🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە رێکەوتی 16/2/2021ی زایینی هاوڕێ عەبدوڵڵای فەللاحی ناسراو بە کاک عەبە (کاردۆخ)، یەکێک لە
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
👫 مەلا تەلحەت
ژیاننامەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەلحەت، خوا لیخۆشبوو مەلا جبار مەنتک نووسیویەتی لە رۆژنامەی پەیام ژمارە 40 رۆژی یەکشەم ریککەوتی 20-05-2007 بلاو کراوەتەوە.
ئەم زانا بەرزو خەباتگێرِە کە ناوی مەلا ت
👫 مەلا تەلحەت
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
یوسف ئەحمەد مەنتک
2012
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
یوسف ئەحمەد مەنتک[1]
ئەلمانیا - 2021
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ
کێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبرن شارێکتان دەخنکێنن
کێ دەیزانی بەهاریش شەختەو زریان دەهێنێ
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
📕 چرای رێگای خۆت بە
ناوی کتێب :- چرای رێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید

ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەک
📕 چرای رێگای خۆت بە
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
کارێکی ئاشکرایە، کە کتێبی بیبلۆگرافیای یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، 1969 – 2019، کە بۆ شانۆی کوردی ئامادە کراوە، دەبێ بەرلەهەمووشتێک نووسەرەکەی بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەم کارەی لە داهاتو
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز، مانگی یانزەی ساڵی 1981، لە ڤیەننا.
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
📕 هەڵەکانی الحصري
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 هەڵەکانی الحصري
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
🏰 ڕەندی خان
ڕەندی خان دەکەوێتە سەر زێی بچووک سەر بە گوندی گۆپتەپەی شەهیدە، دەکەوێتە دامێنی خواروی گوندەکە، جیاواز لە جوانیەکەی و سەرنج راکێشیەکەی، شوێنێکی بەرهەمی کشتوکاڵیە، بەتایبەت لەپێش کیمیای و ژەهر بارانکردن
🏰 ڕەندی خان
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
👫 نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشە
👫 نازەنین ئیبراهیم
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
👫 کەسایەتییەکان
سیامەند رەحمانی
👫 کەسایەتییەکان
حەمادە وەلی کاکل
👫 کەسایەتییەکان
عیزەت غەفور عەلی بابان
📕 پەڕتووکخانە
2020نامە - وەشانی 1
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
📅 06-06-2020 ℹ️ | پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

عومەر مەسلەحەتی بیلوکە، ئەو کۆڵبەرەی ئەمڕۆ لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆر...
باکووری کوردستان
- لێهات بۆتی وڵاتپارێزی کورد کە لە 2ی حوزەیران لە شاری ڤوبەرتاڵ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردبوو، تەرمەکەی برایەوە بۆ شاری جزیری زێدی خۆی لە باکووری کوردستان و لەوێ بە خاکسپێردرا.[1]
- دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپرسیۆنەکانی بۆ پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد لە ئەدەنە ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا و 10 کەسی دەستگیرکرد.[1]

وڵاتپارێز لێهات بۆتی لە جزیر بە خاکسپێردرا


- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە رحا رایگەیاند، ئەنجامدانی هەموو چالاکییەک بۆ ماوەی 30 رۆژ لە ناوەندی رحا و هەموو ناوچەکانیدا قەدەغە دەکەن. ئەو قەدەغەکارییە لە 8ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 7ی تەممووز بەردەوامیی دەبێت.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- حەبیبوڵڵا لەتیفیحەبیبوڵڵا لەتیفی” کە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی داگیرکەری ئێرانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دادگاوە بە تاوانی “مەحارەبە” بە سێدارە مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی هەڵوەشایەوە و بۆ زیندانی هەتاهەتای گۆردرا.[7]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سەردەشتسەردەشت، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرکۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێک بە ناوی عومەر مەسلەحەتی بیلوکە خەڵکی ئەو شارە گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی عەبدولڕەحمان شایقی خەڵکی گوندی مێرئاوای سەردەشت بریندار بووە. ئەو رووداوە، لە ناوچەی سنووری شاری سەرەشت روویداوە.[9]
- شارام مستەفاپوور کوڕی رەشید و خەڵکی گوندی ماوانەی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێورمێ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی عارفیان گیانی لەدەست دا.[9]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی فەرهاد کچانلوو تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی گوندی شێخ عەسکەر سەر بە چاڵدێران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا. ئەو کاسبکارە کوردە لە سنووری چاڵدێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزەکانی جێگر لە پایگای سنووریی شێخ عەسکەر، تەقەی لێکراوە.[9]
- بابەک دەبیریان، چالاکی مەدەنیی کورد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی شاری کرماشانکرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا. ئەو چالاکە مەدەنییە بۆ حوکمە داسەپاوەکەی بانگهێشتی دادگای ئینقلابی کرماشان کرابوو.[9]
باشووری کوردستان
- ئەمڕۆ لە شاری کەرکوککەرکوک 13 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 2 کەسیش لە شارەکە بەهۆی ڤیرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 2 حاڵەتی چاکبوونەوەش هەبووە لە کەرکوک.[1]
- تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆناکۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 50 ساڵ دانیشتووی کامەرانی سیتی لە شاری هەولێرهەولێر، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- کۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (1089) تووشبوو، لەنێویاندا (19) مردن هەیە و (448) نەخۆش چاکبووەتەوە و ئەمڕۆ (622) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.[3](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- بەشێک لە پزیشکانی نیشتەجێ لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانیسلێمانی و هەڵەبجەهەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیانگەرمیان و راپەڕین نەخۆشخانەکانیان بەجێهشت و رایدەگەیێنن، هەتاوەکو مووچە وەرنەگرن، ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.[2]
- لە هەولێریش نزیکەی 200 پزیشک نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە و داوای مووچەی مانگی شوبات دەکەن.[2]
- کۆی گشتی ئه و قەرەوێڵانەی لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا تەرخان کراون، 355 قەرەوێڵەیە، لەکاتێکدا بە گوێرەی داتای فەرمی حکومەت، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا کە ئێستا لە سلێمانی تۆمارکراوە، 452 تووشبوو هەن، به و جۆرەش بێت، ئێستا ژمارەی تووشبووان 97 زیاترە لە ژمارەی قەرەوێڵە تەرخانکراوەکانی سلێمانی.[8]
- مامۆستا و ئەندازیار شێخ نوری شێخ رەزای کۆیک سەرۆکی یانەی وەرزشی رۆژ پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایکرد.[5]
- پارێزگاری دهۆکدهۆک لەکاتی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا گوتی، بەهۆی سێ میوانداریی و دروستبوونی قەرەباڵخی، تاوەکو ئێستا نزیکەی 60 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. داواش لە خەڵک دەکات زیاتر هاوکاریان بێت و خۆیان لە شوێنی قەرەباڵخ دووربخەنەوە.[2]
- سەعات 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی (ب. م. و) لەدایک بووی ساڵی 2003 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتوی گوندی (دوبێ) سەر بە شارەدێی هەڵشۆهەڵشۆی شارۆچکەی پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف (خۆی کوشتووە).[5]
- کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەپەیجی خۆیدا نوسیویەتی حکومەتی هەرێم لە هەر سەبەتەیەکی خۆراکی کە مانگی رابردوو دەستیکرد بەدابەشکردنی بەسەر کەمدەرامەتان و هەژاراندا 20 دۆلاری دیار نییە، بەوپێیەی بەهای هەر سەبەتەیەک 51 دۆلارە.[4]
- کۆمپانیای خاوێ فیلمخاوێ فیلم بۆ دۆبلاژ و بەرهەمهێنانی فیلم، بەهۆی بۆردوومان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان، بایکۆتی زنجیرە و فیلمی تورکییان کرد.[6]
- گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی کوردستان زیاتر لە 100% زیاد دەکات و دەڵێت، بڕیارە بەشێکی ئەو گەنمە لەلایەن کارگەکانی ئالیکەوە بکڕدرێتەوە.[2]
- هاووڵاتییەک لە گوندی حەسەن پرشنگی سەر بە شارۆچکەی ئاوەسپی لە سنووری شارۆچکەی کفریکفری، بەناوی (شوانە عەبدولکەریم برزۆ) بە گوللە ئامۆزایەکی خۆی بەناوی (محەممەد ئەحمەد برزۆ) تەمەن 24 ساڵ دەکوژێت و خوشکێکیشی بریندار دەکات و پاشان بە گوللە خۆیشی دەکوژێت.[2]
- گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ لە دوو رووداوی جیادا چوار کەس لە سنووری شارباژێڕشارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئاودا خنکاون.[2]
- بەپێی راگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، لە ئاگادارینامەیەکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق تا کاتێکی نادیارو ئاگادارکردنەوەیەکی تر راگەیاند. بەپێی راگەیەندراوەکە، بڕیارەکە گەشتی فڕۆکەکانی مانگی سورو سەربازی و يارمەتییە تەندروستييەکان و فریاگوزارییەکان و بارهەڵگر (کارگۆ) ناگرێتەوه.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەرێکانیسەرێکانی سەر بە حەسەکە تەقیووەتەوە و بە هۆیەوە سێ کەس گیانیان لە دەستداوە کە یەکێکیان منداڵە. بە پێی زانیارییەکان تەقینەوەکە لە نزیک بارەگایەکی سەربازیی بووە لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان سەرێکانی و حەسەکە.[5]

سەرێکانی.. تەقینەوەیەک روویدا


- هەڵمەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدەقەسەدە) لە دژی شانە نوستوەکانی داعشداعش لە حەسەکەحەسەکە و دێرەزۆر لە رۆۆژی سێیەمدایە. لەو هەڵمەتەدا ناوچە دەشتاییەکانی باشووری حەسەکە پاککرایەوە. ئەو هەڵمەتە بەرەو باکور و رۆژهەڵاتی دێرەزۆر بەردەوامە. قەسەدە ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 70 کیلۆمەتریان پاککردووەتەوە و 30ی چەتەی داعشیش دەستگیرکراون.[1]
دەرەوەی کوردستان
- سەرکەوت شەمسەدینسەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری کوتلەی ئایندە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: فوئاد حوسێنفوئاد حوسێن پێشتر عێراقی بە دوژمنی هەرێمی کوردستان وەسف کردووە و دەنگدان پێی بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە کارەساتە و پارتەکانی ناوەراست و باشووری عێراق لێی بەرپرسن.[4]
- فوئاد حوسێن بووە وەزیری دەرەوەی داگیرکەری ئێڕاق.[3]
- - سالار عەبدولستار محەمەد حوسێن بووە وەزیری دادی داگیرکەری ئێڕاق.[3]
- هەوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا و دۆستانی کورد، لە چەندین وڵاتی ئەوروپا خۆپیشاندانیان دژی داگیرکاریەکانی ڕژێمی ئاکپە و مەهەپە و لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاریی لە دوو پەرلەمانتاری هەدەپەهەدەپە ئەنجامدا.[6]
- کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران 169 هەزار و 425 کەس بووە و لە 24 کاژێری رابردوو 75 کەس گیانیان لەدەستداوە و تاوەکو ئێستا بەگشتی 8 هەزار و 209 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.[2]

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 06-06-2020
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 06-06-2020
[3] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[4] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 06-06-2020
[5] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 06-06-2020
[6] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 06-06-2020
[7] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پەیام - 06-06-2020
[8] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 06-06-2020
[9] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 07-06-2020
📚 فایلی پەیوەندیدار: 26
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە؛ لە خواکوڕک 3 سەربازی تورک کوژران
2.👁️ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (102)
3.👁️یەرەکە لەبارەی کوژرانی هاووڵاتییەک لە هەورامان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
4.👁️یەکینەی تۆڵەی شەهید هێرش مۆردەم لە ئامەد چالاکی ئەنجامدا
✌️ شەهیدان
1.👁️عمر دينجر (هوزان بيانيش)
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ جزیرا بۆتان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ حەسەکە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دهۆک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ رانیە (راپەڕین)
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ روحا
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەردەشت
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەرێکانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت)
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ورمێ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کرماشان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کفری
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کەلار (گەرمیان)
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق
🗺 وڵات - هەرێم: 🇩🇪 ئەڵمانیا
🗺 وڵات - هەرێم: 🇸🇾 سووریا
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 1 2020 2:55PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jun 6 2020 10:05AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 8 2020 5:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 47,026 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.253 KB Jun 6 2020 4:53PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.132 KB Jun 6 2020 10:24AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
  📖 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری:...
  📖 چرای رێگای خۆت بە
  📖 کوردستان لە رۆژگارە سە...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 01-03-2021
  🗓️ 28-02-2021
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سیامەند رەحمانی
سیامەند رەحمان ساڵی 1988 لە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ساڵی 2008 بووەتە ئەندامی هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران و لە ساڵی 2012 دا لە ئۆڵۆمپیکی کەمئەندامانی لەندەن بە بەرزکردنەوەی 280 کیلۆگرام لە کێشی 100+15 نازناوی بەهێزترین کەمئەندامی بەدەستهێنا.
ئەو وەرزشکارە کەم ئەندامە کوردە، خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە و هاوکات لەگەڵ بەردنەوەی میداڵی زێڕ، رێکۆردی پێشووتری پارائۆلەمپیک، لە بەرزکردنەوەی قورسایی کە هەر هی خۆی بوو، شکاند.
رۆژی 14-09-2016 لە پارائۆلەمپیکی ریۆ مەدالیا
سیامەند رەحمانی
حەمادە وەلی کاکل
رۆژی 01-03-2018 لە تەکیەی جەباری بەهۆی تەقەی خۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
حەمادە وەلی کاکل
عیزەت غەفور عەلی بابان
ترامپێت ژەنی ئۆرکێسترای نیشتمانی ئێراقی بوو، رۆژی 01-03-2018 کۆچی دوایی کرد.
عیزەت غەفور عەلی بابان
2020نامە - وەشانی 1
کڕۆنۆلۆژیای رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2020یە کە رێکخراوی کوردیپێدیا بەدەستی هێناوە.
ئامادەکردنی: هاوڕێ باخەوان
25-02-2021
ئەم ساڵنامەیە مێژووی 365 رۆژی ساڵی 2020 لەخۆدەگرێت کە قەبارەکەی 687 لاپەڕەی A4ە.[1]
2020نامە - وەشانی 1
عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
ساڵی 1953 لە شاری سەقز لەدایکبووە.
لە زانکۆی تاران ئەندازیاریی خوێندووە. زیندانی سیاسی و چالاکێکی سیاسی و رۆشنبیریی دیار بووە لە سەقز و لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان. ژمارەیەکی زۆر نووسین و وەرگێڕانی هەیە. هەندێکیانی بەناوی کاردۆخ-ەوە بڵاوکردووەتەوە.
رۆژی 16-02-2021 بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەریتانیا کۆچی دوایی کردووە.
عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,453 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574