پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,385
وێنە 105,667
پەرتووک PDF 19,147
فایلی پەیوەندیدار 96,375
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
میوزیک (مۆسیقا) لای یارسانەکان
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française1
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میوزیک (مۆسیقا) لای یارسانەکان

میوزیک (مۆسیقا) لای یارسانەکان
$ئایینی یارسان$
ئامادەکردنی: #جەمال نەجاڕی#
گۆڤاری ڕامان، ژمارە: 235. 2016
ئایینێکی عیرفانییە و پەیرەوانی ئەو ئایینە لە هەر دوو بەشی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان هەن، بە تایبەت لە #کرماشان# و #گەرمیان#. کاکەیی دانیشتووی #کەرکووک# و لێواری زێی نێوان #هەولێر#-مووسڵ (سارەلوو) و شەبەک ئەمانە هەموو بە بنەچەکی هۆز و زمان و بیروباوەڕ دەگەنەوە یەکتر. شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی ئەهلی هەق (یارسان) لە کوردستاندا، لە کۆنەوە تا ئەم سەردەمە هەندێک گۆڕانکاری بە خۆوە دیوە. بەڵام ئەوەی کە هەمووان لە سەری پیداگری دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئایینی یارسان لە ناوچەکانی هەورامان و #شارەزوور# و #لوڕستان# بڵاوبۆتەوە و گەشەی کردووە، جا دواتر گەیشتووتە ناوچەکانی تری کوردستان و ئێران کە بریتین لە پارێزگای کرماشان و بەتایبەتیش شارەکانی: قەسری شیرین، سەرپێڵ، کرند، کەنگاوەر، زەهاو، دەوروبەری بێوەنیج، ماهیدەشت، هەلیلان، ناوچەکانی دڵفان، پشتکۆ و خێڵاتی سەگوەندی لورستان، هەوشاری ئازربایجان، گەرووس، شیشەوان، ئێلخچی، ئاقاری #ماکۆ#، میاندواو، هەمەدان، تاران، دامێنی کێوەی ئەلبورز، پاتاق، شەهریار، لوڕستان.
ڕوون نییە مێژووی ئەو ئایینە بۆ چ سەردمێک دەگەڕێتەوە بەڵام باوەڕمەندانی ئەو ئایینە لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئایینەکەیان یەکەمین و دوایین ئایینە لە جیهاندا، ئایینی یارسان بە درێژایی مێژوو قۆناغی جۆراوجۆری بڕیوە تا سەدەی دووهەمی کۆچی و مێژووی هەندێ لە شوێنە پیرۆزەکانیان بۆ پێش ئیسلام دەگەرێتەوە، بەڵام پێکهاتەی ئێستای ئەو ئایینە لە سەدەی حەوتەمی کۆچی و لە لایەن سوڵتان سەهاک سەر لە نوێ داڕێژرایەوە کە لە بیروباوەڕی پەیرەوانی ئایینی یارسان دا بەرزترین پێگەی هەیە.
لە کتێبی مێێژووی مۆسیقای کوردیدا بەمجۆرە باس لە وشەی یارسان کراوە: (یارسان) لە دوو وشە پێکهاتووە، وشەی یار و سان. یار بە جیا بە مانای دۆست و ئاشنا، دڵدار، دڵبەر و هاورێ هاتووە و سان-یش لە فەرهەنگی گۆران و پارسی کۆندا، بە مانای شا و سوڵتان دێ کە بە گوێرەی نامەی (سەرەنجام)، مەبەست لە شا و سوڵتانیش، ڕووی ڕاستیی و ئاوێنەی خوایە. کە بە هەر دوو وشەی لێکدراوی یارسان، مانای: دۆستایەتی ڕاستی و دڵدارانی هەق و یارانی خواناس و ڕاستی پەرەست دەگرێتەوە.
$بە بۆچوونی هەندێک لە مێژووناسان، $ ناوی یارسان کورتکراوەی یارسوڵتانە و مەبەست سوڵتان سەهاکە، بە فارسی سلطان اسحاق (1276-1395ز)، کە ڕێبەرێکی دیاری ئەم بیروباوەڕەیە لە کوردستاندا. هەروەها لە جێی یارسان، (یارستان)یش بەکار دەهێندرێ کە بە واتای شوێنی یار یا موریدانی ئەهلی هەق دێت. شاعیر ناودار بابا تاهیری هەمەدانی (937 – 1010ز)، لە ڕیزی ناودارانی ئایینی یارسان دێ کە زۆربەی شیعرەکانی لای یارسانەکان پیرۆزن و هەندێک لە دێڕە دێرە شیعرەکانی ئاخێنراونە تە نێو کتێبی (سەرەنجام) کە بە کتێبی هەرە پیرۆزی پەیرەوانی ئایینی یارسان ناسراوە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380556/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=گۆڕی سوڵتان ئیسحاق (سوهاک)لە گوندی شێخان نزیک نەوسوود=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=گۆڕی سوڵتان ئیسحاق (سوهاک)لە گوندی شێخان نزیک نەوسوود=KTML_ImageCaption_End=
دەفتەرەکانی ئەهلی هەق کە ئاماژەن بۆ ناوی پیر و ڕابەرانیان، لە ناویاندا (سوڵتان ئیسحاق) ناوێکە لە زۆریان دیارترە. بنەچەی ئەم پیرە بیرورای جیا جیای لەسەرە، هەندێک پێیان وایە کوڕی(شێخ عیسای بەرزنجە)ی لای شارەزوورە و ساڵی 612 ی کۆچی 1215ز، واتە لەسەردەمی دەسەڵاتداریەتی ئێلخانەکاندا هاتۆتە دنیا. هەندێکی ترش دەڵێن لە سەدەی هەشتەمی هیجریدا ژیاوە. بەڵام بە گوێرەی ڕۆژمێری ساڵی 744ی ئەهلی هەق، کە لە لایەن نەو و ڕابەرانی (ئەهلی هەق)ەوە ساڵی 1372ی هەتاوی (1993ز) دا چاپکراوە، ساڵی لەدایکبوونی سوڵتان ئیسحاق ڕێکەوتی 628ی کۆچی 1229ز دەکات. ئەم ڕابەرەش (سوڵتان ئیسحاق) ناوچەکانی هەورامان و جوانرۆ و گۆران و کێوەکانی داڵاهۆی کردۆتە شوێنی کار و بڵاوکردنەوەی ئایینی ئەهلی هەق.
#عەلی ئەکبەر مورادی# تەنبوورژەنی بەناوبانگ بەم چەشنە باس لە ئایینی یارسان دەکا: ئایینی یارسان هەرچەند بە ڕواڵەت دەگوترێ مێژوویەکی زۆری نییە و دەیگەڕێننەوە بۆ هەزار ساڵ لەمەوبەر، بەڵام لە ڕاستیدا مێژووی ئەو ئاینە زیاتر لەوەیە کە باس دەکرێت و سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئایینی میترایی و خۆرپەرستی. بە تێپەڕبوونی زەمەن و بەهۆی پێکدادان لەگەڵ ئاینەکانی تر، هەندێک تایبەتمەندی لە ئاینەکانی تر وەرگرتووە، هەندێک کەسایەتیش هەر لە ئەنجامی ئەو بەریەک کەوتنانە هاتوونەتە ناو ئایینی یارسانەوە، بۆ نموونە لەسەر بنەمای گۆڕینی ڕۆح کەسایەتییە ئایینییەکان و پاڵەوانی خوێنمژ. بۆ نموونە لە ئایینی یارساندا دەڵێن عیسای پێغەمبەر پیر بنیامینە یان ڕۆستەمی زاڵ داهووە.
جگە لە ناوی یارسان هەندێ ناوی دیکەش بۆ ئەو ئایینە بەکار دەهێندرێ کە ئەهلی هەق، ئایینی یاری، دینی هەقیقەت، تایفەی سان، کاکەیی لە خۆ دەگرێت.
جگە لە سوڵتان سەهاک ڕێبەر و دامەزرێنەری ئایینی یارسان هەندێ کەسایەتی ناوداری دیکەش هەن کە بریتین لە شائیبراهیم کوڕی محەمەد گەورە سوار. باوەیادگار؛ لە سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە مەزاری لە بناری چیای داڵاهۆیە لە نزیک گوندی بان زەردەی سەر بە کرند لە ڕۆژئاوای کرماشان.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380556/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=گۆڕی باوە یادگار لە گوندی (بان زەردە)، نزیک قەڵای یەزدگرد، پارێزگای کرماشان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=گۆڕی باوە یادگار لە گوندی (بان زەردە)، نزیک قەڵای یەزدگرد، پارێزگای کرماشان=KTML_ImageCaption_End=
پیرشالیار؛ کە مەزارەکەی لە هەورامانی تەختە.
خامۆشی و قەلەندەری و میر ئەحمەد ناسراوا بە میر سوری، باوەیسی، مستەفایی و شاخۆشین لە لۆرستان.
$زمان و ئەدەبیات لای یارسانەکان$
پەیرەوانی ئایینی یارسان بە شێوەزاری گۆران کە زمانی دانیشتووانی چەندین دەڤەرە لە کرماشان، ئەردەڵان، باکووری لوڕستان و هەمەدان. بۆ ماوەیەکی زۆر، زمانی ڕەسمی حوکمڕانانی کوردستان و تەنانەت زمانی شیعر و شاعیران بووە. گێڕانەوەی بەیت و ستایشی یارسان بە ئاوازەوە وشەی (گۆرانی)ی بە واتای ستران لە زمانی کوردیدا پەیداکردووە
نموونەی بەیتی یارسان (شیعری شاخوشین) لوڕستانی :
یارسان وەڕا
ڕای هەق ڕاسییەن بڕانان وەرا
پاکی و ڕاستی و نیستی وەڕا
قەدەم وەقەدەم تاوە مەنزڵگا
لە ئایینی یاری دا بە دەیان وتەی ڕێبەر و پیرەکانیان لە کتێبە پیرۆزەکانی ئەو ئایینەدا بەرچاو دەکەوێ کە هانی خەڵک دەدەن ئەو ئەرکە بە ئاوازەوە هاوڕێ لە گەڵ #تەموورە#دا بخوێنن. ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی دەروێش زوڵفەقاری گۆران ئاماژەیەک بۆ ئەو ڕاستییە:
خاوەندکارم تەنبوورش ئاوەرد
پەری یارانش هەر سەوگەندش وەرد
واتش هەر کەسێ تەنبوور نەژەنۆ
مەبۆ جە دینش دڵش بکەنۆ
دەسا ئەی یاران، ئەر شاد، زگارن
تەنبوور بژەنن ئەگەر وەکارن
واتە: خاوەنکار تەموورەکەی هێنا و سوێندی بۆ یارانی خوارد کە هەر کەسێ تەنبوور نەژەنێ دەبێ دەست لەو دینە هەڵبگرێ، بۆیە یاران! ئەگەر شادن و ئەگەر خەمبارن، تا توانا و هونەرتان تێ دایە تەموورە بژەنن.
ئاکار و هەڵسوکەوتی پەیڕەوانی ئەهلی هەق بەگوێرەی بەرنامەکە، کە لە سروود گەلی ئایینیەکەیاندا (سروودی یارسان)دا دیاریکراوە، ئەهلی هەق بەم بەرنامە نوسراوە دەڵێن دەفتەر یان کەلام. کە بەناوبانگترینیان (سەرئەنجام)ە، یان کەڵامی سەرئەنجام یان کەڵامی خەزانە. (سەرئەنجام)یش شەش بەشە.کە ناویان بەم جۆرەیە، (دەورەی حەوتانە، بارگە بارگە، گڵێم و گوڵ، دەورەی چل تەن، دەورەی عابدین، وردە سەرئەنجام).
جگە لەم چەند دەفتەرە چەند دەفتەرێکی تریشیان هەیە کە لە سەدەکانی چوارەم تا حەوتەمی هیجری نوسراونەتەوە، وەک: دەورەی بەهلول، دەورەی بابا سەرهەنگ، دەورەی شا خۆشین، دەورەی بابا ناوس.
هەروەها دەفتەری تریشیان بەو ناوانە هەیە:دەفتەری پردیوەر، دەفتەری ساوا، دەورەی دامیار، دەورەی بابا جەلیل، دەورەی دێوانە گەورە، دەورەی حەیدەری، کەڵامی ئەڵماس خان، کەڵامی تەیموور، کەڵامی ئێڵ بەگی جاف، کەڵامی نەورۆز. شیعرگەلی ئەم دەفتەرانە کە بەهەموویان سەرئەنجام، یان سروودی یارسانییان پێدەڵێن، سەرلەبەریان بە کێشی دە برگەیین کە تێکڕای شیعر و داستان و مەنزومەی شێوەی گۆران بە گشتی و شیعری شاعیرانی ناسراوی ئەم شێوە زمانەش، هەموویان لە درێژەی ئەم هەزار ساڵەی ڕابردوودا، هەر بەم کێشە بووە.
(ماشەڵا سوری) کە خۆی (ئەهلی هەق)ە و نامیلکەیەکی لە بارەی سەرئەنجام (سروودی یارسان)و ئەم دەفتەرانەوە نوسیووە. سەبارەت بە سەرئەنجام دەڵێ: یارسان زنجیرەیەک سروودی ئاینییە، کە بە کەڵام ناسراوە. (کەڵام)یش، شیعرگەلێکن کێشی تایبەتی خۆیان هەیە. ئەم سروودانە لە جەمخانەدا بە تەموور و لەسەر ئاوازی تایبەتی دەوترێن.
$لەسەردەمی سوڵتان ئیسحاقدا، $ ئایینی ئەهلی حەق ئاسۆیەکی بەرینتر و باڵاتری بەخۆیەوە گرت و هەر ئەمیش بنچینەکان و بەرنامە و یاسای ئەهلی حەقی بە شێوەی شعری 10 بڕگەیی دەربڕی کە ناوینا (سەرئەنجام)و یەکێکیش لە بنچینەکانی سەرئەنجام، پەسەند کردن و هەڵبژاردنی (تەموور)بوو. لە نێوان سەرجەمی ئامێرگەلی موزیکییدا وەک تاقانە ئامێرێکی موزیکی ئایینی پەیرەوانی ئەهلی حەق دادەنرێ و هەمیشەش دوای ئامادەبوونێکی ڕۆح و پاکژکردنەوەی ڕۆح دەستی بۆ دەبرێت.
هەر سوڵتان ئیسحاقیش فەرمانی نوسینەوەی هەر (72)ئاوازەکەی ئەهلی هەقی دەرکرد، تا لە کۆڕ و کۆبوونەوەی ئایینی و جێگەی ڕازونیاز و نەزر و شوێنی سازدانی کۆڕی زیکری موزیکیدا بژەنرێت و ببیسترێن.
$هونەری گۆرانی لە کوردستان:$
مێژووی تەمەنی هونەری گۆرانی لە هونەری مۆسیقا کۆنترە. ئەگەر بمانەوێ تەمەنی گۆرانی کوردی دەست نیشان بکەین، دەبێ لەو کاتەوە دەست پێ بکەین کە کورد بوونی هەیە.
#حەمەی حەمە باقی# لە کتێبی مێژووی مۆسیقای کوردیدا دەڵێ: دەست نیشان کردنی ساڵێکی دیاری کراو یان سەردەمێکی دیاری کراو بۆ مێژووی سەرهەڵدان و لە دایک بوونی گۆرانی کوردی کارێکی یەکجار ئەستەم و سەختە.
سەرەتای نەش و نما کردن و سەر هەڵدانی گۆرانیی کوردی دەگەڕێتەوە سەردەمی زەردەشت و سروودەکانی ئەو ئایینە پیرۆزە. دەکرێ سروودی گاتا (گاسا) و (یەشت)ە کان کە لە کتێبی پیرۆزی ئاڤێستادا هاتووە، بە سەرەتای گۆرانی کوردی ئەو سەردەمە دەست نیشان بکەین. ئەو سروودانە کە جۆرە گۆرانی یەکی ئەو چاخە بوون، لە بەر ئەوەی لە باری ئایینی یەوە دەرەتانیان پێ درابوو، زۆر زوو توانیویانە گەشە بکەن و پێش کەون.وەک فتوای ئایینی لە لایەن موغەکان واتە ڕێبەرە ئایینی یەکانی زەردەشتەوە، بە پەیڕەوانی ئەو ئایینە ڕاگەیەندراوە کە هەر کەسێ سروودەکانی ئاڤێستا بە ئاوازەوە بخوێنێ، کاریگەرتر و باشتر ئامانجەکانی دەپێکێ.
وشەی گاتا، گاسا، گاسە یان گازە بە مانای بانگ و هاوار و داد و سکاڵا لێک دراوەتەوە. واتە سکاڵا و ڕاز و نیاز بە ئاواز و مۆسیقاوە لە گەڵ خودا. سروود لە پلەی هونەری دا لە گۆرانی بەرزترە و بۆ بۆنەکانی نیشتمانی و ئایینی بە کار دەبرێ. سروود دەکرێ زۆر جار پلەی هەقیقی (پیرۆز)ی پێ بدرێ و گۆرانی مەجازی (دڵداری و...). سروود لە ئاتەشکەدەکانی زەردەشتی و کەڵام (یارسان) لە جەمخانەکانی ئایینی یاری (ئەهلی هەق) و ئیزەدی دا لە گەڵ تەموورە (تەنبوور، تەمویرە یان تەمیر) کە یەکێکە لە ئامێرە هەرە پیرۆزەکانی کورد، پێشکەش کراوە و دەکرێ.
دوکتور محەمەد موکری دەڵێ: وشەی (گۆرانی) دراوەتە پاڵ گۆران کە خێڵێکی گەورەی نێوان #سنە# و کرماشانە و ئەم خێڵە پەیرەوی ئایینی ئەهلی هەق و خاوەن بیر و باوەڕ و ئاداب و ئەدەبیاتی تایبەت بە خۆیانن، کە هەموو شیعری کتێبەگەلی مەزهەبەکەیان دە بڕگەیین.
حەمەی حەمەباقی دەڵێ: پەیرەوانی ئەهلی هەق وشەی گۆرانی بەکار ناهێنن و لە جیاتی ئەم وشەیە (سروود) بەکار دینن.
مێژووی سەرهەڵدانی سروود لای یارسانەکان، لە کۆتای ساڵانی سەدەی چوارەمی هیجری(1100ز).لەکاتی دەسەڵات دارێتی (سەلجوقیەکان) دەست پێدەکات. لەو ساڵانەدا مەبارەک شای ناسراو بە شا(خۆشین) لە لورستان هەڵکەوت و ئایینی(هەقیقەت)ی لە بەشێک لە لورستان برەو پێدا. پەیرەوانی موبارەک شا، ڕوخساری ئەم ڕابەرە (موبارەک شا)بە ڕوخساری خوا، بە (مضهراللە)ی دەزانن و دەڵێن لە داکێکی پاکیژە (عذراء-باکرە) هاتۆتە دونیاوە کە ناوی(مامەد جەلال)بووە. موبارەک شا پیاوێکی ساڵح و ناسک بووە و لە ماوەیەکی کەمدا پەیرەوانێکی زۆری لە دەور کۆبۆتەوە. (شا خوشین) لە لورستانەوە چۆتە هەمەدان و دیدەنی (بابا تایەری شاعیر)ی ناسراوی کردووە. وە دواتر ڕێی کرماشانی گرتۆتە بەربەڵام مردن مەودای نەداوە و لە دەوروبەریهەرسین ی لای خۆرائاوای کرماشان، لە ڕووباری (گاماسی) دا خنکاوە. وەک لە دووتوێی سروودەکانی یارساندا باس کراوە موبارەک شا کە هەرخۆی درەوشانەوەی پرشنگی ڕوخساری پەروەردگار بووە. لە کۆبوونەوەیەکی بەربڵاوی پێرەوانی ئەهلی هەقدا، کە لەبارەگا مەزنەکەی خۆیدا کۆبوونەتەوە، یاران و مریدانی خۆی بەش بەش و دەستە دەستە کردووە و هەر دەستەیەکیش لەمانە (900)کەس بوون و دواتر بە (900، 900)ناسران، داوای لەمانە کردووە کۆڕێکی زیکری موزیکی ئەنجام بدەن، کە دەبێ هەر یەکە لە ئەندامانی ئەم دەستانە بە جۆرە ئامێرێکی جیاواز بەشداری ئەم کۆری موزیک و زیکریە بکات. لەو زنجیرە باسانەدا کەلەم بارەیەوە ماونەتەوە ناوی ئامێر گەلێکی زۆر هێنراوە کە بەداخەوە لەو ئامێرانە تەنیا هەر(تەموورە)ماوەتەوە. هۆکەشی ئەوەیە کە ڕابەری ئەم(900)دەستیە لەو مریدە پایە باڵایانە بووە کە (تەموورە)ی ژەندووە. ئیتر لەو ڕۆژەوە تا ئێستا پەیرەوانی ئەهلی هەق ئامێری (تەموورە)یان وەک ئامێرێکی تایبەتی (موبارەک شا-شا خۆشین) ناو بردووە و خودی موبارەک شاش لەنێوان دەیان ئامێری تری بەشداربووی ئەو کۆرەدا، تەنیا هەر(تەموورە)ی بۆخۆی هەڵبژاردووە و هەر تەموورەشی ژەندووە. بە گوێرەی ئەو بەڵگانەی لە دووتوێی کتێبەکانی ئەهلی هەق و گێرانەوەی دەماو دەمیشدا هاتووە، موبارەک شا فەرمانی بەسەر موزیکژەنانی ئامادەبووی ئەو کۆرە مەزنە کردووە(کە هەزاران کەس بوون)، تا لە بۆنەو جەژنێکی مەزهەبییدا(گوایە جەژنی قوربان بوبێت)، لە جێگەیەکی کەناری ڕووباری (گاماسیاو)دا، کۆببنەوە بۆ بەشداری لە کۆری زیکری موزیکییدا، ئامێرەکانی خۆیان، هاو دەنگ کۆک بکەن.. لەو ڕۆژە پیرۆزەدا، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆرەکان، زیکرێکی موزیکی وا ساز دراوە، کە ڕەنگە ڕۆژێکی تری وا لە مێژوودا نەبووبێت. هەندێک لە ئاوازانی موزیک ژەنانی ئەم کۆرە هێژایە، کە لەلایەن موزیکژەنە مەزنەکانی ئەو کۆرەوە سازدراوە، تا ئێستاش بە شێوەی سنگا و سنگ ماونەتەوە و لەلایەن پیران و مامۆستایانی ئەهلی هەقەوە، بۆ مریدان و قوتابیان دەژەندرێتەوە. ئیتر لەسەردەمی (موبارەک شا) بەدواوە پەیرەوانی ئەهلی هەق لە کۆری زیکری موزیکی خۆیاندا، هەمەجۆر ئامێری موزیکی وەک: تەموورە، بەربەت، قانوون، ڕووباب، نەی، دەف، دەهۆڵیان بەکار هێناوە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380556/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەموورە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەموورە=KTML_ImageCaption_End=
$سێ ئایینی (زەردەشت، یارسان و ئیزەدی) کە لە کوردستان دا سەریان هەڵداوە$، بوون بە هۆی پێشکەوتنی هونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردی. چوونکە هەر سێکیان هانی خەڵکیان داوە ڕاز و نیازەکانیان لە گەڵ پیر و خاوەنکاری خۆیان دا بە ئاوازەوە بخوێنن (بۆ زانیاری: ناوەندی ئایینی زەردەشتی لە #ورمێ#، یارسان لە هەورامان و داڵەهۆ و لوڕستان، ئیزەدی لە موسڵ و سەنجار و دیاربەکر هەڵکەوتووە کە هەموویان لە کوردستانن). کەچی ئایینی ئیسلام بە پێچەوانەی زەردەشت و یارسان و یەزیدی، هەموو کات دژی هونەر و مووزیک بووە و لە باتی گۆرانی و مۆسیقا دەبێژێ: بگرین تا دەروون تان لە گوناح پاک بێتەوە. واتە ئایینی ئیسلام بە پێچەوانەی ئایینی زەردەشت و یاری و ئیزەدی لە باتی شادی، خەم و شین و شەپۆڕ بۆ چارەی دەردەکان پێشنیار دەکا. لە ئایینی زەردەشتدا وتراوە : ئەگەر دووعا و سکاڵاکان تان بە ئاوازەوە لە گەڵ تەموورەدا بخوێنن، زووتر دەگاتە جێی خۆی.
$تەمبوور لای یارسانەکان$
تەمبوور یان تەنبوور یان تەموور یان تەمیرە یان تەموورە، ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە، ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ درێژ پێکهاتووە کە چوار تاڵ ژێی بە سەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت. تەمبوور سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشان لە خۆرهەڵاتی کوردستان باوە، شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینی و و عیرفانییەکانیاندا کەڵکی لێ وەردەگرن و دوعا و پاڕانەوە و زیکرەکانیان بە ئاواز و تێکەڵ بە مۆسیقای تەمبوور پێشکەش دەکەن.
لە زمانی کوردی و لە ناو کوردان دا تەمبوور بە چەن ئامێری جیاواز دەبێژرێت.
· لە باکووری کوردستان بە دیوان دەڵین تەمبوور.
· لە باشووری کوردستان لە ناو یارسان دا ئامێرێک هەیە بە ناوی تەمبوور.
· لە ناو کوردەکانی خوراسان دا بە دوو تار دەڵێن تەمبوور.
#سەید خەلیل عالی نژاد#، کاکە ئەڵا موراد حەمیدی، سەید وەلی حسەینی، خەسرەو نەزەری لە گۆران، چەنگیز فەرمانی، دەرویش ئەمیر حەیاتی وەک ژەنیارانی بەناوبانگی تەمبوور ناویان هاتووە.
لە باسی مەقامەکانی تەمبوور، شێخ ئەمیری، سەحەری، عابدینی، باباکاوسی، سارۆخانی، چەپی، قەتار، شاخوشین، جڵەوشاهی، فەتاح پاشایی، هەڵپەڕکێ، تەرز، مەقامە بەناوبانگەکانی تەمبوورن و ژەنیارە بەناوبانگەکانی ئایینی یارسان دەبێ شارەزایی باشیان لە ناسینی و گوتنی ئەو مەقامانەدا هەبێ.
بەرهەمەکانی سەید خەلیل عالی نژاد کە کەمتر بەر گوێی خەڵک کەوتووە، بە بەشیکی گرنگ لە ئاسەوارەکانی زنجیرەی عیرفانی- هونەری کوردستان لە قەڵەم دەدرێن کە تێیدا دابی کۆن و داهێنانی نوێ بە شێوەیەکی سیحراوی تێکەڵ بوون.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380556/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=عەلی ئەکبەر مورادی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=عەلی ئەکبەر مورادی=KTML_ImageCaption_End=
هەروەها عەلی ئەکبەر مورادی کە بە باوکی تەنبووری جیهان دەناسرێت، لە ڕیزی 50 ژەنیارە گەورەکانی موزیکی جیهاندا ناوی تۆمار کراوە، ئەو بەمجۆرە باس لە ڕۆڵی ئایینی یارسان لە پاراستنی موزیکی کوردی و پێگەی موزیکی کورد لەسەر ئاستی جیهاندا دەکات و دەڵێت: موزیکی کوردی نەک تەنیا لە ناوچەکە، بەڵکو لە ئاستی جیهاندا موزیکێکی دەوڵەمەند و بەرفراوانە. ئێمە نەتەوەیەکی نزیک بە 45 ملیۆن کەسین، ئەگەر ڕێژەی کورد لەبەرچاو بگرین، هیچ نەتەوەیەک هێندەی کورد موزیکی جۆراوجۆری نییە.
لەبارەی موزیک، هەر لە سەرەتاوە موزیک بەشێکی دانەبڕاو بووە لە ئایینی یارسان. تەنبوور وەک ئامێری یارسان سێ جۆرە مەقامی هەیە، یەک لەوانە پێی دەگوترێ مەقامە باڵاکان کە لە مەقامە کۆنەکانی ئەدواری موزیکی ئێرانە، لەناو ئەو مەقامە باڵایانە مەقامێک هەیە بۆ خۆر بەگشتی سەرجەم گفتوگۆ و حاڵەت و بۆنە عیرفانییەکانی ئەو ئاینە لەسەر بنەمای موزیک بنیات نراوە.
کاتێک شاخۆشین دەمرێت وەسیەت دەکات، دەڵێ ئەو تەنبوورەم ببەن لە هەموو کوردستاندا بیگەڕێنن، لە هەر شوێنێک تەنبوورەکە کۆک بوو من لەوێ بەخاک بسپێرن، ئەو سەردەم سنوورەکانی کوردستان ئەوەی ئێستە نەبووە و خەڵک بە ئاسانی توانیویانە لە #ئیلام#ەوە بەرەو دیاربەکر کۆچ بکەن، کاتێک تەنبوورەکەی شاخۆشین دەگێڕن بە کوردستاندا تەنبوورەکە لە ناوچەی هەورامان کۆک دەبێت و لەوێ دەینێژن. بە گشتی موزیک لە ئایینی یارساندا پیرۆزە و ڕێزی لێ دەگیرێت. تەنبوور لەناو یارسانەکاندا لە هەمووان پیرۆزترە و ماچ دەکرێت و موزیک چووەتە ناو ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی یارسانەوە.
تەنبوور نزیکەی 80 مەقامی هەیە و لە کۆنەوە لێی بەجێ ماوە، ئەو مەقامانە مەقامە باڵاکان، مەقامە مەجلیسی، مەقامە مەجازییەکان و ئەو مەقامانە کە لایەنی کەم مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ هەزار ساڵ لەمەوبەر، هەر لە ڕێگەی ئەو خەڵکەوە تا ئێستە پارێزراون، ئەگەر سەیر بکەی لەناو هەندێک ئایندا دەڵێن، موزیک حەرامە و نابێ گوێی لێ بگیرێت، لەناو کورد ئایینی ئەهلی هەق و سونە و شیعە و کۆمەڵێک ئایینی تر هەیە، بەڵام پێم وا نییە لەناو ئەو ئاینانەدا هیچیان هێندەی یارسان ڕێز و حورمەتیان بۆ موزیک دانابێت، ئەوان هەزاران ساڵە موزیکی کوردیان سنگ بە سنگ هێناوە و پاراستوویانە. موزیکی تەنبووریش گەنجینەیەکە. ئێمە لەناو موزیکی کوردیدا چەندین شتی دیرۆکیمان هەیە کە بریتین لە تەنبوور، هۆرە، سیاچەمانە، مور، لاوک و حەیران. لە ڕاستیدا تەنبوور و هۆرە تایبەت بە یارسانە.
ئەو لە سەبارەت بە مەقامەکانی یارسان دەڵێت: تەنبوور سێ جۆر مەقامی هەیە، یەکەمیان مەقاماتی باڵایە کە حاڵەتی زکری هەیە، بەڵام زکری جۆراوجۆر، بۆ نموونە زکرێک هەیە حاڵەتی وێناکردنی هەیە کە کەسایەتییە ئاینییەکان و خۆر و شوێنە ئاینییەکان وێنا دەکات. دووەمیان مەقامە مەجلیسییەکان یان مەقامە کۆنەکانە، ئەو مەقامە بە شێوەی دەنگە و پێی دەڵێین دەنگبێژ نەک گۆرانی ئەو مەقامە دەتوانرێ لە دەرەوەی یارسانیش بەکار ببرێت، وەک قەتار و هیجرانی و پامووری و تەنانەت هەندێک لەو مەقامانە دەکرێ بڵێین مەقاماتی هۆرەیە، وەک ساروخانی. بۆ کۆکردنەوەی ئەو مەقامانە من سەردانی چەندین مامۆستام کرد و دەنگیانم تۆمار کرد و شاگردیم کردن، دواتر هاتم ئەو مەقامانەم لەگەڵ یەک بەراورد کرد، بۆ نموونە ئەگەر 10 لەو مامۆستایانە یەک مەقامیان ژەندبێت، ئەگەر 5 لەوانە گۆشەیەکیان وەک یەک ژەندبێت، ئەوەم کردووە بە بنەما و کۆم کردنەوە و تەواوم کرد، واتا هەوڵم دا لەرووی موزیکەوە ئەو ڕەوتە ڕاست بکەمەوە. ئەو کارەیش زۆری کێشا و دوای نزیک بە 15 ساڵ تەواوم کرد، سەرەتا لە ئێران مۆڵەتی بڵاوکردنەوەیان پێ نەدام، کاتێک لە خانەی کولتوورەکانی جیهان لە فەڕەنسا تۆمارم کرد، پێنج ساڵ دواتر ڕێگەیان دا لە ئێران بڵاوی بکەمەوە و لە ئێرانیش بەناوی موزیکی کوردستان بڵاوم کردەوە. بۆ ئەوە هەندێک لە یارسانەکان گلەییان کرد کە بۆ نەمنووسیوە موزیکی یارسان یان کرماشان، بەڵام پێم گوتن کە لە کرماشان مەگەر نەتەوەیەکی تر جگە لە کورد هەیە؟ ئەگەر هەیە ئەوە کۆچبەرە و کرماشانی نییە.
عەلی ئەکبەر مورادی ساڵی 1993 دەستی کرد بە کۆکردنەوەی مەقامەکانی تەنبوور و هەر 72 مەقامەکەی لە ماڵی کولتوورەکانی جیهان لە وڵاتی فەڕەنسا بە فەرمی تۆمار کرد، سەبارەت بە ناسنامەی مەقامەکانی یارسان کە ئاخۆ ئێرانین یان کوردی، ئەو لەمبارەوە دەڵێت: بێگومان بە ناسنامەی کوردی ئەو مەقامانەم تۆمار کردووە، من پێم وایە بەر لە پێنج سەدە لەمەوبەر، بەشێکی هەرە گەورەی ئێران هی کورد بووە، نەک ئەوەی کە بڵێین کورد ئێرانییە، بەشێکی گەورەی خاکی ئێرانی گەورە نەک ئەوەی ئێستە هەیە، کوردستان بووە. ئاشکرایە ئەو موزیکە کوردییە، سەرجەم شیعرەکان کوردین، میلۆدییەکانی کوردییە، سازەکەی کوردییە، ئەو کەسەی گۆرانییەکە دەڵێ و ئەوەی موزیکەکە دەژەنێ کوردە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=380556&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی میوزیک (مۆسیقا) لای یارسانەکان=KTML_Link_External_End=
ئەم بابەتە 5,593 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | کانوونی نوسەرانی کورد
فایلی پەیوەندیدار: 5
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 26
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-12-2016 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەلار (گەرمیان)
شار و شارۆچکەکان: کرماشان
شار و شارۆچکەکان: ورمێ
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 26-02-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-02-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 01-12-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,593 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.127 KB 26-02-2020 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئاوڵە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
ژیاننامە
شەرمین وەلی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,385
وێنە 105,667
پەرتووک PDF 19,147
فایلی پەیوەندیدار 96,375
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئاوڵە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
ژیاننامە
شەرمین وەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.484 چرکە!