باکووری کوردستان
- لە
وانوان لەدژی توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی ژنان کە لەم ساڵانەی دواییدا زیادیکردووە، کۆمەڵەیەکی نوێ دامەزرا. مەراسیمی کردنەوەی کۆمەڵەی ستاری ژنان لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوەدەبرێت.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پاش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و گواستنەوەی چەند زیندانیی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانە، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی
ورمێورمێ دۆزی نائاساییان لەو زیندانەدا ڕاگەیاند.
[7]
باشووری کوردستان
- سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، کەسێک لە
سلێمانیسلێمانی بە نەخۆشیی کڕۆنا گیانی لەدەستداوە. ئەو کەسە ناوی مەلا ڕەشیدە و پێشنوێژی مزگەوتی مەحوی-یە.
[1]
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 04-03-2020
- بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: نوێژی بە کۆمەڵ ڕادەگیرێت.
[4]
- بازگەی ئاسایشی شارەدێی وەرتێ بۆ ماوەیەک ڕێگای نێوان شارۆچکەی
ڕانیەڕانیە و
سۆرانسۆران و
چۆمانچۆمان و
ڕواندزڕواندزی داخست و ڕێگری لەهاتووچۆی هاوڵاتیان کرد، وەک دەڵێن بۆ ڕێگرتنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
[6]
- بە دەنگی 88 ئەندامی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان لە دووەم دانیشتنی ئاسایی خولی بەهارەی خۆیدا، پەرلەمانی کوردستان یاسای بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەکانی پەسندکرد، سزای تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت چوار هێندەی پارەی خەمڵێندراوی نەوت و لێدەرهێندراوەکانیەتی.
[3]
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لێپرسراوی مەڵبەندەکانی یەکێتی هەڵبژارد.
[4]
- دژی بڕیاری سزای سێدارەی دوو هاوڵاتی لەلایەن هەردوو حکومەتی ئێران و عێراقەوە، لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، داوای هەڵوەشانەوەیان کرا.
[6]
- لە ناو دادگای حاجیاوا، بکوژانی کوڕی فەرماندەیەکی پێشمەرگە تەقەیان لێکرا و سێ کوژرا و دوو بریندار هەن.
[5]
- بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، بڕی 5 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین لە
هەولێرهەولێر دەستی بەسەردا گیرا و چەند تۆمەتبارێکیش دەستگیرکران.
[5]
- ئیدارەی پارێزگای
کەرکوککەرکوک ڕاشیگەیاند، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی ژیانی هاووڵاتیانی کەرکوک سبەی پێنجی ئازار دەکرێتە پشووی ڕەسمی. ڕوونیشیکردەوە، فەرمانگەکانی کەرتی نەوت، کارەبا، ئاو، شارەوانی و بانکەکان نیو دەوام دەکەن و تەنیا فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک دەوامی وەک خۆی دەبێت.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕژێمی داگیرکەری تورک بە هاوەن و ئۆبۆس گوندەکانی سیپیبقڕان و کۆپرلیکی
گرێ سپیگرێ سپییان تۆپباران کرد.
[2]
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ئەنجومەنی سەربازی
منبجمنبج ڕایگەیاند، هێرشکراوەتە سەر گوندی عەرەب حەسەنی باکووری ڕۆژئاوات منبج. ئەنجومەنە سەربازیەکە ئاشکرا کرد کە 7 گولە تۆپ بەر گوندەکە کەوتوون.
[2]
- سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری چەتەکانی لە دربێسی هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ڕژێمی سوریا، لە
عەفرینعەفرینیش بە هەمان شێوە هێرشیان کردە سەر ناوچەی شێراوا.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی سوریا و بونی هێزەکانی تورکیا لەو وڵاتە دەکرێت. ئەم پرسە گرژە دەخاتە نێوان پەرلەمانتارانی پاردی داد و گەشەپێدان ئاکەپە و پارتی گەلی کۆماری جەهەپە و لەئەنجامدا شەڕە بۆکس لە نێوان پەرلەمانتاران دروست دەبێت.
[4]
شەڕە بۆکس لە پەرلەمانی تورکیا
- لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارەگاکانی سوپای تورک لە نەیراب ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون و برینداربوون. سوپای تورک کوژراو و بریندارەکانی بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە هاتای گواستەوە.
[2]
- وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هەڵوێستی لەدژی هەڕەشەکانی تورکیا لە ڕێگەی پەنابەرانەوە پیشاندا و وتی، هەڕەشەکانی تورکیا مایەی قبوڵکردن نین.
[2]