بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: داعشنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,962) پەڕتووک||
👫 ئیدریس سەلیم
40 ساڵ لە ریزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە، کەمئەندامی سەنگەرە و حەوت جار لە پێشمەرگایەتییدا برینداربووە، ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە بە پلەی عەمید.
لە 08-05-2019 ئیدریس سەلیم لە بازگەی هەولێر-مەخموور لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دەستگیرکرا، پێشتریش بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەیان تەنها بە تۆمەتی ئەندامبوون بووە لە تەڤگەری ئازادیی.[1]
رۆژی 01-06-2020 پاش مانەوەی زۆرتر لە یەک ساڵ لە زینداندا، ئازادکرا.
📅 31-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی رەزانی ئامەد، دوای ئەوەی دوێنی لە کۆڵانی 718ی گەڕەکی 5ی نیسان پۆلیسێک بەناوی ئاتاکان ئارسلان کوژرا، لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. بە پێی زانیاریەکان 2 کەس بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەیە دەستگیرکران.[1]
- هاوسەرۆکانی رێخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەی لە شاری ئێلح بەمەرجی گەشت نەکردن بۆ دەرەوەی تورکیا ئازادکران. دوای ئازادکردنیان لەبەردەم بارەگای هەدەپە بە چەپڵەرێزان پێشوازی لە هاوسەرۆکە ئازادکراوەکان کرا.[2]
- لە 19 گوندی بەدلیس 'قە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 374,007 | وێنە 58,935 | پەڕتووک PDF 10,962 | فایلی پەیوەندیدار 42,307 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,556 |
📊 ئامارەکانی خەتەنەکردنی مێینە لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە (2020) | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
ئامارەکانی خەتەنەکردنی مێینە لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە، بەڵام هێشتا بنەبڕنەکراوە و کچان لەبەردەم هەڕەشەی گەورەدان، هەندێک جار بەڕادەیەکی زۆر ئەندامی زاوزێی منداڵەکە دەبڕن، کە پێویستە لە بەشێکی دیکەی جەستەی بۆببڕدرێت و چارەسەری پێبکرێت، حاڵەتیش هەبووە منداڵەکە تووشی شۆک بووە و ئیدی نەیتوانیوە قسە بکات.
ئەمڕۆ (06-02-2020) 6ی شوبات رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینەیە، کە ئەم ڕۆژە بە پێی بەندەکانی 19 و 24ی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ، پەسەندکراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1989، بڕیاری لە سەر دراوە.
ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، کە یەکێک لە کارەکانی نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێینەیە، لە ساڵی 2019 سێ هەزار و 476 ژن و منداڵی کچ-ی بینیوە، کە تەمەنیان لەنێوان 0 بۆ 25 ساڵییدابووە، بەشێکیان خۆیان بەشێکیشان کەسوکاریان وەڵامی پرسیارەکانی ڕێکخراوەکەیان داوەتەوە، لەو ژمارەیە 324 کەسیان خەتەنە کراون.
ڕێکخراوەکە لەو ساڵەدا لە گەرمیانگەرمیان 832 ژن و منداڵی کچی بینیوە، لەو ژمارەیەش هیچیان خەتەنە نەکراون، هەروەها لە هەولێرهەولێر هەزار و 333 مێینەی بینیوە و 161-یان خەتەنە کراون، باقیەکەشی لە ڕانیە بووە و لە کۆی هەزار و 511 ژن و منداڵی کچ، 163-یان خەتەنە کراون.
هەمان ڕێکخراو لە ساڵی 2018 ڕاپرسییەکی بە بەشداریی دوو هەزار و 997 کچ ئەنجامداوە، کە تەمەنیان لەنێوان 0-18 ساڵییدابووە و لەو ژمارەیە 313 کچیان خەتەنە کراون، کە بەم جۆرە دابەش بوون، لە گەرمیان 29 حاڵەت، لە هەولێر 120 و لە ڕانیە 164 حاڵەت هەبووە، زۆرترینیشیان تەمەنیان لەنێوان 8- 14 ساڵیی بووە.
ئەگەر ئەم دوو ئامارە بەراورد بکەین، دەردەکەوێت، کە 2019 لەچاو 2018دا ڕێژەی خەتەنەکردن لە 10.4٪ وە بۆ 9.3٪ کەمیکردووە، هەروەها ناوچەی گەرمیانیش هیچ ڕیژەیەکی تیا تۆمار نەکراوە، بەڵام هێشتا خەتەنەکردن لە هەرێمی کوردستان بەردەوامیی هەیە.
خەتەنەکردنی مێینە لە باشووەری کوردستان (2019-2020)  ☰ 


زیانەکانی خەتەنەکردن
ئامانج ڕەحمان زەنگەنە، پزیشکی نەخۆشییەکانی ژنان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنیوز ئاماژە بە مەترسیی و زیانە تەندروستییەکانی خەتەنەکردن دەکات، کە هەندێک جار پیسیی ئەو ئامێرانەی بۆ کارەکە بەکاردێن، دەبێتە هۆی هەوکردن یاخود تووشبوون بە ڤایرۆس، هەندێک جاریش زیان بە بۆری میزی دەگات یاخود لولەکانی خوێن دەبڕدرێت، کە دەبێتە هۆی خوێنبەربوونێکی زیاد لە پێویست.
ئەو پزیشکە، ئاماژەی بە حاڵەتێکی مەترسیداری خەتەنەکردن کرد و وتی: جار هەبووە پارچەیەکی یەکجار زۆریان لە ئەندامی زاوزێی کچەکە کردووەتەوە، کە دواتر ناچاربووین لە بەشێکی دیکەی جەستەی ببڕین بۆ چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی ئەو ئازارەی، کە تووشیان کردووە.

هەندێک جار بەڕادەیەکی زۆر ئەندامی زاوزێی منداڵەکە دەبڕن، کە پێویستە لە بەشێکی دیکەی جەستەی بۆببڕدرێت و چارەسەری پێبکرێت، حاڵەتیش هەبووە منداڵەکە تووشی شۆک بووە و ئیدی نەیتوانیوە قسە بکات


ئامانج ڕەحمان، چەند زیانێکی دیکەی خەتەنکردنی خستەڕوو، کە هەبوونی ئازاری زۆرە لەکاتی سوڕی مانگانە و سەرجێییکردندا.
یاسا چۆن ماماڵە لەگەڵ ئەنجامدەرانی خەتەنە دەکات؟
خەتەنەکردن بەگوێرەی یاسای یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2011 ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان قەدەغەکراوە و بەپێی بەندەکانی:
-هەر کەسێک هەوڵی ئەنجامدانی خەتەنەکردنی مێیینەیدا بە غەرامەیەک سزا دەدرێت، کە لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 5 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
-هەر کەسێک کردەوەی خەتەنەکردنی مێینەی ئەنجامدا یان بەشداریی تێداکرد، ئەوا سزای بەندکردنی بۆ ماوەیەک دەیگرێتەوە، کە لە 6 مانگ کەمتر نەبێت و لە 2 ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها غەرامەکەشی لە 2 ملیۆن کەمتر نەبێت و لە 5 ملیۆنیش زیاتر نەبێت و دەبێت بە یەکێک لەو دوانە سزا بدرێن.
-هەر کەسێک کردەوەی خەتەنەکردنی مێینەی ناکامی ئەنجامدا یان بەشداریی تێدا کرد ئەوا سزای بەندکردنی لە ساڵێک کەمتر نەبێت و غەرامەشی لە 5 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن زیاتر نەبێت.
-باری تاوانکارەکە توندتر دەبێت ئەگەر بکەرەکە پزیشک، دەرمانساز، مامان یان یاریدەدەرەکانیان بوو، لەسەر دادگایە فەرمان بدات کارەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ قەدەغە بکات.
دەرکردنی ئەم یاسایە نەیتوانیوە خەتەنەکردن بنەبڕ بکات، چونکە لەپاڵ یاساکەدا هۆشیارییەکی وا لەناو کۆمەڵگەدا دروستنەبووە، کە هەرێمی کوردستان خاڵیی بکات لە خەتەنەکردن، هەروەها ئەو کەسانەی خەتەنە دەکرێن بەشی هەرەزۆریان منداڵ-ن و توانای سکاڵاکردنیان نییە.
سەبارەت بەوەی، کە بۆچی ڕێکخراوەکان سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار ناکەن، شۆخ محەمەد، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، بە ڕۆژنیوزی وت:بەپێی یاساکە ڕێکخراو و لایەنی سێیەم ناتوانن داوا تۆمار بکەن، بەڵام ئەگەر منداڵێکی هەشت ساڵ خەتەنە کرابێت چ داوایەک تۆماربکات لەسەر دایک و باوکی؟.
شۆخ محەمەد، باسی لە کاریگەییە دەروونیەکانی خەتەنەکردن لەسەر قوربانیی کرد و وتی: جار هەبووە ئەو منداڵانە تووشی شۆک بوون، چونکە زۆرجار بە گرووپ خەتەنەدەکرێن، هەندێ حاڵەت هەیە، کە بووەتە هۆی ئەو منداڵە نەیتوانیوە ئیتر قسە بکات و تووشی نەخۆشی دەروونی گەوورە بووە.
بڕیارە لە قۆناغی دووەمی بەرەنگاربوونەوەی خەتەکردنی مێینەدا، ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی کار لەسەر قوبانیەکانی خەتەنەکردنی مێینە بکات، تاکو بتوانن چارەسەری تەندروستیی و دەروونییان بۆ بدۆزنەوە.[1]
06-02-202006-02-2020
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 06-02-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 06-02-2020
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⛑ تەندروستی
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👪 کۆمەڵایەتی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 6 2020 11:42AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Mar 1 2020 5:48PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Mar 1 2020 5:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 91 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-02-2020
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️خەتەنە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,437 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574