بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ناونامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 29-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📆24-03-2020
📆23-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅29 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,748) پەڕتووک||
✌️ ڕێبوار مەحمود
لە 01-07-1963 لە سلێمانی لە دایکبووە لە رێکەوتی 29-03-1991 لە چیمەن شەهید بووە
✌️ ڕێبوار مەحمود
🏷️ پۆل: شەهیدان
ڕێبوار مەحمود
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ناسیح تۆماری
قارەمانێکی وون، مەلا ناسیح تۆماری سەربازێکی وونی رێبازی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری خوالێخۆشبوو(ناسح مەجید فەقێ ئۆمەر)ە، ناسراو بە(مەلا ناسیح تۆماری)ساڵی(1942)لە گوندی(تۆمار)ی ناحیەی(شوان)ی پارێزگای کەرکوک لە خانەوادەیەکی زەحمەتکێشی کورد هاتۆتە ژیانەوە.
لەمناڵیەوە لەگوندەکەی خۆی خراوەتە بەر خوێندنی ئاینی، لەتەمەنی لاوی پەیوەندی دەکات بە باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە کادیرێکی دیاری شۆڕشی ئەیلول و دۆستێکی نزیکی خانەوادەی مام جەلال، تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلول درێژە بەخەبات دەدات.
س
👫 مەلا ناسیح تۆماری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ناسیح تۆماری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا کوڕی هونەرمەندی کورد مەکی عەبدوڵڵا بوو بەڕووداوێ ئۆتۆمبیل لە شاری سلێمانی گیانی لە دەستدا.
👫 ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
ئەندامی سەرکردایەتیی حشع و حشک
تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 --- 29/3/2013

تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 دێی فەقێ جنە لەدایک بووە 29/3/2013ستۆکهۆڵم کۆچی کردووە
لە گەرمیان و دەوروبەری مەلا قادر باوکی ئەبوسەرباز ناوبانگی دەرکردبوو. جێگای ریز و تەقدیری خەڵکی بوو. له و خێزانە مەلایە تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ ئەحمەد ئەبو سەرباز لە دایک بووە و رێچکەی مەلایەتی وازلێهێنا و بیروباوەڕی شیوعی یاتی هەڵبژارد و لە قوتابخانەی حیزبی لە موسکۆ و بولگاریا ف
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,570 | وێنە 58,049 | پەڕتووک PDF 10,748 | فایلی پەیوەندیدار 40,048 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 13,983 |
📊 کۆرۆنا نزیکەی 250 هەزار کەسی لە هەرێمی کوردستان بێکار کردووە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
کۆرۆنا نزیکەی 250 هەزار کەسی لە هەرێمی کوردستان بێکار کردووە
📊 ئامار و راپرسی

بەتەنها کۆرۆنا هەڕەشە نییە لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەڵکو بێکاریی و برسێتیی هەڕەشەیەکی دیکەیە و نزیکەی 250 هەزار کەسی بێکار کردووە، بەرپرسێکیش دەڵێت: حکومەت ئاگاداری دۆخی ئەو کرێکارانەیە، بەڵام ناتوانێت بچێتە ژێر باری ئەو هەموو ئەرکەوە.
بە دەیان هەزار کرێکار بەهۆی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە لە ماڵەکانیان کەرەنتینەن و کارەکانیان لەدەستداوە، بژێویی ژیانیان سەخت بووە و دیار نییە ئێستاش خۆراکی پێویستیان لە ماڵەوە مابێت یاخود نا، بەڵام جگە لە هەوڵی خێرخوازان کە لێرە و لەوێ دەستی هاوکارییان بۆ درێژ دەکەن، حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە تا ئێستا پلانێکی هەبێتو هاوکاریی پێویست بۆ خەڵکی هەژار و کرێکار دابین بکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم هاوڵاتیانی کەرەنتینە کردووە و رێگاوبانەکانی داخستووە و پرۆژەکانی ڕاگرتووە.
بەپێی ئامارێکی سەندیکای کرێکارانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، زیاتر لە 25 هەزار کارگەی گەورە و بچووک لە هەرێم داخراون.
بەپێی ئەو ئامارە کە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، زیاتر لە 200 هەزار کرێکار و کارمەند لە کەرتی تایبەتدا بەهۆی ئەم دۆخەوە بێکاربوون، زیاتر لە 30 هەزار کرێکاری دیکەش کە ڕاستەوخۆ لە بازاڕدا کاردەکەن وەک دەستگێڕ، شاگرد، گارسۆنەکان، کرێکارانی بیناسازی کاریان لەدەستداوە و نێردراونەتە ماڵەوە.
چالاک ڕەئوف، لێپسراوی لقی سلێمانیسلێمانی سەندیکای کرێکارانی هەرێمی کوردستان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، بە هەزاران کرێکار لە ماڵەکانیاندا دانیشتوون بێ ئەوەی هیچ ڕێگایەکیان هەبێت بۆ دەستکەوتنی بژێویی ژیانی ڕۆژانەیان، هۆشداری ئەوەش دەدات ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت، برسێتی ڕوو لە هاوڵاتیان و کرێکاران دەکات.
بەپێی وتەی چالاک ڕەئوف، زۆرینەی ئەو کرێکارانەی کە سەر بە خاوەن کارێک نیین و بە سەربەخۆ کاردەکەن، کرێچین، گوزەرانییان باش نییە، بە پێویستیشی زانی، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئاوڕێک لە دۆخی کرێکاران بداتەوە.
هەروەها، وتی: کرێکار ناتوانێت کار بکات لەم کاتەدا، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت ئەوا برسێتیی ڕوویان تێدەکات، چونکە ڕێژەیەکی زۆری کرێکار هەیە کە نازانین چییان بۆ بکەین، تا ئێستا دیار نییە کە حکومەتیش هیچ شتێکیان بۆ دەکات یان نا؟.
لە بەرامبەردا، ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وتی، کە بەردەوام لە گفتوگۆدان لەگەڵ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا، بەڵام کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا تەنیا بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکەی.
وتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی وت، کە کاری وەزارەتەکەیان سنووردارە و ناتوانن هەموو بڕیارێک دەربکەن، تا ئێستاش هیچ پلانێک بۆ هاوکاریکردنی ئەو کرێکار و هاوڵاتیانە نییە، بەڵام تەنیا لە ڕێگای کۆمەڵێک خێرخوازەوە دەتوانن هاوکاریی ئەو هاووڵاتی و کرێکارانە بکەن کە پێویستیان بە هاوکاریی بێت.
ئاریان ئەحمەد، ئەوەشی خستەڕوو، کە حکومەت ئێستا بە بارودۆخێکی قورسدا تێپەڕدەبێت، ئەمەش لەبەر ئەو خەرجییانەی کە بۆ بەرەنگاربووەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخانیان دەکات.
بەوتەی خۆی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری دۆخی ئەو کرێکارانەیە، بەڵام ناتوانێت بچێتە ژێر باری ئەو هەموو ئەرکەوە.
ئەو کرێکارانەی بەشێوەیەکی سەربەخۆ و ڕاستەوخۆ لە بازاڕدا کار دەکەن، هیچ گەرەنتییەکی سەلامەتی و خواردن و کارکردن نایانگرێتەوە، بەپێی وتەی لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانیش زۆرینەی ئەو کرێکارانە کرێچین و تەنیا سەرچاوەی داهاتیان ئەو پارەیەیە کە ڕۆژانە پەیدای دەکەن و ناتوانن هیچ پاشەکەوتێکی لێ بکەن.[1]
25-03-202025-03-2020

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 25-03-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-03-2020
📈 جۆری ئامار و راپرسی💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی⛑ تەندروستی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 25 2020 8:32AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 25 2020 8:34AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 25 2020 8:34AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
کۆرۆنا نزیکەی 250 هەزار کەسی لە هەرێمی کوردستان بێکار کردووە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-03-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574