سۆران عەبدولڕەحمان رەشید - سۆران تاودەر
- ناو: سۆران عەبدولڕەحمان رەشید.
- ناسناو: تاودەر.
- لە ساڵی 1973 لە دەوروبەری شاری
کۆیەکۆیە لەدایک بووە.
- قۆناغی بنەڕەتی لە کۆیەو ئامادەیی لە
هەولێرهەولێر تەواو کردووە.
- دبلۆمی کارگێڕیی یاسایی هەیە
- لە ساڵی 2000 چاپخانەی شەهابی لە هەولێر دامەزراندووە.
- لە دەستەی دامەزرێنەرانی
کۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستانکۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستان بووە.
- لە ساڵی 2012ەوە سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستانە.
- بەشداری سەرجەم کۆبوونەوەکان تایبەت بە پیشەسازی چاپخانەکان بووە کە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوونە.
- سێ جار بەداوەتنامەی رەسمی داوەتی کۆنفرانس و پێشانگای ساڵانەی تارانی نێودەوڵەتی بۆ ئامێرو کەرەسەکانی چاپ لە تاران و وتاری کۆمەڵەی چاپخانەکانی پێشکەش کردووە.
- هەر لە ساڵی 2012 بیرۆکەی چەسپاندنی سیستمی یونیکۆد بووەتە راستییەک و بەڵێنی چەسپاندنی ئەم سیستمەی بەخۆی داوە.
- لە 2013 سەرۆکایەتی وەفدێکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستانی کردووە بۆ زانکۆی کۆیە کە لەو کۆبوونەوەیە کە لەگەڵ پڕۆفیسۆر د. دیلان رۆشانی بڕیاری زەرورەتی بە ستاندارکردنی سیستمی یونیکۆدمان دا.
- هەر لە 2013 بەهاوکاری
وەزارەتی دادوەزارەتی داد و پەرلەمانی کوردستان سەرجەم رۆژنامەکانی وەقایعی کوردستانمان بەچاپ گەیاند.
- سەرپەرشتی هونەریی دەیان پرۆژەی چاپ و کتێبمان کردووە.
- سەرنووسەری بڵاوکراوەیەکی وەرزییە بەناوی (تەمەن).
- خێزاندارە خاوەنی کوڕێک و دوو گوڵە.
- ئێستاش سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری چاپخانەی شەهاب ە لە شاری هەولێر...