یەپەگە یادی شەهید کارکەر هێرشی کردەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی
یەپەگەیەپەگە بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی شەهادەتی فەرماندە کارکەر هێرش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوی یەپەگە بەم شێوەیەیە:
هەوڵەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا کە بە باجی زۆر گەورە بەدەستهێنراون بەردەوامە. بە هێرشی داگیرکەری سەر
عەفرینعەفرین و سیاسەتی لەناوبردن و ڕەتکردنەوە لە سەر هەرێمەکە گەیشتە بەرزترین ئاست. بە پێشەنگایەتی هێزەکانمان یەپەگە،
یەپەژەیەپەژە و
قەسەدەقەسەدە گەلەکەمان لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری بەرخۆدانێکی گەورەی پیشاندا. ئەوانەی بەرخۆدانی مێژووییان گەیاندە لوتکە، شەهیدە نەمرەکانمان بوون.
یەکێک لەو کەسانەی کە بە تێکۆشان و خەباتی، پێشەنگایەتی بەرخۆدانە بێوێنەکەی کرد، فەرماندەی گەورە هەڤاڵ کارکەر هێرش بوو. فەرماندەی گەورە کارکەر هێرش لەبەرانبەر داگیرکەری، وەک ئاڤێستا، ڕزگار، ڕۆسیار، ئیلان، ئارتێش و زۆر شەهیدی تر، بەرخۆدانی کرد و بووە پێشەنگ و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو. ئێمە لە دووەمین ساڵیادی شەهادەتیدا یادی کارکەر هێرش فەرماندەی گەورە دەکەینەوە. هەروەها ڕایدەگەیەنین کە بە ڕوحی فەرماندە کارکەر هێرش بەرخۆدانی دژی داگیرکەری و فاشیزم دەگەیەننە لوتکە و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی خۆمان بێوەستان بەردەوامی پێدەدەین.
لەبەر ئەم هۆکارە یادی شەهید کارکەر هێرش و هەموو شەهیدەکانمان کە لە تێکۆشاندا شەهید بوون بەڕێزەوە دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین خەیاڵیان بۆ کوردستانێکی ئازاد بەدیبهێنین.
[1]
18-03-202018-03-2020