ئەشکەوتی ئاوارە (یان کوولی ئاوارە) یەکێک لە ئەشکەوتە قووڵەکانی کوردستانە کە لە تەنگی کانگاوی دێی ئاوبارە لە بەشی چلچەمە ی شاری دیواندەرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە. هێشتا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ئەوتۆ لەسەر چۆنییەتی درووستبوون و مەودای ئەم ئەشکەوتە ئەنجام نەدراوە. بەڵام دانیشتووانی ناوچەکە مەودای ئەم کوولە بە 4 تا 7 کیلۆمتر مەزەندە دەکەن.[1]