📊 بابەت 374,220 | وێنە 58,990 | پەڕتووک PDF 10,982 | فایلی پەیوەندیدار 42,503 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,598
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-06-2020 - تورک لە باکوور رەشبگیری هەدەپە دەکات و لە باشووریش لە رۆژی جیهانیی ژینگە رەز و باخەکانمان دەسووتێنێت!
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دە
👫 مۆژگان کاووسی
نووسەر و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران.
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 راگەیەندراوێک لە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان دەربارەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

راگەیەندراوێک لە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان دەربارەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی


گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات، سەبارەت بە رەزامەندی بەڕێز (سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان) بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانیسلێمانی، بە هەمان دیزاینی خۆی.
لەم بارەیەوە دانیشتوانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان دڵنیادەکەینەوە، کە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان پلانێکی تۆکمە و پێشکەوتووی ئامادەکردووە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بە کواڵێتییەکی بەرزی سەردەمیانە و بە ستانداردی ئەندازیاری، کە شایستە بێت بە شاری هەڵمەت و قوربانی.
بەپێی پلانەکەمان لە مانگی داهاتوودا، لەگەڵ گونجانی کەشوهەوا، دەست بە ئامادەکارییە بەراییەکان دەکەین بۆ جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، هەموو هەوڵی خۆشمان دەدەین، هاوشێوەی پڕۆژە نایابەکانی دیکەمان بە سەرکەوتوویی شەقامەکە تەواو بکەین و بەر لە تەواوبوونی وادەی دیاری کراو بۆ جێبەجێکردنی، شەقامەکە بەڕووی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستاندا بکەینەوە.
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری 32 کم لە خۆی دەگرێت و لە پردی تاسڵوجەوە دەست پێدەکات، تاکو بازگەی سلێمانی - عەربەت.
دیارە ئەم قۆناغەی پڕۆژەکە گرنگترین قۆناغیەتی کە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان جێبەجێی دەکات و هەموو رێڕەوەکانی ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیانگەرمیان و پارێزگای هەڵەبجەهەڵەبجە و هەورامان لەخۆی دەگرێت، کە داخڵی ناو شاری سلێمانی دەبن و لەوێووە دەچنە دەرەوەی سلێمانی، ئەم پڕۆژە ستراتیجیە لە دهاتوودا زۆرترین قەرەباڵغی لەسەر شاری سلێمانی کەم دەکاتەوە.
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان
13-02-202013-02-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-02-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 13 2020 6:42PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 13 2020 6:43PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 13 2020 6:43PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 83 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

راگەیەندراوێک لە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان دەربارەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-02-2020
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەڵەبجە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574