دەقی ڕاگەیەندراوی ژمارە (64)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (9196) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (1602) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (33) شوێنی جیاواز (572) لە #هەولێر#، (259) لە #سلێمانی#، (730) لە #دهۆک#، (41) لە ڕاپەرین، (7594) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (165) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1706) پشکنین ئەنجام دراوە، (1121) هەولێر، (158) سلێمانی، (300) دهۆک، (25) #هەڵەبجە#، (12) ڕاپەرین، (90) #سۆران#. ئەنجام (11) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێرە(11) پۆزەتیڤ:
(10) تووشبوو لە شارۆچکەی سۆران دەستنیشانکران، سێ پیاو و چوار ئافرەت و سێ منداڵ کە بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووێکی پێشوون.
(1) تووشبوو کە ئافرەتێکی تەمەن 75 ساڵ دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری هەولێرە دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (366) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (322) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
28-04-2020