بیژەن زولفەقارنەسەب (لەدایکبووی 07-06-1949)ی شاری
سنەسنەیە. یاریزانی پێشووی و ڕاهێنەری تۆپی پێ بووە لە ئێرانە کە ئەزموونی بەشداری لە هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێرانی لە یاریەکانی ئۆلەمپیکی 1976 و جامی نەتەوەکانی کیشوەری ئاسیا 1976 ی هەیە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ڕاهێنان و وەرزشی لە زانکۆی بڕۆکسێل.
یاریزانی-
زولفەقارنەسەب لە ساڵی 1970 لە یانەی ئەفسەر دەستی بە یاری پڕۆفێشناڵ کردو پاشان پەیوەست بوو بە یانەی پاس تاران و ئەمە بوو بە هۆی بەرەوپێشچوونی وەرزشەکەی.. بیژەن لە ساڵی 1975 پەیوەندیکرد بوو بە یانەی پرسپۆلیسی تاران. لە ساڵی 1976 بانگهێشت کرا بۆ یاری کردن لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئیران، زولفەقارنەسەب لە 10 تەمووزی 1979 بەفەرمی لە وازی لە یاریکردن هێنا.
ڕاهێنەری-
زولفەقارنەسەب لە یاریەکانی پێش ڕکابەری مۆندیالی 1998 فەرانسا لە تیمی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی ئیران بەشدار بوو، پاشان لە یانەکانی ئیستقلالی تاران، سایپا، پاسی تاران، مێسی کرمان، پەیکان، بەرقی شیراز، زۆباهەنی ئەسفەهان، داماشی گیلان و نەفتی ئابادان وەکوو ڕاهێنەری سەرەکی کاری کردووە، کە لەم ناوەدا دوو جار لەگەڵ یانەی سایپا بووە بە پاڵەوانی خولی تۆپی پێ پلە نایابەکانی ئێران.[1]