بروسکەی سەرەخۆشیی مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی حەمەی کاکە ڕەزای سەرگەڵ...
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی حەمە رەزا سەرگەڵوویی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ و کادیری ماندوویینەناس و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، خوالێخۆشبوو حەمە ڕەزای سەرگەڵوومان پێ گەییشت.
خواڵێخۆشبوو دڵسۆزی ڕێبازی کوردایەتی بوو و لە ڕۆژە سەختەکاندا هەڵوێستی جوامێرانە و ڕۆڵی قارەمانانەی هەبووە و تا دوا هەناسەکانی ژیانی دڵسۆزی گەل و وڵاتەکەی بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواکارم گیانی پاکی کاکە حەمەڕەزا بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی
16-03-202016-03-2020