نووسەر: #ئازاد سەراوی#
ئەم کتێبە، هەوڵێکدا بۆ کۆکردنەوە و ئەرشیفکردن و بەدۆکیۆمێنتکردنی ڕۆژانی ڕاپەرینی بەهاری ساڵی 1991، لە 15 بەشی سەرەکی پێکهاتووە کە تایبەتن بە قۆناغەکانی ئەنفال و بەرگری هێزی پێشمەرگە لە ئەنفالدا، درووستکردنی سوپای ڕزگاری کوردستان، ڕێکخراوی سلێمانی و مەفرەزە پارتیزانەکان، شانە چەکدارەکان و ڕێکخستەکان و ڕاپەڕینی تێکڕای شار و شارۆچکەکانی کوردستان.ڕۆژژمێری ڕاپەرین، لە 902 لاپەڕەی قەبارە گەورە پێکهاتووە و بە تیراژی 1000 دانە و بە شێوازی بەرگ ڕەق(مجلد)ە، لەگەڵ کتێبەکەدا سیدیەکی 15 کاتژمێری ئامادەکراوە کە لە 132 تراک پێکهاتووە و تایبەتە بە ڕۆژانی ڕاپەڕین. [1]