7- عومران سامی ژمارە 17
8- وەلید وشیار ژمارە 4
9- کۆڤان سالم ژمارە 9
10- هۆگر عەلی ژمارە 22
پ - کارپێنەکردنی بڕوانامەی یاریدەدەری راهێنەرای لاوانی زاخۆ (تاهیر حەمدی) هەروەها راگرتنی بۆ ماوەی دوو ساڵ.
ج - راگرتنی یاریدەدەری پزیشکی یانەی لاوانی زاخۆ (عیسا حوسێن) بۆ ماوەی دوو ساڵ.
ح - راگرتنی ئەم یاریزانانەی تیپی لاوانی یانەی سیروانی نوێ بۆ ماوەی یەک ساڵ لە رێکەوتی
04-01-202004-01-2020 تاکو 4/1/2021
1- ژیار نامیق ژمارە 3
2- دیدار سیروان ژمارە 16
3- بیلال مەجید ژمارە 14
خ - گواستنەوەی یاری داهاتووی لاوانی یانەی سیروانی نوێ بۆ یاریگەی یانەی کۆیە.
8- ئەم بڕیارانەی سەرەوە تایبەت بە رووداوەکانی یاری نێوان لاوانی سیروانی نوێ و زاخۆ، دوای لێکۆڵێنەوەیەکی ورد لە لایەن لێژنەی پێکهاتوو لە لایەن یەکێتییەکەمان بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە پەڕاوی 2019/2020، لە خاڵی (16) بڕگەی (ب) لە لاپەڕە (10) و خاڵی (17) لە لاپەڕە (14) دراوە، بە هیوای ئەوەی لە داهاتوو ئەم جۆرە کێشە و گرفتانە دووبارە نەبنەوە و، بە هەموو لایەکمان هەوڵی بنبڕکردنی ئەم جۆرە رەفتارانە بە تایبەت لە تیپەکانی تازەپێگەیشتووان و لاوان بدەین.
04-01-2020