هێزەکانی رزگاریی عەفرین: لە باب و شەرا 5 سەرباز و چەتەی داگیرکەر کوژراون
بەپێی راگەیاندراوی هێزەکانی رزگاریی
عەفرینعەفرین لە رۆژانی 25 و 27ی نیساندا هێزەکانیان چالاکییان لەدژی سوپا و چەتەی تورکی داگیرکەر ئەنجامداوە.
هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایانگەیاندووە، رۆژی 25ی نیسان لە هەرێمی باب لە دژی ئۆتۆمبیلێکی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتی تێکشکێنراوە و 2 سەرباز و 2 چەتە کوژراون و 2 سەرباز و چەتەیەکی تریش بریندار بوون.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هێزەکانیان لە بەردەوامیی چالاکییەکانیاندا رۆژی 27ی نیسان لە گوندی ئەنابکێ لە ناوچەی شەرا چالاکییەکی نیشانە شکێنییان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژراوە.
[1]
28-04-202028-04-2020