وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: #شاسوار کەمال مەحمود#
بابەت: پەروەردەیی
چاپی یەکەم 2018
چاپخانەی شەهاب – هەولێر
لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان ژمارە سپاردنی 993 ساڵی 2018ی دراوەتێ
دەربارەی ڕاگەیەندراوی ئینشیۆن
لە ژێر درووشمی (گۆڕینی ژیان لە ڕێگەی خوێندنەوە) لەماوەی ڕۆژانی 19-22ی ئایاری2015 لە وڵاتی کۆریای باشوور لە شاری ئینشیۆنی سەر بە سیئۆلی پایتەخت کۆڕبەندی جیهانی پەروەردە ئەنجامدرا بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو ئامانجە پەروەردەییانەی لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا دانرابوون و هەروەها بۆ دانانی چەند ئامانجێکی دیکە بۆ ماوەی 15 ساڵی داهاتوو تا بواری پەروەردە لە ساڵی 2030 پێیان بگات.
لە کۆڕبەندەکە، ڕاگەیەندراوی ئینشیۆن بڵاوکرایەوە کە وەک نەخشە ڕێگایەک وایە بۆ ماوەی 15 ساڵی داهاتوو بەناوی (خوێندن لە ساڵی 2030:بەرەو خوێندنێکی هەمەلایەن و یەکسانی دادپەروەر و بەردەوام بۆ هەمووان). کۆڕەبەندەکە لەسەر 5 کۆڵەکەی سەرەکی کارەکانی داڕشت بوو تا لە ساڵی 2030 بەدەست بێن، ئەو 5 کۆڵەکەیەش بریتی بوون لە: مافی خوێندن، دادپەروەری لە خوێندندا، گشتگیری خوێندن، کواڵیتی خوێندن، فێربوونی بەردەوام.
وەرگێڕانی ئەم ڕاگەیندراوە بۆ زمانی کوردی بۆ ئەوەیە پەروەردەکاران و مامۆستایان بتوانن کار لەسەر ئەو بوارانە بکەن کە لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە و هەموو لایەک بتوانن پلانی گشتگیر بۆ پێشخستنی خوێندن و پەروەردە دابنێن لە هەرێمی کوردستان. [1]