22-03-2020
باکووری کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر ئەم بەیانییە لە گوندی شیرمان و لادێکانی دەورووبەری لە ناوچەی ئاداکلی لە پارێزگای چەولیک لە باکووری کوردستان دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد. سوپای تورک بە کۆپتەر سەربازی لە ناوچەکە پیادە کردووە و گوندەکانیان گەمارۆ داوە. ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورک بە گوندەکانی دەورووبەری ئەو ناوچەیەدا بڵاوبووەتەوە.
[3]
- سەربازان و پۆلیسی دەوڵەتی تورک شەوی رابردوو لە شاری پرسوس لە پارێزگای رحا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و بە پاساوی ئەوەی ئاگری نەورۆزیان کردووەتەوە و نەورۆزیان پیرۆز کردووە، 9 گەنجیان دەستگیرکرد. یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناوی ئاشکرابووە و ناوی محەمەد بولبولە. گەنجە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوچەکە.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
پەرستارەکانی نەخۆشخانەی مەهاباد لەگەڵ کەمیی خزمەتگوزاری بۆ پێشگیری لە کۆرۆنا بەرەوڕوون
- پزیشک و پەرستارەکانی نەخۆشخانەی
مەهابادمەهاباد، سەرەڕای ئەوەی کە نزیک بە 2 هەفتەیە سەردانی بنەماڵەکانیان نەکردووە، لەگەڵ کەمیی کەرەستەی نەخۆشخانە و دەوا و دەرمانی پێشگیری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەوڕوون.
[6]
- حوسێن رەحمانی فەرماندەی پایگای قادر خانزادەی حەوزەی ئیبراهیمیی سپای پاسدارانی شاری
بانەبانە، لە پێش ماڵەکەی خۆیدا، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە و تەقەی لێکرا. ئەو ئەندامەی سپای پاسداران، لەو ڕووداوەدا، لاقی پێکراوە و ڕەوانە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی شاری بانە، کراوە.
[6]
باشووری کوردستان
-
قەدەغەی هاتوچۆ لە باشووری کوردستان تا 01-04-202001-04-2020 درێژکرایەوە.
[1]
- بە بڕیاری شانەی قەیرانەکانی
کەرکوککەرکوک و ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بڕیار درا قەدەغەی هاتووچۆ تا 28-03-2020 درێژ بکرێتەوە.
[7]
- پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی رایگەیاند بۆ لێپرسینەوە لە قەدەغەی هاتووچۆ دەچنە ناو کۆڵانەکان و لە قەزا و شارۆچکە و گوندەکانیش لێپێچینەوەکان تووندتر دەکەن.
[1]
- رێکارەکانی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان توندتر دەکرێن، تەنها لە رۆژی هەینی رابردوو لە شاری
هەولێرهەولێر 794 شوفێر سزا دراون، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان رۆڵی بەرچاویان هەیە لە جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی هاتووچۆ. گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسینەکان دەڵێت قەدەغەی هاتووچۆ سەرکەوتوو بووە بۆ رووبەرووبوەنەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا.
[2]
- داواکاری گشتیی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، هەر هاونیشتمانییەک پابەندی رێنماییەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی نەبێت، دەیدەینە دادگا.
[4]
- لە کۆمەڵگەی سێبیرانی سەر بە هەولێر تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارکرا، تەواوی کۆمەڵگەکە کەرەنتین کراون و قایمقامی هەولێریش دەڵێت، ئەو کەسە بەرکەوتنی بە چەندین کەسی دیکە هەبووە لەنێو هەولێر و لەنێو کۆمەڵگەکەش.
[4]
- لە سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگای سلێمانی بۆ خۆپارێزیی و دروستنەبوونی قەرەباڵغی، بە بڕیاری پارێزگاریی سلێمانی هەموو کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی قەدەغە کرا.
[7]
- بریکاری
وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، کە لیژنەیان بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی کەلوپەل لە بازاڕەکان پێکهێناوە، هاونیشتمانیانیش دڵنیادەکاتەوە کێشەی هاوردەکردنی خۆراک نییە.
[4]
- لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان، بازرگانی ترانزێتی بۆ ماوەیەکی کاتی راگرت.
[2]
- ئەمڕۆ مەراسیمێک بۆ سێیەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی رۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان، لە گۆڕستانی شەهید بەرخۆدان و شەهید دڵگەش لە شەنگال ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا خانەوادەی شەهید و هاوڕێیان و هاوپیشەیانی شەهید نوژیان ئامادەبوون.
[7]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی سلیپ، سۆفیان و قزەلی سەر بە
گرێ سپیگرێ سپی تۆپباران دەکەن.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەریەکی زۆری لەسەر جیهان دروست کردووە، رێکخستنی
هەدەپەهەدەپەی ئەستەنبوڵ لە ناوچەکانی ئەو پاریزگایە پانکارتی هەڵواسی و داوای ئازادکردنی زیندانیانی کرد.
[3]
هەدەپە بە پانکارت داوای ئازادکردنی زیندانیانی کرد
- وەزارەتی تەندروستی تورکیا ئاشکرای کرد، ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە نزیکبووەتەوە لە هەزار کەس و 21 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[2]
- کیانووش جیهانپوور وتەبێژی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند: تا ئێستا 21638 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 7913 کەسیش چاکبوونەوە و 1685 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. وتیشی: لە دوێنێوە تا ئێستا 129 کەس گیانیان لەدەستداوە.
[5]
- حەسەن سالم، پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقونی عەسائیب ئەهلولحەق رایگەیاند، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان لەسەر
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار تۆمارکردووە، بەهۆی ئەوەی بە راسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەت، پێشێلی دەستووری کردووە.
[2]
- سوپای تورکیا هێزی زیاتری رەوانەی سنووری پارێزگای ئیدلب لە باکووری خۆرئاوای سووریا کرد.
[2]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ رایگەیاند، لە چیای خواکوڕک، پێنج ئەندامی
پارتی کرێکارانی کوردستانپارتی کرێکارانی کوردستان لە چالاکی خراون.
[2]