شێخ جەنگی شێخ حیسامەدین لە گوندی کەلکانی سەر بە شارەدێی خەلەکان لە دایک بووە لە تەمەنی سێ ساڵیدا ئینگلیزەکان باوکیان شەهیدکردوەو لە تەمەنی 9 ساڵیدا چووە بۆ شارۆچکەی کۆیە، تاکو پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لە کۆیە خوێندویەتی و دواتر وازی لەخوێندن هێناوە.
هەروەها شێخ جەنگی لە کاتی لاویەتیدا پەیوەندی لەگەڵ چەند شاعیرو پیاوانی ئاینی ئەو ڕۆژگارەدا هەبووە وەکو مەلای گەورە و
شێخ ڕەزای تاڵەبانیشێخ ڕەزای تاڵەبانی و
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسمەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس و چەندین کەسایەتی تری کوردستان.
هەرچەندە
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی برای لەناو ڕیزەکانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و دواتریش سکرتێری گشتی یەکێتی بووە و کوڕەکانیشی لەناو یەکێتیدا کار دەکەن، بەڵام شێخ جەنگی لەناو هیچ کام لەو دوو پارتەدا کاری سیاسی نەکردوە.
شێخ جەنگی جگە لەوەی برای تاڵەبانییە، هاوکات کەسایەتی و پیاوماقوڵی دەڤەری کۆیەو ڕاپەڕین بووە، پەیوەندیشی لەگەڵ زۆربەی کەسایەتی و حزب و لایەنە سیاسەکان هەبووە.
شێخ جەنگی کە لەرووی تەمەنەوە لە تاڵەبانی برا گەورە ترە کەمرین دیاری ڕۆژنامەوانی ئەنجامداوە، بەردەوام خۆی لە چاوپێکەوتن و زوومی کامێرەکان پاراستووە.