وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی پەلامارەکەی داعش بۆ سەر گوندی چەخماخە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
شەوی 18 لەسەر 19ی ئەم مانگە، لەئەنجامی پەلامارێکی ترسنۆکانەی تاریکپەرستان و تیرۆریستانی
داعشداعش بۆ سەر گوندی ”چەخماخە“ ی سەر بە شارۆچکەی دوبز لە ڕۆژئاوای
کەرکوککەرکوک، چوار هاووڵاتی بێ گوناح شەهید و سێ هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.
ئێمە لە
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە ڕادەگەینین و هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمانیان بۆ دووپاتدەکەینەوە، هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەش بۆ برینداران دەخوازین.
لەماوەی ڕابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەمەترسی جموجۆڵەکانی تیرۆریستان لەوناوچانە و دەرفەتی سەرهەڵدانەوەیان لەئەنجامی ئەو بۆشایە ئەمنیەی هەیە، بۆیە ڕایدەگەینین، ئەرکی حکومەتی عیراق و سوپای عیراق و هێزەکانی ترە کە گیان و ماڵی دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە کورد، عەرەب، تورکمان و پێکهاتەکانی تر بپارێزێت و سەلامەتی ئەوان لەئەستۆی ئەو هێزانەدایە کە لەو ناوچانە بوونیان هەیە.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە خەبات و نەبەردی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا، بە خوێنی ڕۆڵە ئازاکانی بەبێ جیاوازی، خەڵکی ناوچە دابڕاوەکانی بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان پاراستووە، بۆ ڕێ گرتن لەدووبارە بوونەوەی ڕووداوی لەوشێوەیە داوا دەکەین لەرێگەی دیالۆگی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە هەنگاوەکانی ڕێککەوتنی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق کورتتر و خێراتر بکرێتەوە، هاوکات ئەو بۆشایە ئەمنییەی ئەو سنوڕە پڕبکرێتەوە بەهاوبەشی و وجودی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقی فیدڕاڵ.
هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە، ئێستاش دەتوانرێ بە هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگه و سوپای عیراق و هێزە ئەمنیەکان، ئاسایش و سەقامگیری تەواوەتی بۆ ئەو ناوچانە فەراهەم بکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-02-202020-02-2020