باکووری کوردستان
- گەورەشارەوانیی
ئامەدئامەد ڕایگەیاند بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی
کۆرۆناکۆرۆنا بۆ ماوەیەکی کاتی چوون و هاتنی پاسەکانی شارەوانی بۆ 13 شارۆچکەی پارێزگای ئامەد ڕاگیراوە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە زیندانی
سەقزسەقزی پارێزگای
سنەسنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیندانییەک کە 27ی مانگی ڕابردوو لەگەڵ زیاتر لە 70 زیندانی دیکەی زیندانی سەقز هەڵهاتبوو، دوای دەستگیرکردنەوەی، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە زیندانی سەقز لەسێدارەدرا. بەپێی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ئەو زیندانییە کە ناوی شایان سەعید پورە، لەکاتێکدا لەسەر تاوانێک دەستگیر و زیندانی کراوە کە تەمەنی ژێر 18 ساڵ بووە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پرۆتۆکۆڵەکانی مافی مرۆڤ حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
[4]
شایان سەعیدپوور
باشووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی هەتا ئەمڕۆ 337 کەس توشی ڤیارۆسی کۆرۆنا بوون له و ژمارەیەش 4 کەس گیانیان لەدەستداوه و چەند کەسێکی کەمیش لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوه و لەژێر چاودێری پزیشکدان.
[3]
- ئەو نەخۆشخانەیەی کە لەلایەن سەرمایەداران و خێرخوازانەوە لە شاری هەڵەبجە دەست بە دروستکردنی کرا، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری تەندروستی کرایەوە. نەخۆشخانەکە 64 قەرەوێڵەییە و لەسەر ڕووبەری 2 دۆنم زەوی دروستکراوە و لەماوەی 20 ڕۆژدا تەواو کرا.
[4]
- جێگری پارێزگاری هەولێر و گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکە ڕایدەگەیێنێت؛ قەدەخەی هاتووچۆ درێژدەکرێتەوە، میکانیزم و بەرنامەی جیاوازیشیان لەوبارەوە ئامادە کردووە. بۆ مانگی ڕەمەزانیش قەدەخەی هاتووچۆی شەوان لە ڕەمەزاندا بەردەوامدەبێت.
[2]
- ناوچە گەشتیارییەکانی
هەڵەبجەهەڵەبجە و
هەورامانهەورامان لە چاوەڕوانی گەشتیاراندان کە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە بە تەواوی چۆڵکراون، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ناوچەکەش دەڵێت: زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە زیاتر لە 60 هەزار گەشیار ڕوویان لە ناوچە کە کردوە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا هیچ گەشتیارێک ڕووی لەناوچەکە نەکردووە.
[4]
- کەمئەندامانی
سلێمانیسلێمانی له شەقامی سالم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوە زیاتر کەمئەندامان برسی نەکات.
[3]
هونەرمەندانی باشوری کوردستان داوای هێورکردنەوەی دۆخی زینی وەرتێ دەکەن
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندان لە گەلەری ئورفا لە شاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، بە نوێنەرایەتی هونەرمەندانی باشوری کوردستان ناڕەزاییەتییان لە دژی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان دەربڕی و داوای پێکەوەبوون و ڕێگرتن لە شەڕی ناوخۆیان کرد.
[1]
- ژمارەیەک لە دووکاندارانی ژێر قەڵای
هەولێرهەولێر گردبوونەوە و داوایان لە پارێزگاری هەولێر کرد بڕیار بدات بۆ کردنەوەی دووکانەکانیان.
[4]
- لە پارێزگای
دهۆکدهۆک لە ماوەی 50 ڕۆژدا لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی لە بازاڕ سەردانی پێنج هەزار شوێنیان کردووە و بەهۆی پێشێلکردنی ڕێنماییەکانەوە 215 شوێن سزادراون و 74 دووکان داخراون و بە بڕی 40 ملیۆن و 75 هەزار دینار سزای سەرپێچیکارانیان داوە.
[2]
-
فرسەت سۆفیفرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، لە سبەینێوە، نۆرینگە پزیشکییەکان لە هەولێر بە ڕێکاری پێویست دەکرێنەوە. ڕاشیگەیاند، لە دوای 24 مانگ بازاڕەکان دەکرێنەوە و بڕیاریش لەسەر دەستبەکاربوونەوەی تاکسییەکان دەدەین. دڵنیایی دا کە لە دوای 24 مانگ، زۆربەی شوێنە داخراوەکانی هەولێر دەکرێنەوە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەنجومەنی سەربازی
منبجمنبج لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە شانەیەکی شاراوەی میتی تورکیان دەستگیرکردووە کە لە هەرێمە داگیرکراوەکان چەکیان بۆ تیرۆریستان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبرد.
[1]
- شەوی ڕابردوو، لە
سەرێکانیسەرێکانی و
عەفرینعەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون، لە نێوان گروپە چەتەکاندا کە ناوی 'سوپای نیشتیمانیان' لەخۆیان ناوە، شەڕ دەستیپێکرد. لە شەڕەکەدا چەکی قورس بەکارهاتووە و کوژراو و بریندار لە ڕیزی چەتەکان کەوتۆتەوە.
[1]
- لە شاری
قامیشلۆقامیشلۆ بە هۆی هێرشی هێزەکانی ڕژێمی سوریا بۆ سەر هێزە ئەمنیەکانی شارەکە، لە نێوان هەر دوولا دا شەڕ ڕوویدا.
[6]