قائیمقامیەتی سلێمانی رێنمایی بۆ کردنەوەی کلینیک، سەنتەر، کۆمەڵگا پزیشکیەکان...
کردنەوەی کلینیک، سەنتەرو کۆمەڵگا پزیشکیەکان
1. کردنەوەی کلینیک و سەنتەر و کۆمەڵگا ئارەزومەندانەیە.
2. کردنەوەی کلینیکی پزیشکی لە سەعات (1)ی پاش نیوەڕۆ تا (5)ی ئێوارە دەبێت.
3. لە هۆڵی چاوەڕوانی لە چوار نەخۆش زیاتری لێ نەبێت و نێوانی هەر یەکەیان دوومەتر کەمتر نەبێت.
4. پزیشک جلوبەرگی (گاون)ی لەبەر بێ و دەستکێشی لەدەست بێ و ماسکی بەستبێ.
5. نەخۆش یەک هاوەڵی لەگەڵ بێت و هەردوکیان ماسکیان بەستبێ.
6. ڕۆژانە کلینیک و سەنتەر و کۆمەڵگاکان تعقیم بکرێن.
7. وەرگرتنی نەخۆش بە دیاریکردنی کاتە (موعد).
8. سەرپێچی کردنی ئەم بڕیارانە سزای هەفتەیەک داخستن و سزای ماددی بەپێی یاسا سەندیکا دەبێت.
رێنمایی کردنەوەی هۆڵە وەرزشییەکان
1- پێویستە تەواوی هۆڵە وەرزشییەکان پابەندنی رێنماییە خۆپارێزیەکان بن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کارمەندەکانی هۆڵەکە دەستکێش و ماسک بەکاربهێنن.
2- پێویسته رۆژانە سێجار بە مادەی پاکژکەرەوە (تعقیم) هۆڵەکە خاوێن بکاتەوە.
3- پێویستە هۆڵەکان رێگری لە کۆبونەوە و دانیشتنی پێش و پاش راهێنان بکەن.
4- پێویستە یاریزان پێش چونە ناو هۆڵی راهێنان، بە ماددەی پاکژکردنەوە (تعقیم) جلوبەرگ و پێداویستیەکانی دیکەی راهێنان خاوێنبکاتەوە.
5- تەنها رێگە بەبەکارهێنانی خاولی سەفەری دەدرێت.
6- دروست نەکردنی قەرەباڵغی لەناو هۆڵەکەدا، لەکاتی هاتنی یاریزان بۆ راهێنان، روبەری هۆڵەکە لەبەرچاو بگیرێت و یاریزان پێکەوە لەیەک کاتدا راهێنان نەکەن.
7- کاتی کردنەوەی هۆڵ بۆ راهێنان لە سەعات (6)ی بەیانی بۆ (5)ی ئێوارەیە.
8- ئه و یاریزانانەی پارەی هاوبەشیکردنی مانگانەیان داوە، پێویستە خاوەن هۆڵەکە بۆیان بگەڕێنێتەوە یان بخرێتە بری رۆژانی داهاتوی راهێنان.
9- پێویستە سەنتەرەکانی لەشجوانی کارمەندی تەندروستی تێدابێت.
10- سەرپێچیکار روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
رێنمایی کردنەوەی ئارایشتگاکان
1- کاتی کردنەوەی ئارایشتگا (9)ی بەیانی بۆ (5)ی ئێوارەیە.
2- رۆژانە پێویستە ئارایشتگا سێجار بە دەرمانی دژە ڤایرۆس رەشکرا بێت.
3- پێویستە کارمەند بە ماسک و دەستکێشەوە کار بکات و بۆ سەردانکارەکانیش دابین بکات.
4- پێویستە سەرجەم کارمەندانی ئارایشتگا سەدرییە لەبەر بکەن.
5- دابینکردنی مادەی پاکژکردنەوە (تعقیم) لەسەر هەموو مێزەکانی ئارایشتگا.
6- پابەندبون بە دروست نەکردنی قەرەباڵغی و لابردنی کورسیی میوانیی و چاوەڕوانی.
7- دیاریکردنی کاتی ئارایشتکردن بە تەلەفۆن.
8- منداڵ بردنە ژورەوە بۆ ئارایشتگاکان بە هەموو شێوە یەک قەدەغەیە.
9- دەبێت ئارایشتی خانمێکی تەواو کردبێت پاشان کار بۆ کەسێکی دیکە بکات.
10- تاتۆ کردن بە هەموو شێوەیک قەدەغەیە.
11- سەرپێچکار روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
رێنمایی کردنەوەی پێشانگای ئۆتۆمبێل
1- پێویستە رۆژانە پێشانگاکان بە دەرمانی دژە ڤایرۆس پاکژ (تعقیم) بکرێتەوە.
2- داخستنی چایخانەکانی ناو پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل.
3- رێگری کردن لە دروستبونی قەرەباڵغی لەناو ئۆفیسدا.
4- بەکارهێنانی دەستکێش و دەمامک بۆ ئه و کەسانەی لە پێشانگادا کاردەکەن.
5- کاتی کارکردن لە سەعات (1)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (5)ی ئێوارەیە.
6- سەرپێچیکار روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی
سلێمانیسلێمانی
24-04-202024-04-2020